شوبات 28, 2020

دوای 9 ڕۆژ له‌ پشكنین و گه‌ران به‌دوای منداڵه‌ بزربووه‌كان و ڕاهێنه‌ره‌كه‌یان، له‌ قوولایی 4.828 مه‌تر دوزرانه‌وه

به‌ پێی هه‌واڵێكی سی ئین سی، ئه‌و 12 منداله‌ی له‌گه‌ڵ ڕاهێنه‌ركه‌یان له‌ نێو ئه‌شكه‌وتێكدا ون بووبوون دوای 9 ڕۆژ له‌ گه‌ڕان به‌دوایاندا دۆزرانه‌وه

له‌ وڵاتی تایڵاند له‌ باكووری ویلایه‌تی چیانگ رای له‌ نێو ئه‌شكه‌وتی سام لانگ دوای 9 ڕۆژ له‌ پشكنین و گه‌ران به‌دوای منداڵه‌ بزربووه‌كان و ڕاهێنه‌ره‌كه‌یان له‌ قوولایی 4.828 مه‌تر دوزرانه‌وه‌.
حكومه‌تی تایڵاند دوای 9 ڕۆژ له‌ گه‌ڕان به‌ دوای ئه‌و 12 منداڵانه‌ی كه‌ ون بووبوون به‌ هۆی لافاو و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاو تیمێكی سوپای وڵاته‌كه‌یان كرده‌ ئاماده‌ باشیوه‌ بۆ به‌دواچون و گه‌ران تا بیاندۆزنه‌وه‌، تیمه‌كه‌ له‌ 900 سه‌رباز پێكهاتبوو له‌ به‌ر چری ناه‌چه‌كه‌ و به‌هۆی ڕووداوی لافاو به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاو له‌ مانگی ته‌مووز له‌و ناوچه‌یه‌ گه‌شتیاران توشی گرفت ده‌بنه‌وه‌.
منداڵه‌كان له‌ تیمی یانه‌ی (WID BOARS) ی تۆپی پێ یاری ده‌كه‌ن و ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 11 بۆ 16 ساڵاندا بووه‌ و ڕاهێنه‌ره‌كه‌شیان ته‌مه‌نی 25 ساڵ بووه‌، به‌ مه‌به‌ستی گه‌ڕان و بینینی شوێنه‌ سه‌یر و سه‌مه‌ره‌كان ڕۆژی 23ی حوزه‌یران گه‌شتێكیان بۆ ئه‌شكه‌وتی سام لانگ له‌ باكووری ویلایه‌تی چیانگ رای ئه‌نجام دابوو، دوای چوونه‌ ژووره‌وه‌ بۆ نێو ئه‌شكه‌وته‌كه‌ به‌هۆی قوڵی ئه‌شكه‌وته‌كه‌ و سه‌ختی شوێنه‌كه‌ و هه‌بوونی ئاو له‌ ناو ئه‌شكه‌وته‌كه‌دا وون بوون و نه‌یانتوانی ڕێگه‌ی هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ بدۆزنه‌وه‌ و هه‌روه‌ها به‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو و هه‌بوونی قوڕێكی زۆر له‌ ناو ئه‌شكه‌وته‌كه‌دا تیمه‌كانی فریاكه‌وتن نه‌یانده‌توانی به‌ ئاسانی به‌ناو ئه‌شكه‌وته‌كه‌دا بگه‌رێن، به‌ڵام له‌ كۆتاییدا دوینی ڕۆژی دووشه‌مه‌ نارۆنساك ئۆسۆتاناكۆرن پارێزگاری شاری چیانگ رای ڕایگه‌یاند هێزی ده‌ریایی وڵاته‌كه‌یان توانیان بزربووه‌كان بدۆزنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ڕاهێنه‌ره‌كه‌یان.
جێی ئاماژه‌یه‌ پاسكیل و پێلاوی توپی پێ منداله‌كان له‌ پێش ئه‌شه‌كه‌ته‌كه‌ دوزرابووه‌ له‌لایه‌ن پاسه‌وانێكی باخچه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ دوابه‌دوای ئه‌وه‌ تێمه‌كانی فریاكه‌وتن و حكومه‌تی وڵاتی تایڵاند گراون به‌ دوایان تا هه‌موو بزربووه‌كانیان دۆزییه‌وه‌.

له‌ کوردستان تیڤی ـیه‌وه‌

© 2017 Hawler