شوبات 28, 2020

ئەمرۆ یارییەكانی خولی پلە یەكی لاوانی كوردستان دەستپێدەكات

ئەمڕۆ پێنچشەمە كاتژمێر 5:30 ئێوارە، گەڕی یەكەمی یارییەكانی خولی پلە یەكی لاوانی كوردستان بەرێوە دەچێت، كە چەندین یاریی بەهێز لەخۆدەگرێت، هەموو یانەكان چاویان لەوەیە لەیەكەم تاقیكردنەوەدا بەشێوەیەكی درووست هەنگاو بنێن.

لە هەولێر، بروسك مێوانداری ئارارات دەكات، ئەم یارییە بە دێربی هەولێر ناوزەند دەكرێت، بەهۆی ئەوەی بەردەوام لە نێوان یارییەكانی ئەم دووانەیە ركابەری توند هەیە. دەچینە شارۆچكەی بلێ، لەوێ لاوانی هەلۆ، خانەخوێیەتی دەكات بۆ یانەی ئاڵا، كە ئەوەی دووەمیان رێگایەكی دووری لە ناوەندی شارەوە بڕیوە بۆ ئەنجامدانی ئەم یارییە. لە یارییەكی دیكە لاوانی ئاسۆ، كە چەند رۆژێك لەمەوبەر تیپی پێگەیشتوانیان بوونە پاڵەوانی خولی پلە دووەكانی كوردستان، بەهەمان گیان و هەستەوە، مێوانداری لاوانی كۆیە دەكەن، یارییەكەش لە یاریگای ئاسۆ، بەرێوەدەچێت. لاوانی چەمچەماڵ لە یاریگای خۆیان مێوانداری لاوانی ئاشتی دەكەن، لە شاری سلێمانی لە یارییەكی بەهێزدا سیروانی نوێ ڕووبەڕووی سیروانی شارەزوور دەبێتەوە، ئەم یارییە چارەنووسی سیروانی راستەقینە دەخاتەڕوو. لە دواین یارییشدا دەربەندیخان مێوانداری لاوانی رزگاری دەكات، چاوەرێ دەكرێ جەماوەرێكی زۆری وەرزشی لەم یارییە ئامادەبن بەهۆی خۆشەوەیستی هاندەرانی دەربەندیخان بۆ یانەكەیان

 

بارزان ئەكرەم - هەولێر
.

© 2017 Hawler