شوبات 28, 2020

رۆیشتنی رۆناڵدۆ له‌ مه‌درید خه‌ریكه‌ ده‌بێته‌ ڕاستی

پرسی رۆیشتنی رۆناڵدۆ لە یانەی ریاڵ مەدرید و پەیوەندیکردنی بە یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵیا لە ئێستادا بووەتە بابەت و هه واڵی گەرمی رۆژنامەکانی ئیتاڵیا و ئیسپانیا و پورتوگالیش بەجۆرێک باسی لێوە کردووە.
رۆیشتنی رۆناڵدۆ لە ریاڵ مەدرید زیاتر لەلایەن رۆژنامەکانی ئیتاڵیاوە بایەخی زۆری بێدراوەو بەشێکیش لە رۆژنامەکانی وەک مارکا و ئاس کە نزیکن لە یانەی ریاڵ مەدرید بە دیاریکراوی جه‌ختیان له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ كریستیانۆ له‌م هاوینه‌ ریزه‌كانی یانه‌ی شایانه‌ جێده‌هێڵێت.
- بەپێی هه واڵی رۆژنامەکانی تۆتۆسپۆرت و لاگازێتای ئیتاڵی بێت رۆناڵدۆ لە رێگەی بەرێوبەری کارەکانی خۆی بەنهێنی گفتووگۆی لەگەڵ یۆڤانتۆس ئەنجامداوە تا ئەوەی بۆ ماوەی چوار وەرزو بەبری 1٠٠ ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بکات بە یانەی خانمه‌پیره‌كه‌وه‌.
-هه واڵی رۆژنامەکانی ئیسپانیاش تەنها باس لەوە دەکەن کەوا ئیدارەی یانەی یۆڤانتۆس بە گرنگیەوە لە کێشەکانی ئێستای رۆناڵدۆ دەروانێت لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید و بە نیازن لەو رێگەیەوە گرێبەستێک بەبری 1٠٠ ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بە رۆناڵدۆ بکەن.
- به‌ گوێره‌ی میدیاكان رەنگە پەیوەندیکردنی رۆناڵدۆ بە یانەی یۆڤانتۆس لە یەک حاڵەتدا ببێت، ئەویش ئەوەیە ئەگەر هاتوو ئیدارەی یانەی ریاڵ مەدرید ئامادە نەبن بەجدییەوە بێنە سەرخەت و کار بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی رۆناڵدۆ نەکەن لەگەڵ یانەکە یان هه رهیچ نەبێت بابەتی چاکسازی کردن لە موچەکەی پشتگوێ بخەن و چارەسەر نەکەن!
ئەگەر هاتوو هه موو ئەمانە روویاندا یانەی ریاڵ مەدرید ئامادە نەبوو هیچ یەکێک کام لەمانە بۆ رۆناڵدۆ ئەنجام بدات ئەوا دوور نیە رۆناڵدۆ لە داهاتوویەکی نزیکدا پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆس ەوە بکات وەک ئەوەی لەلایەن بەشێک لە رۆژنامەکان ەوە باسی لێوەکراوە

 

مەسعوود سپۆرت - هەولێر

© 2017 Hawler