نیسان 02, 2020

سەرەتای پڕ لە حەسرەت و كۆتاییەكی پڕ لە چێژ

ئەو ڕۆژەی سەرۆكوەزیرانی ئینگلتەرا دوای شكست بە لێدانی یەكلاكەرەوە لە قۆناغی هەشتەمی یۆرۆ 2012، لێدانی یەكلاكەرەوەی بە كۆتایی تۆپی پێی وڵاتەكەی ناوبرد، ئێستە دوای شەش ساڵ و لە یاریگای سپارتاگ براوەی لێدانە یەكلاكەرەوەكانی بوون، لە كاتێكدا جارێك وەپاش كەوتن.

ئینگلتەرا بۆ یەكەم جار لە مێژووی جامی جیهانی و بۆ دووەمجار لە مێژووی ئامادەبوونی لە ڕووداوی گرینگدا بە لێدانی یەكلاكەرەوە براوە دەبێ و ئەو جارەش بە قوربانیكردنی كۆلۆمبیا خۆی گەیاندە قۆناغی سەروتر. هەرچەند ئەو سەركەوتنە تا ڕادەیەك سارێژێك بۆ لەدەستدانی لێدانە یەكلاكەرەوەكانی پێشووتری ئینگلتەرا، بەڵام دۆسیەی ئینگلتەرای لەو بارەیەوە كردەوە.

دەسپێكی تاڵییەكان لەگەڵ پێكهاتەی ڕابسۆنەوە
ئینگلتەرای زێڕێنی ڕابسۆن دوای سەركەوتن لە گروپێكی دژوار كە پێكهاتبوو لە ئینگلتەرا، هۆڵەندا، میسر و كۆماری ئیرلەندا، 121 خولەك بەرانبەر بە بەلجیكیا یاری كرد و بە گۆڵە جوانەكەی پلات خۆی گەیاندە ناو هەشت تیمە سەركەوتووەكەی جامی جیهانی 1990. بەرانبەر بە كامیرۆنیش بە لێدانێكی سزا كە قسە و گومانی لەسەر بوو، بە ئەنجامی 3-2 بردیانەوە و بەرەوڕووی ئەڵمانیای بیكن پاور بوونەوە كە بە لێدانی یەكلاكەرەوە ماڵئاواییان بە نەوەی زێڕینی تۆپی پێی ئینگلتەرای رابسۆن كرد و بە پلەی چوارەم بۆ ماڵەوە گەڕانەوە.

حەسرەتی ساوزگه‌یت
ئینگلتەرا لە یۆرۆ 96 باشترین هەلی بۆ شكانی تەلەسمی پاڵەوانێتی ئەورووپای هەبوو. ئەو هەڵبژاردەیە لە بارودۆخێكدا لە هۆڵەندا و سكۆتڵەندای میوانداری بردەوە و ڕازی بوو بە یەكسانبوونی یەك بە یەكی لەگەڵ سویسرا لە یاری كردنەوەدا. دواتر بەرانبەر ئیسپانیا بوویەوە و یارییەكە گەیشتە لێدانی یەكلاكەرەوە و گرتنەوەی تۆپی نادال و هیەرۆ لەلایەن دێڤید سیمه‌نەوە واتە یەكەم بردنەوەی ئینگلتەرا بە لێدانی یەكلاكەرەوە لە ڕووداوێكی گرینگی جیهانیدا. بەڵام ڕكابەرەكەی دواتریان ئەڵمانیا بوو و دوای یارییەكی هەناسەبڕی 120 خولەكی، دوو هەڵبژاردە هەر پێنج لێدانیان لە گۆڵ كرد، بەڵام گەرت ساوت گیت ڕاهێنەری ئێستەی ئینگلتەرا لێدانەكەی بەفیڕۆ دا و ئەڵمانیاش لە گۆڵكردنی لێدانی مولەر گەیشتە یاری كۆتایی و لە كۆتاییشدا بوو بە پاڵەوان.

دەستەوەستان بەرانبەر بە ئەرژەنتین
ئینگلتەرای گلەن هادل دوای سەركەوتن لە گروپی حەفتەمی جامی جیهانی 1998 بەرەوڕووی ئەرژەنتین بوویەوە. ئەو یارییە، یەكەم یاری دوای یارییە بەناوبانگەكەی (دەستی خوا)ـی مارادۆنا بوو، هەر بۆیە بۆ ئینگلتەرا تۆڵەكردنەوە بوو. سەرەتا باتیستوتا بە لێدانی سزا ئەرژەنتینی وەپێش خست و دواتر شیرەر بە لێدانی سزا و ئۆون بە جوانترین گۆڵی جامەكە قەرەبوویان كردەوە، كەچی لە كۆتاییدا زانێتی یارییەكەی یەكسان كرد. لێدانێكی توندی سیمئۆنێ لە سەرەتای گێمی دووەم و كۆتایی یارییەكە لە هەر دوو كاتی زیادكراوەدا. ماراسۆنی لێدانی یەكلاكەرەوە دەستی پێ كرد و لە كۆتاییدا ئەرژەنتین ب4-3 یارییەكەی بردەوە.

شەوانی پورتوگال
ئینگلتەرا لە یۆرۆ 2004 خۆی بە باشی ئامادەكردبوو. ڕووبەرووبوونەوەی پورتوگال لە قۆناغی هەشتەم، یارییەكە دەهات لە بەرژەوەندی ئینگلتەرا كۆتایی بێت، كەچی كۆستا لە دە خولەكی كۆتاییدا یارییەكەی یەكسان كردەوە. لە كاتی زیادكراوەدا، لەمپارد بە گۆڵێكی جوان ڕێگەی بردنەوەی پورتوگالی نەدا. لە كۆتاییدا لە لێدانی سەكلاكەروە، بێكهام و واسل بە ڕیكاردۆی گۆڵچی پورتوگال دۆڕان. گۆڵچی ڕكابەر كە بێ پەنجەوانە تۆپەكانی دەگرتەوە، حەفتەم لێدانی ئاراستە كرد و پورتوگال سەركەوت. دوای دوو ساڵ و لە جامی جیهانی و لە قۆناغێكی هاوشێوەدا، پورتوگال و ئینگلتەرا بەرەوڕووی یەكتر بوونەوە. دەركردنی ڕۆنی سەبارەت بە فاوڵ لەسەر ڕۆناڵدۆ، وای كرد ئینگلتەرا بە دە یاریزان یاری بكات و یارییەكەیان گەیاندە لێدانی یەكلاكەرەوە. لەوێش جێرارد، لەمپارد و كەرێگەر لێدانەكەیان بەفیڕۆدا و ئینگلتەرا دووبارە چاو بە حەسرەتی بردنەوە مایەوە.

ئەمجارەیان شكست بەرانبەر بە ئیتاڵیا
ئیتاڵیا تا بەر لە جامی جیهانی 2006، لە یەكلایكردنەوەی ئەنجامی یارییەكان بە لێدانی یەكلاكەرەوە، بارودۆخی لە ئینگلتەرا باشتر نەیوو، بەڵام بە بردنەوە لە یاری كۆتایی جامی جیهانی 2006 پشوویەكی هاتبۆوەبەر. ئیتاڵییەكان لە قۆناغی هەشتەمی یۆرۆ 2012 دوای 120 یاریكردنی بێ گۆڵ، بەختی خۆیان لە لێدانی یەكلاكەرەوە لەگەڵ ئینگلتەرا تاقی كردەوە. یەكەم بەفیڕۆدان بۆ ئیتاڵیا بوو، بەڵام لە كۆتاییدا، دوو ئەشلییەكەی ئینگلتەرا (یانگ و كول) لێدانەكەیان پێ گۆڵ نەكرا و ئینگلتەرا یاری براوەی دۆڕاند.

 

محەمەد شەهدی - هەولێر

© 2017 Hawler