کانونی یەکەم 06, 2019

ئەستێرە شەڕانییەكانی مێژووی مۆندیالەكان، لە ماڕادۆناوە تا سوارێز

لە مێژووی جامی جیهانی، زۆر بوونە ئەو یاریزانە شەڕانییانەی كە بە جووڵەیەكی توندوتیژانەی خۆیان جامە جیهانییەكەیان شێواندووە.
لە زیدان و مارادۆناوە بگرە تا شوماخەر و بێكهام و سوارێز، هەموویان بە كاری توندوتیژی خۆیان ڕووداوگەلێكیان ڕەخساندووە، كە وەبیرهێنانەوەیان جۆرێك لە خۆشیشی تێدایە.

تۆنی شوماخەر (ئەڵمانی ڕۆژئاوا)
لە یاریی دوو هەڵبژاردەی فەڕەنسا و ئەڵمانیا لە جامی جیهانی 1982، باتیسۆن یاریزانی هەڵبژاردەی فەڕەنسا دوای بەركەوتنی بە تۆنی شوماخەر، دوو ددانی شكابوو و پەراسوویشی تووشی پێكان بووبوو. هەڵبەت شوماخەر كە لە لایەن فەڕەنسییەكانەوە نەفرین كراوە، هێشتا دەڵێ بۆ تۆپ چووە. یارییەكە لە كۆتاییدا بە لێدانی یەكلاكەرەوە و بە ئەنجامی 4-5 لە بەرژەوەندی ئەڵمانیا كۆتایی هات.

 خالید بولاهروز (هۆڵەندا)

یاریی نێوان پورتوگال و هۆڵەندا لە جامی جیهانی 2006 بە 16 كارتی زەرد و 4 كارتی سوور بە شەڕی نۆرنبێرك ناوی دەركردووە و بولاهروز لە نیوەی دووەم وای بەردایە سەر ڕۆناڵدۆ، كە خۆی دەركرا و ڕۆناڵدۆیشی تووشی پێكان كرد و ئەویش یارییەكەی پێ نەكرا. فان برۆنكهۆرست لە هۆڵەندا و دیكۆ و كاشتینیا لە پورتوگال لە دووەم كارتی زەرد دەركران و یارییەكی پڕ لە توندوتیژییان تۆماركرد.

 

نایجل دی یانگ (هۆڵەندا)

یاریزانی هۆڵەندی لە یاریی كۆتایی جامی جیهانی 2010 بەرانبەر بە ئیسپانیا لێدانێكی كۆنگفۆیی جاكی شانی لە سینگی ژابی ئەلۆنسۆ دا. لەو یارییەدا یاریزانانی هۆڵەندا نۆ كارتی زەردیان وەرگرت و هیتینگایش لە كاتی زیادكراوە دەركرا. سەیر لەوە دابوو دوای ئەو لێدانە جاكی شانییە، هاوارد وێب، دی یانگی بە كارتی سوور دەرنەكرد تا یەك لە هەڵە گەورەكان بە ناوی ئەو تۆمار بكرێت.

 

زینەدین زیدان (فەڕەنسا)

 

لە كاتی زیادكراوەی یاریی كۆتایی جامی جیهانی 2006، زینەدین زیدان، لێدانێكی توندی سەری ئاراستەی سینگی ماركۆ ماتێراتزی كرد تا دوایین لێدانی كەلەی سەری زیدانی بێت. قسە وروژێنەرەكانی ماتێرازی وای كرد زیزۆ تووڕە بێت و لێدات و دەربكرێت تا ئیتاڵیا بە لێدانی یەكلاكەرەوە لە فەڕەنسا بباتەوە و ببێتە پاڵەوانی جامی جیهانی 2006.

 

دێڤید بێكهام (ئینگلتەرا)

 

دێڤید بێكهام (ئینگلتەرا)

 

رۆی كین (ئیرلەندا)

رۆی كین (ئیرلەندا)

 

دیەگۆ مارادۆنا (ئەرژەنتین)

ئەستێرەی جامی جیهانی 1986 بە گۆڵە بەناوبانگەكەی كە بە دەست لە ئینگلتەرا كردی، لە جامی جیهانی ـ1994یش مادەی وزەبەخشی خوارد و لە یارییەكان دەركرا. گۆڵێك كە بە گۆڵی دەستی خوا باسی دەكات، لەگەڵ دوایین چركەساتی یاریكردنی بەرانبەر بە یۆنان، ئەویش بەو چاوە دەرپەڕیوانەی، دوایین وێنەی مارادۆنان كە لە هزر و مێشكدا ماونەتەوە.

لویس سوارێز (ئۆرۆگوای)

 

ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای لە جامی جیهانی 2014 لە یاریی بەرانبەر بە ئیتاڵیا شانی جۆرجیۆ كیەلینی یاریزانی هێڵی بەرگری ئیتاڵیای گەست، بەڵام ناوبژیوان گەستنەكەی نەبینی. بەڵام دوو ڕۆژ دوای یارییەكە، سوارێز بۆ 9 یاری لە یارییەكانی هەڵبژاردەكەی دوورخرایەوە و نەیتوانی لە یاریكردن لە جامی جیهانی 2014 بەردەوام بێت.

 

© 2017 Hawler