کانونی یەکەم 06, 2019

تێگه‌ڕانێك به ‌نێو هه‌ڵبژارده‌ به‌شداربـووه‌كانی مۆندیالی 2018 ی رووسیا

لە پێشوازیی مۆندیالدا، رۆژنامەی هەولێر، دەست بە بڵاوكردنەوەی بیۆگرافیای و پاشخانی هەڵبژاردە بەشداربووەكانی مۆندیالی 2018ـی رووسیا دەكات و هەفتانە دوو هەڵبژاردەی مۆندیال بەسەر دەكەینەوە، كە تێیدا مێژوو و دەستكەوت و ئەنجام و پێكهاتەكە و چەند زانیارییەكی دیكەی لە بارەوە دەخرێتە ڕوو. لە ژمارەی ئەمڕۆدا، زانیارییەكان لە بارەی هەڵبژاردەی پیرۆوەن، كە بە یەكێك لە هەڵبژاردە بەشداربووەكان و یەكێكە لە نوێنەرانی كیشوەری ئەمەریكای باشوور.

پیرۆ
هه‌ڵبژارده‌ی پیرۆ یه‌كێكه‌ له‌ هه‌ڵبژارده‌ باشه‌كانی ئه‌م مۆندیاله‌ زۆر به‌شایسته‌ی خۆی گه‌یانده‌ كۆتاییه‌كان چونكه‌ ئه‌و له‌ كیشوه‌رێكی به‌هێزی وه‌كو كیشوه‌ری ئه‌مریكای باشوور هاتووه‌ ئه‌مه‌ش دوای دابڕانێكی زۆر له‌ مۆندیال دواین جار كه‌ به‌شداری جامی جیهانی كردبێت له‌ ساڵی 1982 بوو، بۆیه‌ ئێستا یاریزانه‌كانی ته‌واو ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتێكی باش بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌یان به‌ده‌ست بێنن هه‌ر ئه‌مه‌ش چاوه‌ڕێده‌كرێ له‌ یاریزانه‌كان چونكه‌ هیچ پاڵه‌په‌ستۆیه‌كیان له‌سه‌ر نیه‌ و هیچیشیان نیه‌ بیدۆڕینن.

مێژووی پیرۆ له‌ كۆتاییه‌كان
یه‌كه‌م به‌شداریكردنی پیرۆ له‌ پاڵه‌وانیه‌تی ئۆرۆگوای 1930 بوو،كه‌ یارییه‌كانی له‌ چوارچێوه‌ی گروپی (C) دابوون و نه‌یتوانی هیچ خاڵیك كۆبكاته‌وه‌ و له‌ قۆناخی یه‌كه‌م ماڵئاوایی كرد دوای دۆڕاندنی به‌رانبه‌ر رۆمانیا (3-1) و هه‌روه‌ها دۆڕاندنی به‌رانبه‌ر ئۆرۆگوای (0-1).
وه‌له‌ پاڵه‌وانیه‌تی 1970 له‌ مه‌كسیك، هه‌ڵبژارده‌ی پیرۆ بۆ یه‌كه‌مجار توانی سه‌ركه‌وتووانه‌ قۆناخی یه‌كه‌م ببڕێ دوای ئه‌وه‌ی له‌ گروپی (D) به‌ كۆكردنه‌وه‌ی چوار خاڵ پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا، ئه‌مه‌ش دوای بردنه‌وه‌ی له‌ بولگاریا (3-2) هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ مه‌غریب (3-2) وه‌دۆڕا به‌رانبه‌ر ئه‌لمانیا (1-3) وه‌له‌ قۆناخی هه‌شدا دۆڕا به‌رانبه‌ر به‌ڕازیل (2-4)و ماڵئاویی له‌ مۆندیال كرد.
وه‌له‌ پاڵه‌وانیه‌تی ئه‌رژه‌نتین ساڵی 1978، پیرۆ پله‌ی یه‌كه‌می گروپی (D) به‌ 4 خاڵ به‌ده‌ستهێنا، دوای بردنه‌وه‌ی ئسكتله‌ندا (3-1) وه‌یه‌كسانبوون له‌گه‌ڵ هۆڵه‌ندا (0-0) وه‌بردیه‌وه‌ له‌ ئێران (4-1)، وه‌له‌ قۆناخی دووه‌م پیرۆ كه‌وته‌ ڕێزبه‌ندی كۆتایی له‌ گروپی (B) كه‌ هیچ خاڵێكی كۆنه‌كرده‌وه‌ هه‌ر سێ یارییه‌كه‌ی دۆڕاند به‌رانبه‌ر به‌رازیل (0-3) و به‌رانبه‌ر پۆله‌ندا (0-1) و به‌رانبه‌ر ئه‌رژه‌نتین (0-6) كه‌ ئه‌م یارییه‌ تاكو ئێستاش گومانی له‌سه‌ره‌ به‌وه‌ی كه‌ یاری به‌ ئه‌نجامی یارییه‌كه‌وه‌ كرا بێت له‌لایه‌ن هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی پیرۆ و ئه‌رژه‌نتین.
وه‌له‌ پاڵه‌وانیه‌تی  1982 له‌ ئیسپانیا،هه‌ڵبژارده‌ی پیرۆ له‌ قۆناخی یه‌كه‌م ماڵئاوایی كرد دوای ئه‌وه‌ی له‌ گروپی (A) ته‌نیا دوو خاڵی به‌ده‌ستهێنا، كه‌ یه‌كسانبوون له‌گه‌ڵ كامیرۆن (0-0) و ئیتالیا (1-1) وه‌دۆرا به‌رانبه‌ر پۆله‌ندا (1-5).

چۆنیه‌تی گه‌یشتن و ئه‌نجامی یارییه‌كانی له‌ پاڵاوتنه‌كان
ئه‌نجامی یارییه‌كانی پیرۆ له‌ پالاوتنه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ بوو، دۆڕانێك و یه‌كسانبوونێك له‌گه‌ڵ كۆلۆمبیا (0-2) و (1-1) وه‌ دوو شكست به‌رانبه‌ر شیلی (3-4) و (1-2) وه‌ دوو بردنه‌وه‌ له‌ پاراگوای (1-0) و (4-1)و دوو شكست به‌رانبه‌ر به‌ڕازیل (0-3) و (0-2) وه‌ دوو یه‌كسانبوون له‌گه‌ڵ فه‌نزویلا (2-2)وه‌ دۆڕان و بردنه‌وه‌یه‌ك له‌ ئۆرۆگوای (0-1) و (2-1)وه‌ دۆڕاندنێك و بردنه‌وه‌یه‌ك به‌رانبه‌ر پۆلیڤیا (0-3) و (2-1) وه‌ دوو سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئیكوادۆر (2-1) وه‌ دوو یه‌كسانبوون له‌گه‌ڵ ئه‌رژه‌نتین (2-2) و (0-0) به‌م شێوه‌یه‌ پیرۆ پله‌ی پێنجه‌م به‌ 26 خاڵ به‌ده‌ستهێنا، توانی نیو كورسیه‌كه‌ی كیشوه‌ری ئه‌مریكای باشوور بۆ خۆی مسۆگه‌ر بكات و خۆی گه‌یانده‌ كۆتاییه‌كانی مۆندیال دوای یه‌كسانبوون و سه‌ركه‌وتنێك به‌سه‌ر نیوزله‌ندا (0-0) و (2-0)

یارییه‌كانی له‌ چوارچێوی پاڵه‌وانیه‌تی 2018
یارییه‌كانی له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا و ئوسترالیا و دانیمارك ده‌بێت، له‌ چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی (C) به‌پێی ئه‌م خشته‌ی خواره‌وه‌:
به‌روار    یارییه‌كان    یاریگه‌
16/6/2018        پیرۆ - دانیمارك    مۆرداڤیا ئه‌رینا
21/6/2018    پیرۆ – فه‌ره‌نسا    ئه‌یكاتنبیرگ ئه‌رینا
26/6/2018    پیرۆ - ئوسترالیا    ڤیچی ئۆلمپی

یارییه‌ دۆستانه‌ و ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ مۆندیال
شه‌ممه‌ 24/3/2018
پیرۆ 2 –0 كرواتیا
سێ شه‌م 27/3/2018
پیرۆ 3 - 1 ئایسله‌ندا
سێ شه‌ممه‌ 29/5/2018
پیرۆ × ئوسكتله‌ندا    
یه‌كشه‌ممه‌ 3/6/2018
پیرۆ × سعودیا    
شه‌ممه‌ 9/6/2018

سوید × پیرۆ

 

خەسرۆ ئیسماعیل ـ هەولێر

© 2017 Hawler