کانونی یەکەم 07, 2019

تەمەن، باڵابەرزی، كورتەباڵا، پیری و شۆڕەلاو و چەند ئامارێكی دیكەی گرینگ

ئامارێک لەسەر ھەموو ٧٣٦ یارزانەی کە لە بلیتی یارییەکانی جامی  جیهانی ڕووسیایان بڕیوە بەو شێوەیەیە:
ھەموو ٣٢ ھەڵبژاردەکانی ئامادەبوو لە جامی  جیهانی ڕووسیا، لیستی ٢٣ کەسەی خۆیان بڵاوکردەوە و یاریزانانی ئامادەبوو لەو ڕکابەرییانە دیاریکردان کە ئامارێکی سەرەنجڕاکێشتان دەخەینەڕوو.

قورسترین یاریزان کێیە؟
قورسترین کێش لەناو یاریزانانی ئامادەبوو لە جامی  جیهانی، تایبەت بە ڕۆمان تۆرێس یاریزانی پانامایە بە ٩٩ کیلۆگڕام. یاریزانی ھێڵی بەرگری سیاتل سندرز دوتای ئەو گۆڵەی لە یارییەکانی گەیشتن بە جامی  جیهانی لە کۆستاریکای کرد، ئێستە وەکوو پاڵەوانێک سەیری دەکرێت. بەو سەرکەتنەی پاناما بەرانبەر بە کۆستاریکا و دۆڕانی ئەمریکا بەرانبەر بە ترینیداد وتوباگۆ، پاناما بۆ یەکەم جار خۆی گەیاندە یارییەکانی جامی  جیهانی.
چوار یاریزانیش کێشیان ٩٨ کیلۆگڕامە و لەڕاستیدا بە کێشی ھەری کینی ئینگلیزی تووشی سەرسوڕمان دەبن. ھەروەھا شین ووک کیمی ھێرشبەری کۆریاش ٩٧ کیلۆگڕامە و ١٥ کیلۆ لە یاریزانی دواتری خۆی قورسترە.

 * یاریزانە قورسەکان
١- رۆمان تۆرێس- پاناما- بە ٩٩ کیلۆگڕامەوە. ٢- ئەلمعایف عەبدوڵڵا- سعودیا، یانیک وستگارد- دانیمارک، ھەری مەگیر- ئینگلتەرا و ھەری کین لە ئینگلتەرا بە ٩٨ کیلۆگڕام. ٣- شسن ووک کیم- کۆریای باشوور بە ٩٧ کیلۆگڕام.

کەمکێشترین یاریزان
ژاپۆن کەمکێشترین یاریزانەکانی ھەیە، ھەڵبەت لە ھێڵی ناوەڕاستدا. تاکاشی ئینوی بە ٥٩ کیلۆگڕامەوە لە یانەی ئیبار بۆ ڕیاڵ بتیس چووە و ٢١ یاریی نێودەوڵەتی کردووە. دوای ئەو، جێسی لینگاردە بە ٦٠ کیلۆگڕام. ئەستێرەی ئینگلیزی لەو دوایانەدا ئاستێکی باشی پێشکەش کردووە و سەرەنجی لایەنگرانی تۆپی پێی ئینگلتەرای بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە.

 * یاریـزانە کەمکێشەکان
١- تاکاشی ئینوی- ژاپۆن بە ٥٩ کیلۆگڕام، ٢- جێسی لینگارد- ئینگلتەرا- ٦٠ کیلۆگڕام، ٣- ژائۆ مۆتینیۆ و عەلی بریک محەمەد لە سعوودیە، تاھیتان ناندز، لوکاس توریرا لە ئۆرۆگوای و دایرس مرتنس لە بەلجیکیا بە ٦١ کیلۆگڕام.

باڵابەرزەکانی جامی  جیهانی
گۆڵپارێزی ھەڵبژاردەی کرواتیا باڵابەرزەکەی جامی  جیهانی ڕووسیایە. لۆرێ کالینیچ بە ٢٠١ سم باڵابەرزترینە و دوای ئەویش وستگاردی ٩٨ کیلۆگڕامی ٢٠٠ سانتی مەترە.
فێدریکۆ فازیۆ بەرگریکاری ئەرژەنتینی و تیبۆ کۆرتۆڤا گۆڵکاری بەلجیکیش ھوشانی یەکترن بە ١٩٩ سانتی مەتر.

 * باڵابەرزەکان
١- لۆرێ کالینیچ- کرواتیا بە ٢٠١ سم، ٢- یانیک وستگارد- دانیمارک بە ٢٠٠ سم، ٣- فدریکۆ فازیۆ- ئەرژەنتین و تیبۆ کۆرتۆڤا بە ١٩٩ سانتی مەتر.

کورتەباڵاکانی جامی  جیهانی
سێ یاریزان ھاوشانی یەکترن، واتە کورتەباڵاکانی جامی  جیهانی ڕووسیان. ئەلبێرتۆ کۆئینترۆ لە پاناما، ئەلشرھی یەحیای سعودی و ژردان شەقیری سویسری باڵایان ١٦٥ سانتی مەترە.

 * کورتەباڵاکان
١- ئەلبێرتۆ کۆئینترۆ- پاناما، یەحیا ئەلشرھی- سعودیا و ژردان ئەقیری لە سویسرا بە ١٦٥ سم.
٢- خاویەر ئەکۆئینۆ- مەکسیک بە ١٦٦ سم.
٣- مانوئێل لانزینی و ئەدواردۆ سالویو لە ئەرژەنتین، ئەندرێس گواردادۆ- مەکسیک و موبارەک بوسوفای مەغریبی بە ١٦٧ سانتیم.

بە تەمەنترینەکانی جامی  جیهانی
میسر، بەتەمەنترین یاریزانی جامی  جیهانی ھەیە. عیسام ئەلحەزەری بە ٤٥ ساڵ و چوار مانگەوە بە شێوەیەکی زۆر سەیروسەمەرە خۆی گەیاندە جامی  جیهانی ڕووسیا. ئەگەر یاری بکات، ژمارە پێوانەیی بەتەمەنترین یاریزان لە فەرید موندراگون وەردەگرێ.
دووەەم پیرەپیاو! ڕافا مارکێزە کە شەش ساڵ بە کەسی یەکەم بچووکترە. ئەویش بە یاریکردن لە جامی  جیهانی ڕووسیا، دەچێتە پاڵ یاریزانانی چوارینەی جامی  جیهانی.

 * پیرەپیاوەکان!
١ - عیسام ئەلحەزەری- میسر بە ٤٥ ساڵ و چوار مانگ، ٢- رافائێل مارکێز- مەکسیک بە ٣٩ ساڵ و ٣ مانگ تەمەنەوە، ٣- سێرگی ئیگناشاڤیچ- ڕووسیا بە ٣٨ ساڵ و ١٠ مانگ تەمەنەوە.

کوڕەلاوەکانی جامی  جیهانی
دەنیەل ئەرزانی، یاریزانی بەڕەگەز ئێرانی ئوسترالیا بە ١٩ ساڵ تەمەنەوە کوڕەلاوەکەی جامی  جیهانییە. بەو حاڵەشەوە ئەو چەند ڕۆژ لەمەوبەر یەکەم یاری خۆی بۆ ئوسترالیا ئەنجام دا، بەڵام ئەگەری ھەیە لە جامی  جیهانیدا یاری وەبەر نەکەوێت. دوای ئەو و تەنیا بە ١٥ ڕۆژ جیاوازی، کیلیان ئێمباپێ بە ١٩ساڵ و ٥ مانگ لە پلەی دووەم دێت. ئەو سێزدە یاری نێودەوڵەتی کردووە و سێ گۆڵیشی تۆمار کردووە و دووەم یاریزانی فەڕەنسایە کە لە تەمەنی ھەژدە ساڵیدا یاری بۆ ھەڵبژاردەکەی کردووە.
فرانسیس ئوزوھو گۆڵپارێزی نیجیریا تەنیا ٢ مانگ لە ئیمباپێ گەورەترە.

 * شۆڕەلاوەکان
١- دەنیەل ئەرزانی- ئوسترالیا بە ١٩ ساڵ و پێنج مانگ، ٢- کیلیان ئێمباپێ- فەڕەنسا بە ١٩ ساڵ و پێنج مانگ و ٣- فرانسیس ئوزوھوی نیجیریایی بە ١٩ ساڵ و حەفت مانگەوە شۆڕەلاوەکانی جامی  جیهانی ڕووسیان.

 

محەمەد شەهدی - هەولێر

© 2017 Hawler