کانونی یەکەم 06, 2019

گه‌شتێك به‌نێو هه‌ڵبژارده‌ به‌شداربووه‌كانی مۆندیالی 2018ی ڕووسیا

لە پێشوازیی مۆندیالدا، رۆژنامەی هەولێر، دەست بە بڵاوكردنەوەی بیۆگرافیای و پاشخانی هەڵبژاردە بەشداربووەكانی مۆندیالی 2018ـی رووسیا دەكات و هەفتانە دوو هەڵبژاردەی مۆندیال بەسەر دەكەینەوە، كە تێیدا مێژوو و دەستكەوت و ئەنجام و پێكهاتەكە و چەند زانیارییەكی دیكەی لە بارەوە دەخرێتە ڕوو. لە ژمارەی ئەمڕۆدا، زانیارییەكان لە بارەی هەڵبژاردەی بەلژیكاوەن، كە بە یەكێك لە هەڵبژاردە دیارەكانی مۆندیال دادەنرێت، بەلژیكا دەیەوێت رۆڵی ئەسپی ڕەشی مۆندیال هەڵبگرێت و بە ئەنجامێكی باشەوە بگەڕێنەوە وڵاتەكەیان.

مێژووی به‌لجیكا له‌ كۆتاییه‌كان
یه‌كه‌م به‌شداریكردنی به‌لجیكا له‌ پاڵه‌وانیه‌تی 1930 له‌ ئۆرگوای بوو، كه‌ له‌ قۆناخی یه‌كه‌م ماڵئاویی كرد و هیچ خاڵێكی كۆنه‌كرده‌وه‌ دوای دۆراندنی به‌ ئه‌مریكا (0-3) و به‌ پاراگوای (0-1).
له‌ پاڵه‌وانیه‌تی 1934 له‌ ئیتاڵیا دووباره‌ به‌لجیكا له‌ قۆناخی یه‌كه‌م كرایه‌ ده‌ره‌وه‌ كه‌ دۆڕا (2-5) به‌رانبه‌ر ئه‌ڵمانیا.
له‌ پاڵه‌وانیه‌تی 1938 له‌ فه‌ڕه‌نسا هه‌رزوو هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا له‌ قۆناخی یه‌كه‌م ماڵئاوایی كرد كاتێك دۆڕا (1-3) به‌رانبه‌ر فه‌ڕه‌نسا.
‌له‌ پاڵه‌وانیه‌تی 1954 له‌ سویسرا له‌ قۆناخی یه‌كه‌م ماڵئاوایی كرد دوای ئه‌وه‌ی له‌ گروپی (D) یه‌ك خاڵی به‌ده‌ستهێنا به‌یه‌كسانبوون له‌گه‌ڵ ئینگلته‌ڕا (4-4) و ‌دۆڕاندنی به‌رانبه‌ر ئیتالیا (1-4).
له‌ پاڵه‌وانیه‌تی 1970 له‌ مه‌كسیك، پله‌ی سێیه‌می له‌ گروپی (A) به‌ دوو خاڵ به‌ده‌ستهێنا دوای یه‌كیتی سۆڤیه‌تی و مه‌كسیك به‌م شێوه‌یه‌ش له‌ قۆناخی یه‌كه‌م چووه‌ ده‌ره‌وه‌ كاتێك یاریی یه‌كه‌می برده‌وه‌ له‌ سلڤادۆر (3-0) و‌دۆڕا به‌رانبه‌ر یەكیەتیی سۆڤیه‌تی (1-4) و‌به‌رانبه‌ر مه‌كسیك (0-1).
له‌ پاڵه‌وانیه‌تی 1982 له‌ ئیسپانیا، له‌ ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕواننه‌كراودا و له‌ یاریی كردنه‌وه‌ به‌لجیكا توانی بیباته‌وه‌ له‌ ئه‌رژه‌نتین به‌ گۆڵێك به‌مه‌ش‌ پله‌ی یه‌كه‌می گروپی (B) به‌ پێنج خاڵ وه‌رگرت هه‌ر له‌م گرووپی بردیه‌وه‌ له‌ سلڤادۆر (1-0) و‌یه‌كسانبوون له‌گه‌ڵ هەنگاریا (1-1) به‌م شێوه‌یه‌ هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژووی خۆییدا توانی سه‌ركه‌وێ بۆ قۆناخی دووه‌م، به‌ڵام دواتر ماڵئاوایی كرد له‌ قۆناخی دووه‌م دوای ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی له‌ گروپی (A) هیچ خاڵێك كۆبكاته‌وه‌ دوای دۆڕاندنی به‌رانبه‌ر هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی پۆڵه‌ندا (0-3) یەكیەتیی سۆڤیه‌تی (0-1).
ئه‌سپی ڕه‌شی پاڵه‌وانیه‌تی 1986 له‌ مه‌كسیك هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا بوو، كه‌ تێدا به‌رزترین ئاستی پێشكه‌شكرد و‌ پله‌ی چواره‌می به‌ده‌ستهێنا، یارییه‌كانی به‌لجیكا له‌ چوارچێوه‌ی گروپی (B)دابوو، كه‌ توانی 3 خاڵ كۆبكاته‌وه‌ به‌ پله‌ی سێیه‌م سه‌ركه‌وێت بۆ قۆناخی دووه‌م، به‌ دۆڕاندنی به‌رانبه‌ر مه‌كسیك (1-2) وه‌بردنه‌وه‌ی له‌ عێراق (2-1) و‌یه‌كسانبوون له‌گه‌ڵ پارگوای (2-2) وه‌له‌ قۆناخی 16 بردیه‌وه‌ له‌ یەكیەتیی سۆڤیه‌ت (4-3) به‌كاتی زیادكراو دوای یه‌كسانبوون (2-2) له‌كاتی یاسایی، و‌له‌ قۆناخی هه‌شتدا بردیه‌وه‌ له‌ ئیسپانیا (5-4) به‌لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ له‌ خاڵی سزا دوای یه‌كسانبوون (1-1) له‌ كاتی یاسایی و زیادكراودا، وله‌ قۆناخی پێشكۆتاییدا دۆڕا به‌رانبه‌ر ئه‌رژه‌نتین (0-2)، و‌دواتر دۆڕا به‌رانبه‌ر فه‌ره‌نسا له‌یاریی دیاری كردنی پله‌ی سییه‌م (2-4).
 له‌ پاڵه‌وانیه‌تی 1990 له‌ ئیتالیا سه‌ره‌تای پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ بردیه‌وه‌ له‌ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی كۆریای باشوور (2-0) و ئۆروگوای (3-1) دواتر له‌ یاری سێیه‌م دۆرا به‌رانبه‌ر ئیسپانیا (1-2) به‌مه‌ش پله‌ی دووه‌می له‌ گروپی (E) به‌ چوار خاڵ به‌ده‌ستهینا، پاشان له‌ قۆناخی دووه‌م ماڵئاوی كرد و دۆڕا به‌رانبه‌ر ئینگلته‌را (0-1).
له‌ پاله‌وانیه‌تی 1994 له‌ ئه‌مریكا، هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا پله‌ی سێیه‌می له‌ گروپی (F) به‌ 6 خاڵ به‌ده‌ستهێنا دوای سعودیه‌ كه‌ ئه‌ویش 6 خاڵی هه‌بوو، هه‌روه‌ها هۆڵه‌نداش به‌ پله‌ی یه‌كه‌م به‌ 6 خاڵ سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناخی 16، كاتێك بردیه‌وه‌ له‌ مەغریب (1-0) و هۆڵه‌ندا (1-0) و‌دۆڕا به‌رانبه‌ر سعوودیه‌ (0-1) و‌له‌ قۆناخی 16 دۆڕا به‌رانبه‌ر ئه‌ڵمانیا (2-3) ماڵئاویی كرد.
له‌ پاڵه‌وانیه‌تی 1998 له‌ فه‌ره‌نسا، هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا پله‌ی سێیه‌می له‌ گروپی (E) به‌ سێ خاڵ به‌ده‌ستهێنا، دوای یه‌كسانبوون له‌گه‌ڵ هۆڵه‌ندا (0-0) وله‌گه‌ڵ مه‌كسیك (2-2) و‌له‌گه‌ڵ كۆریای باشوور (1-1)و ماڵئاوایی كرد.
‌له‌ پاڵه‌وانیه‌تی 2002 له‌ژاپۆن و كۆریای باشوور، هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا پله‌ی دووه‌می له‌ گروپی (H) به‌ده‌ستهێنا به‌كۆكردنه‌وه‌ی پێنج خاڵ دوای یه‌كسانبوون له‌گه‌ڵ یابان (2-2) وله‌گه‌ڵ تونس (1-1) دواتر بردیه‌وه‌ له‌ ڕووسیا (3-2) له‌ قۆناخی 16 دۆڕا به‌رانبه‌ر به‌ڕازیل (0-2).
له‌ پاڵه‌وانیه‌تی 2014 له‌ به‌ڕازیل، هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا به‌ پله‌ی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وت له‌ گروپی (H) به‌ 9 خاڵ، بردیه‌وه‌ له‌ جه‌زائیر (2-1) و‌له‌گه‌ڵ ڕووسیا (1-0) و‌بردیه‌وه‌ له‌ كۆریای باشوور (1-0)، و‌له‌ قۆناخی 16 سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكا (2-1)، وه‌له‌ قۆناخی هه‌شتدا دۆڕا به‌رانبه‌ر ئه‌رژه‌نتین (0-1).

چۆنیه‌تی گه‌یشتن و ئه‌نجامی یارییه‌كانی له‌ پاڵاوتنه‌كان
به‌لجیكا به‌ سه‌ره‌تایه‌كی به‌هێز ده‌ستی به‌یارییه‌كانی خۆی كرد له‌ پاڵاوتنه‌كانی مۆندیال به‌ دوو سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر قوبرس (3-0) و (4-0)، و دوو سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر بۆسنه‌ و هێرسك (4-0) و (4-3)، و‌له‌گه‌ڵ جبل تارق (6-0) و (9-0) وه‌له‌گه‌ڵ ئیستۆنیا (8-1) و (2-1) ویه‌كسانبوون و بردنه‌ویه‌ك له‌گه‌ڵ یۆنان (1-1) و (2-1) له‌ كۆتاییشدا توانی به‌ پله‌ی یه‌كه‌می گروپی هه‌شته‌م به‌ 28 خاڵ سه‌ركه‌وێت بۆ كۆتاییه‌كانی مۆندیالی 2018 ی ڕووسیا.

یارییه‌كانی له‌ چوارچێوی پاڵه‌وانیه‌تی 2018
یارییه‌كانی له‌گه‌ڵ په‌نما و تونس و ئینگلته‌ڕا ده‌بێت، له‌ چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی (G) به‌پێی ئه‌م خشته‌ی خواره‌وه‌:
به‌روار یارییه‌كان یاریگه‌
18/6/2018 بلجیكا – په‌نما ڤیچی ئۆلمپی
23/6/2018 به‌لجیكا - تونس ئه‌رینا بالتیكا
28/6/2018 به‌لجیكا – ئینگلته‌ڕا كالین گراد

پێكهاته‌ی یاریزانان
ڕاهێنه‌ر
روبێرتۆ مارتینیز
گۆڵپارێز
كوین كاستیلس
ماتزسیلس
سیمۆن مینیولیه
تیبو كورتوا
به‌رگری
كریستیان كاباسیلی
دیدریك بویاتا
یان فیرتونخین
جوردان لوكاكو
لوران سیمان
توماس مونییر
توماس فیرمایلین
توبی الدیرفیریلد
فینسان كومبانی
ناوه‌ڕاست
عدنان یانوزای
ئەكسی لفیتسل
ئییدین هازارد
كیفین دی بروین
لیاندیر دیندونكیر
مروان فلاینی
موسا دیمبیلی
ناسرشازلی
یانیك فیریرا كاراسكو
یوری تیلیمانس
هێرشبه‌ر
كریستیان بنتیكی
درایس میرتینز
میشی باتشوای
رومیلو لوكاكو
پورغان هازارد
یاریده‌ده‌ری ڕاهێنه‌ر
فیتال بوركیلمانس
ڕاهێنه‌ری گۆڵپارێز

ئاروین لیمینز

 

خەسرۆ ئیسماعیل ـ هەولێر

© 2017 Hawler