کانونی یەکەم 06, 2019

تێگه‌ڕانێك به‌ نێو هه‌ڵبژارده‌ به‌شداربووه‌كانی مۆندیالی 2018ی ڕووسیا

لە پێشوازیی مۆندیالدا، رۆژنامەی هەولێر، دەست بە بڵاوكردنەوەی بیۆگرافیای و پاشخانی هەڵبژاردە بەشداربووەكانی مۆندیالی 2018ـی رووسیا دەكات و هەفتانە دوو هەڵبژاردەی مۆندیال بەسەر دەكەینەوە، كە تێیدا مێژوو و دەستكەوت و ئەنجام و پێكهاتەكە و چەند زانیارییەكی دیكەی لە بارەوە دەخرێتە ڕوو. لە ژمارەی ئەمڕۆدا، زانیارییەكان لە بارەی هەڵبژاردەی مەكسیكەوەن، كە بە یەكێك لە هەڵبژاردە ناسراوەكانی مۆندیال دادەنرێت، لە ساڵی 1986 میوانداریی مۆندیالی كرد، كە تێیدا ماڕادۆنا و هاوەڵانی، جامەكەیان بردەوە.

 كە لە نێو خاكی خۆیدا بە دەستی هێنا، دەیەوێت بە هزری مۆندیالی 1966ـەوە بچێتە نێو مۆندیالی 2018ـی رووسیاوە و بە جامێكی زێڕینەوە، بگەڕێنەوە وڵاتەكەیان.

مێژووی مه‌كسیك له‌ كۆتاییه‌كان
هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیك به‌شداری یه‌كه‌م پاڵه‌وانیه‌تی كرد له‌ ئۆرگوای ساڵی 1930، له‌ چوارچێوه‌ی گروپی (A) كه‌ هیچ خاڵێكی كۆنه‌كرده‌وه‌ له‌ قۆناخی یه‌كه‌م ماڵئاویی كرد كه‌ ئه‌و كات سیسته‌می پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ وابوو ته‌نیا پاڵه‌وانی گروپ سه‌رده‌كه‌وت، كه‌ دۆڕا به‌رانبه‌ر فه‌ڕه‌نسا (1-4) و دۆڕا به‌رانبه‌ر شچیلی (0-3) و ‌دۆڕا به‌رانبه‌ر ئه‌رجه‌نتین (3-6).
له‌ پاڵه‌وانیه‌تی چواره‌م، ساڵی 1950 له‌ به‌ڕازیل‘ له‌قۆناخی یه‌كه‌م كرایە ده‌ره‌وه‌ كه‌ له‌ گروپی (A) نه‌یتوانی هیچ خاڵێك كۆبكاته‌وه‌ و دۆڕا به‌رانبه‌ر به‌ڕازیل (0-4) و دۆڕا به‌رانبه‌ر یوگسلافیا (1-4) و ‌دۆڕا به‌رانبه‌ر سویسرا (1-2).
له‌ پاڵه‌وانیه‌تی 1954 له‌ سویسرا، هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیك له‌ دواوه‌ی ڕێزبه‌ندیه‌كه‌ی گروپی (A) بوو، چونكه‌ نه‌یتوانی هیچ خاڵێك كۆبكاته‌وه‌ ماڵئاویی كرد كه‌ دۆڕا به‌رانبه‌ر هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل (0-5) و فه‌ڕه‌نسا (2-3).
له‌ مۆندیالی 1958 له‌ سوێد، جارێكی تر هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیك له‌ قۆناخی یه‌كه‌م ماڵئاوایی كرد كه‌ له‌ گروپی(C)
یه‌ك خاڵی به‌ده‌ست هێنا، كاتێك دۆڕا به‌رانبه‌ر سوێد (0-3) و ‌یه‌كسان بوون له‌گه‌ڵ وێلز (1-1) و دۆڕا به‌رانبه‌ر هه‌نگاریا (0-4).
‌له‌ پاڵه‌وانیه‌تی 1962 له‌ چیلی، پله‌ی چواره‌می له‌ گروپی (C) به‌ده‌ست هێنا به‌ دوو خاڵ، كه‌ دۆڕا به‌رانبه‌ر به‌ڕازیل (0-2) و دۆڕا به‌رانبه‌ر ئیسپانیا (0-1) و ‌بردیه‌وه‌ له‌ چیكوسلۆڤاكیا (3-1).
‌له‌ مۆندیالی 1966 له‌ ئینگلته‌را، پله‌ی سێیه‌می له‌ گروپی (A) به‌ده‌ست هێنا به‌ دوو خاڵ دوای یه‌كسانبوون له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا (1-1) و دۆڕاندنی به‌رانبه‌ر ئینگلته‌را (0-2) و یه‌كسانبوون له‌گه‌ڵ ئۆرۆگوای (0-0).
له‌ پاڵه‌وانیه‌تی ساڵی 1970 كه‌ له‌سه‌ر خاكی خۆی به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیك پله‌ی یه‌كه‌می له‌ گروپی (A) به‌ده‌ست هێنا به‌ 5 خاڵ به‌ یه‌كسانبوون له‌گه‌ڵ یه‌كێتی سۆڤیه‌تی (0-0) و بردنه‌وه‌ی له‌ سلڤادۆر (4-0) و ‌بردنه‌وه‌ی له‌ بلجیكا (1-0) و له‌ قۆناخی دووه‌م دۆڕا به‌رانبه‌ر ئیتاڵیا (1-4).
له‌ پاڵه‌وانیه‌تی ئه‌رجه‌نتین ساڵی 1978، پله‌ی چواره‌می به‌ده‌ست هێنا له‌ گروپی (B) به‌بێ خاڵ كه‌ دۆڕا به‌رانبه‌ر تونس (1-3) و ‌دۆڕا به‌رانبه‌ر ئه‌ڵمانیا (0-6) و دۆڕا به‌رانبه‌ر پۆڵه‌ندا (1-3).
له‌ مۆندیالی 1986 كه‌ دووباره‌ له‌سه‌ر خاكی خۆی به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیك پله‌ی یه‌كه‌می له‌ كۆمه‌ڵه‌ی (B)به‌ده‌ست هێنا به‌ كۆكردنه‌وه‌ی پێنج خاڵ كاتێك بردیه‌وه‌ له‌ به‌لجیكا (2-1) و یه‌كسانبوون له‌گه‌ڵ پاراگوای (1-1) و بردیه‌وه‌ له‌ عێراق (1-0) دواتر له‌ قۆناخی 16 بردیه‌وه‌ له‌ بولگاریا (2-0) به‌ڵام له‌ قۆناخی هه‌شتدا دۆڕا به‌رانبه‌ر ئەڵمانیا (1-4) به‌لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ له‌ خاڵی سزا دوای یه‌كسانبوون (0-0) له‌ كاتی یاسایی و زیادكراو.
مه‌كیسك پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا له‌ گرووپی (E) به‌ چوار خاڵ له‌ پاڵه‌وانیه‌تی 1994 له‌ ئه‌مریكا، كه‌ دۆڕا به‌رانبه‌ر نه‌رویج (0-1) و بردییه‌وه‌ له‌ ئێرله‌ندا (2-1) و یه‌كسان بوو له‌گه‌ڵ ئیتاڵیا (1-1) و له‌ قۆناخی 16 دۆڕا به‌رانبه‌ر بولگاریا (1-3) به ‌لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ دوای یه‌كسانبوون (1-1) له‌ كاتی یاسایی و زیادكراو.
له‌ پاڵه‌وانیه‌تی 1998 له‌ فه‌ڕه‌نسا، هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیك پله‌ی دووه‌می له‌ گرووپی (E) به‌ پێنج خاڵ به‌ ده‌ست هێنا، دوای بردنه‌وه‌ی له‌ كۆریای باشوور (3-1) و ‌یه‌كسانبوون له‌گه‌ڵ بلجیكا (2-2) و ‌له‌گه‌ڵ هۆڵه‌ندا (2-2) و له‌ قۆناخی 16 دۆڕا به‌رانبه‌ر ئه‌ڵمانیا (1-2).
‌له‌ پاڵه‌وانیه‌تی 2002 له‌ ژاپۆن و كۆریای باشوور، سه‌رووی ڕێزبه‌ندی گروپی (G) به‌ حه‌فت خاڵ گرت، كه‌ بردیه‌وه‌ له‌ كڕواتیا (1-0) و له‌ ئیكوادۆر (1-0) و ‌یه‌كسانبوون له‌گه‌ڵ ئیتالیا (1-1) وه‌له‌ قۆناخی 16 دۆڕا به‌رانبه‌ر ئه‌مریكا (0-2).
له‌ پاڵه‌وانیه‌تی 2006 له‌ ئه‌ڵمانیا، هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیك قۆناخی یه‌كه‌می بڕی به‌ پله‌ی دووه‌م له‌ گرووپی (B) به‌ 4 خاڵ دوای بردنه‌وه‌ی له‌ ئێران (3-1) یه‌كسانبوون له‌گه‌ڵ ئه‌نگۆلا (0-0) وه‌دۆڕا به‌رانبه‌ر پورتوگال (1-2) وه‌له‌ قۆناخی 16 دۆڕا به‌رانبه‌ر ئه‌رجه‌نتین (1-2).
وه‌له‌ پاڵه‌وانیه‌تی 2010 له‌ باشووری ئه‌فریقیا، دوباره‌ مه‌كسیك قۆناخی یه‌كه‌می بڕی به‌ پله‌ی دووه‌م له‌ گروپی (A) به‌ 4 خاڵ، دوای یه‌كسانبوون له‌گه‌ڵ باشووری ئه‌فریقیا (1-1) وه‌بردنه‌وه‌ی له‌ فه‌ره‌نسا (2-1) وه‌دۆڕا به‌رانبه‌ر ئۆرۆگوای (0-1) وه‌له‌ قۆناخی 16 دۆڕا به‌رانبه‌ر ئه‌رجه‌نتین (1-3).
له‌ پاڵه‌وانیه‌تی 2014 له‌ به‌رازیل، مه‌كسیك پله‌ی دووه‌می له‌ گروپی (A) به‌ 7 خاڵ به‌ده‌ستهێنا، دوای بردنه‌وه‌ی له‌ كامیرۆن (1-0) و یه‌كسانبوون له‌گه‌ڵ به‌رازیل به‌بێ گۆڵ و بردیه‌وه‌ له‌ كرواتیا (3-1) دواتر له‌ قۆناخی 16 دۆڕا به‌رانبه‌ر هۆڵه‌ندا (1-2).

چۆنیه‌تی گه‌یشتن و ئه‌نجامی یارییه‌كانی له‌ پاڵاوتنه‌كان
هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیك توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ 16 خاڵ به‌ده‌ستبێنێت له‌ گەڕی چواره‌می یارییه‌كانی پاڵاوتنی ئه‌مریكای باكوور و كاریبی دوای دوو سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر سلڤادۆر (3-1) و (3-1) و‌ سه‌ركه‌وتن و یه‌كسانبوونێك له‌گه‌ڵ هیندۆراس (2-0) و (0-0) و دوو سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كه‌ندا (3-0) و (2-0) و له‌ خولی جه‌وله‌ی پێنجه‌م دوباره‌ پله‌ی یه‌كه‌می گرت به‌ 21 خاڵ كه‌ گەڕی كۆتایی بوو ئه‌مه‌ش دوای سه‌ركه‌وتن و یه‌كسانبوونێك له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا (2-1) و (1-1) و یه‌كسانبوون سه‌ركه‌وتنێك له‌گه‌ڵ په‌نەما (0-0) و (1-0) و سه‌ركه‌وتن و یه‌كسانبوونێك له‌گه‌ڵ كۆستاریكا (2-0) و (1-1) و دوو سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ترینیداد و تۆباگۆ (1-0) و (3-1) و سه‌ركه‌وتن و دۆڕاندنێك به‌رانبه‌ر هیندۆراس (3-0) و (2-3).

یارییه‌كانی له‌ چوارچێوه‌ی مۆندیالی 2018 ی ڕووسیا
یارییه‌كانی مه‌كیسك له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا و سوێد و كۆریای باشوور ده‌بێت له‌ چوارچێوه‌ی گروپی (F) به‌پێی ئه‌م خشته‌ی خواره‌وه‌ :
به‌روار         یارییه‌كان              یاریگه‌
17/6/    مه‌كسیك – ئه‌ڵمانیا    ئۆلمبیسكس كۆمبیلیكس لۆزنیكی
23/6/      مه‌كسیك – سوێد            رۆستۆف
27/6/    مه‌كسیك – كۆریای باشوور
    ئیكاتیر یتبیرگ ئه‌رینا

یارییه‌ دۆستانه‌ وئاماده‌كارییه‌كان
شه‌ممه‌ 24/3/2018
مه‌كسیك 3 × 1 ئایسله‌ندا
چوارشه‌م‌ 28 /3/2018
مه‌كسیك 0×1 كرواتیا
سێشه‌ممه‌ 29 /5/ 2018
مه‌كسیك × وێلز
شه‌ممه‌ 2/6/2018
مه‌كسیك × ئوسكتله‌ندا
شه‌ممه‌ 9/6/2018
دانیمارك × مه‌كسیك

 

خەسرۆ ئیسماعیل ـ هەولێر

© 2017 Hawler