ئایار 23, 2022

زۆرترین بینراو وه‌رزش

Error: No articles to display

لە خولی پلە یەکەکانی عێڕاق پێشمەرگەی سلێمانی میوانداريی گازی باکور دەکات

ئەمڕۆ و سبەی گەڕی دووەمی یارییەکانی خولی یانە پلە یەکەکانی عێڕاق بەڕێوەدەچن، هەرسێ یانەی کوردستان، دهۆک و پێشمەرگەی سلێمانی و گازی باکوور، لە خولەکە بەشدارن، لە یارییەکانی ئەم گەڕەدا پێشمەرگەی سلێمانی میوانداری گازی باکور دەکات و دهۆکیش دەبێتە میوانی یانەی حدود.

سێ یانەی کوردستان لەخولەکە بەشدارن
بڕیار وایە ئەمڕۆ و سبەی گەڕی دووەمی خولی یانە پلە یەکەکانی عێڕاق بەڕێوەبچێت، ئەم وەرزە سێ یانەی کوردستان بەشداری خولەکە دەکەن، کە بریتین لە یانەکانی دهۆک و پێشمەرگەی سلێمانی و گازی باکور، خولەکە لە ٢٤ تیپ پێکهاتووە و یانەکان دابەشکراون بەسەر دوو کۆمەڵە کە هەر کۆمەڵەیەی ١٢ یانە لە خۆ دەگرێت و یەکەمی هەردوو کۆمەڵەکە ڕاستەوخۆ سەردەکەون بۆ خولی نایابی عێڕاق.
یانەکانی دهۆک و پێشمەرگەی سلێمانی ئەم وەرزە بە گڕوتینێکی زۆرەوە بەشداری خولەکەیان کردووە و گەرەکیانە خۆیان بگەیەنە خولی نایابی عێڕاق.

دهۆک لە دەرەوەی یاریگەی خۆی یاریدەکات
لە دووەم یاری خۆیدا ئەمڕۆ لەکاتژمێر ٢:٤٥ خولەکە یانەی دهۆک لەدەرەوەی یاریگەی خۆی دەبێتە میوانی یانەی حدود، ئەم وەرزە نوێنەرەکەی بادینان بە پێکهاتەیەکی بەهێز و بە ڕاهێنەرایەتی عادل ناسڕ بەشدارت خولەکەی کردووە.
دهۆک لەیاری یەکەمدا بە دوو گۆڵی بێ بەرانبەر لە یانەی عفکی بردەوە، بۆیە لە یارییەکەی ئەمڕۆدا هەموو هەوڵێک دەدات بە ئامجامێکی باش بگەڕێتەوە شاری دهۆک.

پێشمەرگەی سلێمانی میوانداری گازی باکور دەکات
لەیارییەکی تردا کە سبەی لەهەمان کاتدا بەڕێوەدەچێت، یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لەسەر یاریگەی فەرماندەی میوانداری یانەی گازی باکور دەکات، پێشمەرگە لەگەڕی یەکەم بە سێ گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک لە یانەی سەماوەی بردەوە.
پێشمەرگە دوای دابەزینی لە خولی نایابی کوردستان بۆ ڕیزی پلە یەکی کوردستان، یانەکە لە خولەکانی کوردستان پاشەکشەی کردووە و هەموو هەوڵێکی بۆ ئەوەیە خۆی بگەیەنێتە خولی نایابی عێڕاق و بە ڕاهێنەرایەتی مەحموود مەجید و کۆمەڵێک یاریزانی بە ئەزموون بۆ خولەکە ئامادەیە، یانەی گازی باکوریش لەیەکەم یاریدا لەگەڵ یانەی بابل بەبێ گۆڵ یەکسان بووە.

 

هێمن ئەسکەندەر - هەولێر

دواترین دەستکاریکردن لەسەر پێنج شەممە, 07 نیسان 2022 13:05
© 2017 Hawler