كارێكی تا بڵێی قیزەون و ناڕەوا، هەر دوێنێ بوو ئاتڵێتیكۆ مەدرید بە گۆڵەكانی گریزمان پاڵهوانێتی جامی ئەورووپای بردەوە، كەچی زۆر بە خێرایی لەبیریان چووه و تا توانیان هۆیهایان كرد، وهك ئهوه وابوو گریزمان هێرشبەرێكی نامۆیە بۆیان و چەند گۆڵێكی له یانه مهدریدییهكه داوه و لهبیریان چوو یاریزانی خۆیانه. هەرچەند ئەگەری زۆرە بە درێسی بارسێلۆنا تۆڵەی ئەو هۆیهاكردنهیان لێ بكاتەوە، له كاتێكدا ئانتوان گریزمانی فەڕەنسی، ئەو یاریزانەی كە پار تەنیا سەبارەت بە دڵی هاندەران لە یانەكەیدا مایەوە و پلەی دووەمی لالیگا و پاڵەوانی جامی ئەورووپای بۆ بردنەوە.
دەسكەوتێكی زۆر بۆ ئاتڵێتیكۆ
گریزمان توانی لە یاری كۆتایی جامی ئەورووپا دوو گۆڵ تۆمار بكات و پاڵەوانێتی پێشكەشی سیمیۆنی ڕاهێنەر و هاندەرانی كرد. بەو حاڵەشەوە، پروپاگەندەی گواستنەوەی بۆ بارسێلۆنا وای كرد لە دوایین یاری ئەمساڵی بوارێكی خراپی بۆ بڕەخسێت و دوای ئەو هۆیهاكردنه پێدەچێ هەر لە ئێستەوە گریزمان لە درێسی بارسێلۆناوە ببینین.
تەنیا بیر لە جامی جیهانی دەكاتەوە
لە ڕاستیدا تا ئێستا گریزمان بڕیاری یەكلاكەرەوەی خۆی نەداوە، تەنانەت هەر باسیشی نەكردوە و دیار نییە ساڵی داهاتوو بۆ كام یانە یاری دەكات و بۆ كام یانە گۆڵ تۆمار دەكات. هەموو فكر و هۆشی لە یارییەكانی جامی جیهانی ڕووسیایە بۆ ئەوەی بتوانێ شكستی بەرانبەر بە پورتوگال لە یاری كۆتایی یارییەكانی پاڵەوانێتی ئەورووپا لەبیر بكات. كەچی لە یاری بەرانبەر بە ئیبار لە لایەن هاندەرانی یانەكەیەوە هۆیهای لێكرا و شەوێكی تاڵی تێپەڕاند.
گابی و فێرناندۆ تۆرێس بۆلای هاندەران چوون و داوای ئەوەیان لێ كردن هەڵوێستی نەرێنیان بەرانبەر بە گریزمان نەبێت، كەچی هاندەران لە هەڵوێستی ناڕەوایان بەردەوام بوون، تا ئەوەی كە دیێگۆ گۆدین بە تكا و ڕجا داوای لێكردن واز لە گریزمان بێنن، داوایەك كە جێبەجێ كرا و دواتر هەندێ هاندەری ئاتڵێتیكۆ مەدرید دەستیان كرد بە چەپڵەڕێزانی گریزمانی فەڕەنسی.
تۆرێس دڵنهوایی گریزمانی دایهوه
دوای ئهوهی هاندهرانی ئاتڵێتیكۆ له داخی دهنگۆی چوونی گریزمان بۆ بارسێلۆنا هۆیهایان له گریزمان كرد، لهوكاتهدا فێرناندۆ تۆرێس دهست دهخاته سهرشانی گریزمانی و پێی دهڵێت بهم هۆیهاكردنه توڕهمهبه، ئهوان له خهمی رۆیشتنی تۆ وا دهكهن، ئهوان تۆیان خۆشدهوێت و نایانهوێت لهدهستت نهدهن.
ئهم قسانهی تۆرێس گهرووی گریزمان پڕ له گریان كرد و وای له هێرشبهر فرهنسییهكه كرد فرمێسك له چاوهكانی بێته خوارهوه.
مێسی هەوڵی گواستنەوەی گریزمان دەدات
مێسی، ئەستێرەی ئەرژەنتینی بارسێلۆنا، تا توانی بە ستایشەوە باسی گریزمانی هێرشبەری كرد.
ماوەیەكی زۆرە دەنگۆی ئەوە هەیە لە وەرزی داهاتوودا گریزمان بە درێسی یانەی بارسێلۆنا یاری دەكات و تەنانەت لویز سوارێز ڕایگەیاندووە بە باوەشی كراوە پێشوازی لێ دەكات.
هەر لەو پەیوەندییەدا لیۆنێل مێسی ڕایگەیاندووە هەموو هەوڵی خۆی دەدات گریزمان بۆ بارسێلۆنا بگوازێتەوە.
گریژمان لە باشترینەكانی جیهانە
مێسی وتویەتی، زۆریشم خۆش دەوێ، گریزمان یەك لە باشترین یاریزانەكانی ئێستەی جیهانە. لە ڕاستیدا نازانم بارسا هەوڵی گواستنەوەی دەدات یان نا، بەڵام زۆر خۆشحاڵ دەبم گریزمان بە درێسی بارسێلۆناوە ببینم و بە یەكەوە یاری بكەین، چونكە ئەو لە باشترینەكانە.
هەروەها مێسی نەیتوانی خەمی لەدەستدانی ئینێستای كاپتنی بەتوانای یانەكەی بشارێتەوە و دهڵێت: كەس ناتوانێ جێگەی ئەو بگرێتەوە، دوایین یاری ئێنێستای پاڵەوان بۆ بارسێلۆنای پاڵەوان، شەوێكی ناخۆش بوو. وەرزێكی باشمان تێپەڕاند و توانیمان لالگیا و جامی شای ئیسپانیا بەدەست بێنین، كەچی ئینێستامان لەدەست دا.