ئایار 23, 2022

زۆرترین بینراو وه‌رزش

Error: No articles to display

یاریزانێكی پێشووی مان یونایتد ره‌خنه‌ له‌ كریستیانۆ ده‌گرێت

گاری نیڤڵ یاریزانی پێشووی یانه‌ی مانچێسته‌ریونایتد ره‌خنه‌ی توند له‌ كریستیانۆ رۆناڵد ده‌گرێت و ده‌ڵێت: پێویسته‌ كریس ره‌فتاری خۆی باش بكات و جوان مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پێگه‌ و یانه‌كه‌ی بكات.
یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له‌ دوایین یاری خۆی له‌ پرێمه‌رلیگ به‌رامبه‌ر ئێڤه‌رتۆن به‌ گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان به‌رامبه‌ربوون، راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه‌، كریستیانۆ به‌بێ ئاوڕدانه‌وه‌ له‌ هیچ كه‌سێك به‌ ته‌نیا یاریگه‌ی جێهێشت.
گاری نیڤڵ له‌ لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی سكای سپۆرتسی به‌ریتانیا رایگه‌یاند كه‌ ئه‌و ره‌فتاره‌ی كریستیانۆ به‌ حه‌زی زۆر كه‌س نییه‌.
گاری نیڤڵ ده‌شڵێت: ئایا كریستیانۆ نیگه‌رانه‌ له‌وه‌ی وه‌كو یاریزانی یه‌ده‌گ به‌شداریی كرد؟ به‌ڵێ، ئایا كریستیانۆ بێزاره‌ له‌وه‌ی كاتێك گۆڵ ناكات؟ به‌ڵێ، ئایا دڵته‌نگ ده‌بێت كاتێك تیپه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو نابێت؟ به‌ڵێ، كه‌واته‌ ئێمه‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ ده‌زانین، بۆیه‌ كریستیانۆ پێویست ناكات بۆمان بسه‌لمێنێت كه‌ له‌م شتانه‌ نیگه‌رانه‌ و خۆی واده‌ربخات كه‌ له‌ هه‌مووان زیاتر دڵته‌نگ و په‌رۆشتره‌.
گاری نیڤڵ كه‌ پێشتر هاوشانی كریستیانۆ له‌ مان یونایتد یاری كردووه‌، ده‌شڵێت: كریستیانۆ به‌شێوه‌یه‌كی نامۆ و ناشیرین له‌ یاریگه‌ هاته‌ ده‌ره‌وه‌، ده‌ربڕینی هه‌موو ئه‌و بێزارییه‌ی كریستیانۆ فشار له‌سه‌ر راهێنه‌ر دروست ده‌كات، به‌هه‌رحاڵ كریستیانۆ پێویسته‌ له‌سه‌ر ئه‌م دۆخه‌ خۆی ڕابێنێت.
كریستیانۆی ته‌مه‌ن 36 ساڵ، له‌ هاوینی رابردوو گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و به‌ 45 ملیۆن یۆرۆ گه‌ڕایه‌وه‌ مان یونایتد، له‌م وه‌رزه‌ كریس له‌ سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان له‌گه‌ڵ یونایتد 6 یاری كردووه‌ 3 گۆڵ و 2 ئاسیستی هه‌یه‌.

 

ئەسعەد ئیسماعیل - هەولێر

© 2017 Hawler