ئایار 23, 2022

زۆرترین بینراو وه‌رزش

Error: No articles to display

یانه‌ی داڵكورد له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ خولی پله‌یه‌كی سوید نزیك ده‌بێته‌وه‌

له‌ خولی پله‌دووی سویدی یانه‌ی داڵكورد سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد و جیاوازییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی پێشه‌نگی خوله‌كه‌ بۆ یه‌ك خاڵ كه‌مكرده‌وه‌.
یانه‌ی داڵكورد له‌ دوایین یاری خۆی، له‌ گه‌ڕی 23ـه‌می خولی پله‌دووی سویدی، یانه‌ی داڵكورد له‌ نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی یانه‌ی ئۆریرۆی كرد و یارییه‌كه‌ی به‌ دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه‌ گۆڵێك برده‌وه‌.
له‌ خوله‌كی 34 ئاریان كاباشی شریتی گۆڵه‌كانی یانه‌ی داڵكوردی بڕی و گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه‌ گۆڵه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی داڵكورد كۆتایی هات.
دواتر له‌ خوله‌كی 57 سلێمان زورماتی یاریزانی یانه‌ی داڵكورد ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌سه‌ر یانه‌ی ئۆریرۆی قورستر كرد.
پاشان یانه‌ی ئۆریرۆ له‌ رێگه‌ی مێرفالا سیسۆكۆ له‌ خوله‌كی 78 جیاوازییه‌كه‌ی كه‌مكرده‌وه‌ و تاكه‌ گۆڵێكیان كرد، به‌ڵام له‌وه‌ زیاتر هیچی تریان نه‌كرد و له‌ شكست رزگاریان نه‌بوو.
یانه‌ی داڵكورد ئه‌م وه‌رزه‌ 23 یاری كردووه‌، 13 سه‌ركه‌وتن، 7 به‌رامبه‌ربوون و 3 شكستی هه‌یه‌ و 47 گۆڵی كردووه‌ و 32 گۆڵی لێكراوه‌ و به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 46 خاڵ له‌ پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه‌ دێت.
یانه‌ی داڵكورد رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی ده‌بێته‌ میوانی یانه‌ی تابی، ئه‌م یارییه‌ له‌ كاتێكدا ده‌بێت كه‌ یانه‌ی داڵكور له‌ قۆناخی یه‌كه‌م به‌ ئه‌نجامی (5 ـ 1) شكستی به‌و یانه‌یه‌ هێنا.

 

ئەسعەد ئیسماعیل - هەولێر

دواترین دەستکاریکردن لەسەر شەممە, 09 نیسان 2022 15:17
© 2017 Hawler