ئایار 23, 2022

زۆرترین بینراو وه‌رزش

Error: No articles to display

زۆرترین هەواڵ بە کەمترین وشە

* كه‌ریم بێنزێما بۆ رۆژنامه‌ی لكیپی فه‌ره‌نسا:‌ هاتنی كلیان مباپێ بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید ته‌نیا كێشه‌كه‌ كاته‌ و یه‌كلابووه‌ته‌وه‌ كه‌ درێسی ریال مه‌درید ده‌پۆشێت.
* كه‌ریم بێنزێما هێرشبه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید: له‌ یانه‌ی ریال مه‌درید گۆڕانكاری زۆر ڕوویداوه‌، یاریزانه‌ گه‌وره‌كان به‌ وێنه‌ی سێرخیۆ رامۆس و رافاییل ڤارانی یانه‌كه‌یان جێهێشتووه‌ و كارلۆ ئانچیلۆتی زیاتر گرینگی به‌ یاریزانه‌ لاوه‌كانی به‌ وێنه‌ی ئیدواردۆ كاماڤینگا و ڤینسیۆس جۆنیۆر ده‌دات.
* كه‌ریم بێنزێما: ریال مه‌درید هێشتا باشترین یانه‌ی جیهانه‌، تۆپی پێ له‌ نوێبوونه‌وه‌دایه‌ و نه‌وه‌یه‌كی نوێ له‌ ریال مه‌درید به‌ڕێوه‌یه‌، ده‌بێت له‌سه‌ر یاریزانانی گه‌نج وه‌به‌رهێنان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی رۆژێكی پڕشنگدار و گه‌وره‌ بۆ ریال مه‌درید بنیات بنێن.
* لویس سوارێز هێرشبه‌ری ئۆروگوایی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید: ئه‌گه‌ر ده‌یان گۆڵی دیكه‌ش له‌ بارسێلۆنا بكه‌م ئاهه‌نگ ناگێرم، چونكه‌ هێشتا ئه‌و یانه‌یه‌م خۆشده‌وێت.
* دیێگۆ سیمیۆنی راهێنه‌ری ئاتڵێتیكۆ مه‌درید: یه‌كه‌مجاره‌ له‌ دژی بارسێلۆنا بێ مێسی یاری بكه‌م، ئه‌وان وه‌كو جارانی پێشوو كۆنترۆڵی تۆپیان كرد بوو، به‌ڵام بێ مێسیان پێوه‌ دیار بوو، كه‌س وه‌ك ئه‌و نابێـت.
* رۆناڵد كومان راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا: خوان لاپۆرتا بۆیه‌ پشتگیری من ده‌كات، چونكه‌ چاك ده‌زانێت پێكانی یاریزانان كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر یانه‌كه‌مان دروست كردووه‌.
* رۆناڵد كومان راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا: هه‌میشه‌ ئێمه‌ ئاستێكی باش پێشكه‌ش ده‌كه‌ین، به‌ڵام ناتوانین گۆڵ بكه‌ین، چونكه‌ یاریزانه‌كانم له‌ پێكان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌، دوو هه‌فته‌ یارییه‌كان ده‌وه‌ستن و ده‌بێته‌ ده‌رفه‌تێكی باش بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی یاریزانه‌ پێكراوه‌كانمان.
* جیرارد پیكێ به‌رگریكاری بارسێلۆنا: به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ئه‌گه‌ر 3 كاتژمێری دیكه‌ یارییمان كردبا نه‌مانده‌توانی به‌م حاڵه‌ هیچ گۆڵێك بكه‌ین.
* رۆژنامه‌ی ئاس: یاریزانانی بارسێلۆنا زۆر له‌ رۆناڵد كومان توڕه‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی له‌ یاریزانی لاوی یانه‌كه‌ نیكۆ گۆنزالێس گرتووه‌ و یاریزانه‌كان پاڵپشتی خۆیان بۆ نیكۆ دووپات كردووه‌ته‌وه‌ و له‌ قسه‌كانی كومان زۆر نیگه‌رانن.
* فیدریكۆ ڤاڵڤێردی به‌رگریكاری ئۆروگوایی یانه‌ی ریال مه‌درید، تاكه‌ یاریزانی یانه‌كه‌یه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ به‌شداریی سه‌رجه‌م یارییه‌كانی یانه‌كه‌ی كردووه‌ و ئاسیستێكیشی تۆمار كردووه‌.
* كریستۆپاڵ سۆریا رۆژنامه‌نووسی ئیسپانیا: ئه‌گه‌ر یارییه‌كه‌ی بارسێلۆنا و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید شه‌ش رۆژی دیكه‌ به‌رده‌وامبا، بارسێلۆتا نه‌یده‌توانی یه‌ك گۆڵ بكات، سه‌ركه‌وتنیش به‌بێ گۆڵ به‌ده‌ست نایه‌ت.
* هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق به‌ ئاماده‌بوونی شێركۆ كه‌ریم یاریزانی كوردی یانه‌ی هه‌ولێر بۆ یارییه‌كانی پاڵاوتنی مۆندیال به‌ره‌و لوبنان به‌ڕێكه‌وت.

 

ئەسعەد ئیسماعیل - هەولێر

© 2017 Hawler