
Error: No articles to display
رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
ئه‌مڕۆ له پرێمه‌رلیگ رۆژێكی ئاگرین ده‌بێت
له گه‌ڕی حه‌وته‌می پرێمه‌رلیگ له یاریگه‌ی ئانفیڵد یاری لوتكه له نێوان یانه‌ی لیڤه‌رپوول و مانچێسته‌ر سیتی به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 3 ئۆكتۆبه‌ری 2021، چوار یاری له خولی نایابی ئینگلیزی ده‌كرێن، له كاتژمێر 4:00 كریستاڵ پاڵاس میوانداریی یانه‌ی لێسته‌ر سیتی ده‌كات، له هه‌مان كاتدا یانه‌كانی وێستهام و برینتفۆرد رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
هه‌ر له كاتژمێر 04:00 یانه‌ی تۆتێنهام له له‌نده‌ن باوه‌ش بۆ یانه‌ی ئاستۆن ڤیلا ده‌كاته‌وه.
له دوایین یاری ئه‌م هه‌فته‌یه، لیڤه‌رپوول و مانچێسته‌ر سیتی به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، ئه‌م یارییه له كاتێكدایه وه‌رزی رابردوو له‌سه‌ر هه‌مان یاریگه یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك شكستی به تیپه‌كه‌ی یۆرگن كڵۆپ هێنا.
ئه‌مڕۆ ریال مه‌درید ڕووده‌كاته شاری بارسێلۆنا
له گه‌ڕی هه‌شته‌می لالیگا، یانه‌ی ریال مه‌درید گه‌شتی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا ده‌كات و له شاری بارسێلۆنا ده‌بێته میوانی یانه‌ی ئیسپانیۆل.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 2 ئۆكتۆبه‌ری 2021، شه‌ش یاریی له خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا ده‌كرێن، له كاتژمێر 03:00ـی دوای نیوه‌ڕۆ، یانه‌ی ئێلچی و سێلتا ڤیگۆ رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
دواتر له كاتژمێر 05:15 خوله‌كی ئێواره، له یاریگه‌ی پاوه‌ڕ یانه‌ی ئیسپانیۆل میوانداریی یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌كات، له دوایین دوو یاریی ریال مه‌درید له‌سه‌ر ئه‌م یاریگه‌یه ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی گێراوه.
دوایینجار كه یانه‌ی ئیسپانیۆل له نێو یاریگه‌ی خۆی له ریال مه‌دریدی برده‌وه له وه‌رزی 2017 ـ 2018 بوو كاتێك به گۆڵێكی جیرارد مۆرینیۆ ئیسپانیۆل شكستی به ریال مه‌درید هێنا.
ئه‌مڕۆ 6 یاری له سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا ده‌كرێن
له گه‌ڕی شه‌شه‌می سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا، له یاریی لوتكه ئاتاڵانتا و ئه‌یسی میلان به‌یه‌ك ده‌گه‌ن و تیپه‌كه‌ی خۆزێ مۆرینیش میوانداریی ئیمپۆلی ده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 2 ئۆكتۆبه‌ری 2021، شه‌ش یاریی له سێریا ئه‌ی ده‌كرێن، له یه‌كه‌مین یاریی، یانه‌ی بۆڵۆنیا رووبه‌ڕووی لازیۆ ده‌بێته‌وه، یارییه‌كه‌ش له كاتژمێر 01:30ـی پاشنیوه‌ڕۆ ده‌كرێت.
له كاتژمێر 4:00 دوو یاری ده‌كرێن كه پێكهاتوون له رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی (هێلاس ڤیرۆنا و سپیزریا) و (سامپدۆریا ـ ئۆدێنزی).
له یارییه‌كی دیكه‌دا له كاتژمێر 07:00ـی ئێواره، یانه‌ی فیۆرێنتینا میوانداریی ناپۆلی ده‌كات، له هه‌مان كاتدا یانه‌ی رۆما به راهێنه‌رایه‌تی خۆزێ مۆرینیۆی پورتوگالی به‌ره‌نگاری ئیمپۆلی ده‌بێته‌وه.
له دوایین یاریی ئه‌م هه‌فته‌یه له كاتژمێر 09:45 خوله‌كی ئه‌مشه‌و، ئاتاڵانتا و ئه‌یسی میلان رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
دوایین سه‌ركه‌وتنی ئاتاڵانتا له‌سه‌ر ئه‌م یاریگه‌یه وه‌رزی 2019 ـ 2020 بوو كاتێك به پێنج گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به یانه‌ی ئه‌یسی میلان هێنا.
پاوڵۆ دیبالا له هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا دوورخرایه‌وه
لیۆنێل سكالۆنی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئارجه‌نتینا 23 یاریزانی بۆ سێ یاریی داهاتووی وڵاته‌كه‌ی بانگهێشتكرد و پاولۆ دیبالای دوورخستووه‌ته‌وه.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئارجه‌نتینا له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی رایگه‌یاند، دوای ئه‌نجامدانی پشكنین بۆ پاولۆ دیبالا ده‌ركه‌وت ئه‌و یاریزانه هێشتا پێكانی هه‌یه و ناتوانێت به‌شداری یارییه‌كان بكات.
هه‌ڵبژارده‌ی ئارجه‌نتینا له نێوان 8ـی ئه‌م مانگه تا 11ـی مانگ سێ یاریی له پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌مریكای باشوور بۆ مۆندیالی قه‌ته‌ڕ ئه‌نجام ده‌دات، كه تا ئێستا برازیل به كۆكردنه‌وه‌ی 24 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌می گرتووه و ئارجه‌نتیناش به 18 خاڵ له خانه‌ی دووه‌م دێت و هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ش یارییه‌كی دواخراویان به‌رامبه‌ر یه‌كتری ماوه.
شێركۆ كه‌ریم جارێكی دیكه بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كرایه‌وه
دیك ئادڤۆكاتی راهێنه‌ری هۆڵه‌ندی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ناوی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانی بۆ دوو یاریی داهاتووی هه‌ڵبژارده‌كه ئاشكرا كرد و شێركۆ كه‌ریم بانگهێشتكراوه.
ئادڤۆكات سێ گۆڵپارێزی بانگهێشت كردووه جارێكی دیكه سه‌رهه‌نگ موحسین بانگهێشت نه‌كراوه، له به‌رامبه‌ردا رێبین سولاقه و شێركۆ كه‌ریم ناویان له یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كان هه‌یه.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی قه‌ته‌ڕ رۆژی 7ـی ئه‌م مانگه رووبه‌رووی هه‌ڵبژارده‌ی لوبنان ده‌بێته‌وه و له رۆژی 12ـی مانگیش به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئیمارات یاریی ده‌كات.
عێراق له پاڵاوتنه‌كان گه‌یشتووه‌ته قۆناخی كۆتایی و له كۆی دوو یاریی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م ته‌نیا یه‌ك خاڵی هه‌یه و خانه‌ی كۆتایی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گرتووه.
راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی راگه‌یاند
دوای یارییه‌كه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یان به‌رامبه‌ر یانه‌ی شوڕته، ته‌ها قادر راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر وازهێنانی له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه راگه‌یاند.
ته‌ها قادر له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی هه‌ولێر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه له پێناو بوون به ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی هه‌ولێر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه راگه‌یاندووه.
ته‌ها قادر ده‌شڵێت: له ئێستادا به نیازم خۆم بۆ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی هه‌ولێر به‌ربژێر بكه‌م، چیتر له راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی هه‌ولێر به‌رده‌وام نابم.
ته‌ها قادر وه‌رزی رابردوو دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی رادان گاسانین بووه راهێنه‌ری هه‌ولێر و له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراقیش هه‌ولێر له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ته‌ها قادر له‌كۆی سێ یاریی ته‌نیا دوو خاڵی به‌ده‌ستهێناوه و وه‌رزی رابردوو یانه‌ی هه‌ولێری له خولی نایابی عێراق هێشته‌وه و یانه‌كه‌ی له ناوه‌راستی خوله‌كه جێگیر كرد.
ئەسعەد ئیسماعیل - هەولێر