کانونی یەکەم 03, 2021

زۆرترین بینراو وه‌رزش

مێسی هیوای وایه‌ گۆڵی زیاتر تۆمار بكا

لیۆنێل مێسی، ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی ئه‌رژه‌نتینی و یاریزانی یانه‌ی پاریس سان جێرمان، دوای سه‌ركردایه‌تیكردنی یانه‌كه‌ی له‌ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی مانچسته‌ر سیتیدا به‌ دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام، خۆشحاڵیی خۆی ده‌ربڕی، به‌ تایبه‌ت كه‌ یاریی یه‌كه‌میان له‌گه‌ڵ كڵۆب برۆجی به‌لژیكی یه‌كسان كردبوو.

له‌ لوتكه‌ی یاریی گه‌ڕی دووه‌می قۆناغی گرووپه‌كانی چامپیۆنس لیگ، یانه‌ی پاریس سان جێرمان له‌ نێو یاریگه‌ی خۆیدا به‌ دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام له‌ یانه‌ی مانچسته‌ر سیتیی برده‌وه‌، له‌و یارییه‌دا مێسی گۆڵی یه‌كه‌م و دووه‌می یانه‌كه‌شی تۆمار كرد.
مێسی له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)، وێنه‌یه‌كی یارییه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و له‌سه‌ری نووسیوه‌: زۆر خۆشحاڵم به‌ بردنه‌وه‌ له‌م جۆره‌ یارییه‌ ئاڵۆزانه‌دا و تۆماركردنی گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌م، هیوام وایه‌ زیاتریش تۆمار بێت.
بۆ بیرهێنانه‌وه‌، مێسی له‌ هاوینی رابردوو، له‌ بۆندێكی ئازاددا دوای ته‌واوبوونی بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، په‌یوه‌ندیی به‌ یانه‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌وه‌ كرد.
تۆڕی ئۆبتا بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ مێسی له‌ 35 یاری به‌رانبه‌ر یانه‌كانی پرێمه‌ر لیگ، 27 گۆڵی تۆمار كردووه‌ و به‌ 15 گۆڵ به‌سه‌ر هه‌ر یاریزانێكی دیكه‌دا سه‌ركه‌وتووه‌.
مێسی، پێشتر و له‌ 9ـی ئه‌م مانگه‌دا،‌ ژماره‌ی پێوانه‌یی پیلێی شكاند و ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌ ئه‌مریكای باشوور گه‌یانده‌،‌ 79 گۆڵ، له‌ كاتێكدا پیلێ 77 گۆڵی هه‌بوو، ئه‌وه‌ش كاتێك هات كه‌ سێ گۆڵی له‌ بۆلییڤا تۆمار كرد، له‌و یارییه‌ی له‌ چوارچێوه‌ی پاڵاوتنه‌كانی گه‌یشتن به‌ مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ره‌وه‌ ئه‌نجام درا.

 

 

© 2017 Hawler