کانونی دووەم 28, 2022

زۆرترین بینراو وه‌رزش

Error: No articles to display

زۆرترین هەواڵ بە کەمترین وشە

* پێپ گواردیۆلا راهێنه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی: هەموومان دەزانین ئەستەمە بتوانیت بۆ ماوەی ٩٠ خولەک لیۆنێل مێسی کۆنتڕۆڵ بکەی، بەڵام ئێمە رێگامان پێی نەدا تۆپی زۆری پێبگات، بێگومان ئەو تازە لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و پێویستی بە کاتە تا ریتمی یاریکردنی بۆ بگەڕێتەوە، من باش دەزانم مێسی هەرکاتێک تۆپی لەلای بێت و لە گۆڵ نزیک بێتەوە زۆر مه‌ترسیدار دەبێت بۆیە هەموو هەوڵێکمان دا تا نەهێڵین تۆپەکانی پێبگات و من لە ئاستی یاریزانەکانم رازیم لە بەجێهێنانی ئەرکەکەیان.
* پێپ گواردیۆلا: مێسی گۆڵێکی زۆر نایابی له‌ دژی ئێمه‌ تۆمارکرد، ئەوکاتەی من لە بارسێلۆنا بووم مێسی زۆر دڵی منی خۆشکردووە، بۆیە دڵخۆشم بەوەی ئەگەر ئێستا لە پاریس سانجێرمان دڵخۆش بێت، پێموایە ئێمە یارییەکی زۆر باشمان کرد هەموو شتێکمان کرد تەنیا گۆڵکردن نەبێت، بەهەمان شێوەی یارییەکەی چێڵسی یاریمان کرد و کۆنتڕۆڵی یاریگامان کردبوو پێویست بو وگۆڵ تۆمار بکەین.
* پێپ گواردیۆلا: من مارکۆ ڤێراتیم زۆر خۆش دەوێت، هەرچەندە یاریزانێکی بچووکە، بەڵام نایاب و تایبەتە دەتوانیت پشتی پێ ببەستیت، من دڵخۆشم بەوەی لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و زۆر پێی سەرسامم.
* فرانسیس ئاگیلار رۆژنامه‌نووسی فه‌ره‌نسا: ئه‌و ئاسته‌ی مێسی به‌رامبه‌ر مان سیتی پێشكه‌شی كرد، به‌بێ هیچ دوودڵی ده‌رفه‌تی بردنه‌وه‌ی باڵۆن دۆری بۆ مێسی مسۆگه‌ر كرد.
* گاری لینكه‌ر یاریزانی ئینگلیزی پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا: هه‌مووان پێیانوایه‌ مێسی ناتوانێت له‌ پرێمه‌رلیگ یاری بكات، له‌ كاتێكدا ته‌نیا له‌ چامپیۆنزلیگ 27 گۆڵی له‌ یانه‌كانی ئینگلیزی كردووه‌.
* سه‌میر نه‌سڕی یاریزانی پێشووی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی: جارێكیان پێش ده‌ستپێكی وه‌رز گواردیۆلا لێی پرسین ئایا مێسی له‌نێو ئێوه‌دایه‌، ئێمه‌ش گوتمان نه‌خێر، گوتی ماده‌م وایه‌ هیچ یاریزانێك سه‌ره‌كیبوونی مسۆگه‌ر نییه‌، چونكه‌ من ته‌نیا مێسی له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ دانانێم.
* ڕیۆ فێردیناند یاریزانی پێشووی مانچێسته‌ر یونایتد: ئه‌گه‌ر من له‌ شوێنی یاریزانانی پاریس سانجێرمان بوومایه‌، نه‌مده‌هێشت مێسی ئاوها له‌ژێر قاچی یاریزانه‌كان پاڵبكه‌وێت، پێم ده‌گوت نه‌خێر نابێت، من له‌ جیاتی تۆ خۆم ده‌خه‌مه‌ سه‌رزه‌وی.
* به‌ فه‌رمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی هانده‌رانی بۆ یاریگه‌كان به‌ رێژه‌ی 100% دا، بڕیاره‌كه‌ش له‌ سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو جێبه‌جێ ده‌كرێت.

 

ئەسعەد ئیسماعیل - هەولێر

© 2017 Hawler