کانونی دووەم 18, 2022

زۆرترین بینراو وه‌رزش

Error: No articles to display

زۆرترین هەواڵ بە کەمترین وشە

* ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ ئه‌م یارییانه‌ ده‌كرێن: ئاتاڵانتا ـ یه‌نگ بۆیز 19:45، زینت ـ ماڵمۆ 19:45، بایرن میونشن ـ دینامۆ كێیڤ 22:00، بێنفیكا ـ بارسێلۆنا 22:00، مانچێسته‌ر یونایتد ـ ڤیاریال 22:00، یوڤێنتۆس ـ چێڵسی 22:00، رید بول ساڵزبێرگ ـ لیل 22:00، ڤۆڵفسبێرگ ـ سێڤییا 22:00.
* پێپ گواردیۆلا راهێنه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی: ئێمه‌ به‌ختمان هه‌یه‌ 15 ساڵه‌ یاریی لیۆنێل مێسی ده‌بینین، ئه‌و باشترین یاریزانی هه‌موو سه‌رده‌مه‌كانه‌.
* بارسێلۆنا لیستی یاریزانه‌كانی بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و به‌رامبه‌ر بێنفیكا راگه‌یاند و پێدری و سێرجی رۆبێرتۆ له‌ پێكانه‌كانیان چاكبوونه‌ته‌وه‌ و بانگهێشتی یارییه‌كه‌ كراون.
* پڕۆگرامی ئێلچیێرینگیتۆی ئیسپانیا: كلیان مباپێ له‌ پاریس سانجێرمان به‌ یاریكردنی له‌گه‌ڵ لیۆنێل مێسی ئاسووده‌ نییه‌ و په‌یوه‌ندیشی له‌گه‌ڵ نێیمار دا سیلڤا تێكچووه‌.
* كۆرادۆ فێرلاینۆ سه‌رۆكی پێشووی یانه‌ی ناپۆلی: به‌راستی یوڤێنتۆس بێ كریستیانۆی پێوه‌ دیاره‌ و ئێستا تیپه‌كه‌ بێ سه‌ركرده‌یه‌.
* رۆژنامه‌ی (سه‌ن)ـی به‌ریتانیا ئاشكرای كردووه‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆ بڕیاری داوه‌ له‌ دوای ته‌واوكردنی گرێبه‌سته‌ دوو ساڵییه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر توانای جه‌سته‌یی له‌بارنه‌بوو ئه‌وا هه‌ر له‌ مانچێسته‌ر یونایتد وازهێنانی له‌ یاریكردن رابگه‌یه‌نێت. ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد بۆ دوو وه‌رزه‌ و ده‌توانێت بۆ وه‌رزی سێیه‌میش درێژی بكاته‌وه‌.
* رۆژنامه‌ی سه‌ن: كریستیانۆ رۆناڵدۆ پلانی داناوه‌ هه‌ر له‌ یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدیش یه‌كه‌مین هه‌نگاوی وه‌كو راهێنه‌ر ده‌ستپێبكات، به‌وپێیه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئالێكس فێرگسۆن له‌ مانچێسته‌ر یونایتد دره‌وشاوه‌ته‌وه‌ و ئه‌زموونی زۆری په‌یدا كردووه‌ و مانچێسته‌ر به‌ باشترین شوێن ده‌زانێت بۆ ئه‌وه‌ی دوایین یاریی ماڵئاوایی تێدا بكات و هه‌ر له‌و یانه‌یه‌ش به‌ره‌و بواری راهێنه‌رایه‌تی هه‌نگاو بنێت.
* ئاندێر هێرێرا یاریزانی پاریس سانجێرمان: له‌وه‌ته‌ی من هاتوومه‌ته‌ پاریس هیچ كه‌سێكم نه‌بینیوه‌ وه‌كو نێیمار و مباپێ به‌یه‌كه‌وه‌ بگونجێن، هه‌میشه‌ پێكه‌وه‌ قسه‌ ده‌كه‌ن و پێده‌كه‌نن و ئه‌وه‌ی روویدا كارێكی ئاساییه‌ و چه‌ند لایه‌نێك ئه‌و بابه‌ته‌یان گه‌وره‌ كرد، ئه‌گه‌رنا نێیمار و مباپێ دوو باشترین هاوڕێن له‌ یانه‌كه‌.
* پۆچیتینیۆ راهێنه‌ری پاریس سانجێرمان: پێویسته‌ هه‌موومان ئارام له‌سه‌ر ئاستی مێسی بگرین، هه‌موومان ده‌زانین لیۆ چی یاریزانێكی نایابه‌، ته‌نیا كاتی بۆ خۆگونجاندن پێویسته‌، ئه‌ویش وه‌كو ئێمه‌ مرۆڤه‌ و خاوه‌ن خێزانه‌، دوای 20 ساڵ بارسێلۆنای جێهێشتووه‌ و راهاتوون له‌ شارێكی دیكه‌ و كولتورێكی جیاواز و كه‌شوهه‌وای پاریس كاتی ده‌وێت.

 

ئەسعەد ئیسماعیل - هەولێر

© 2017 Hawler