
Error: No articles to display
له گه‌ڕی دووه‌می یارییەکانی تۆپی پێی خولی نایابی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر جارێكی تر گرێكوێره‌ی یاریگه‌ی خۆی پێ نه‌كرایه‌وه و به‌رانبه‌ر یانه‌ی ئه‌مانه‌ی به‌غدا دۆڕا، کە ئەمە یەکەم دۆڕانی یانه‌ی هەولێر بوو لە وەرزی تازەی خولەکە.
له گه‌ڕی دووه‌می خولی نایابی عێراق له تۆپی پێ، یانه‌ی هه‌ولێر له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا نه‌یتوانی بردنه‌وه تۆمار بكات و له‌و یارییه‌ی ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه 26/9/2021 ئه‌نجام درا، به ئه‌نجامی 1-2 به یانه‌ی ئه‌مانه‌ی به‌غدا دۆڕا.
یانه‌ی ئه‌مانه‌ی به‌غدا زیره‌كانه به پلانی به‌رگری و هێرشی پێچه‌وانه یارییان كرد، به تایبه‌تی له گێمی دووه‌مدا، لە پشت بەستن بەو پلانەش سەرکەوتووبوون.
گۆڵی یه‌كه‌می ئه‌مانه له خوله‌كی 7 له لایه‌ن نه‌بیل سه‌باحه‌وه تۆمار كرا، کە پێشووتر یاریی لە ریزەکانی هەولێر کردووە، (1-0) ئه‌نجامی گێمی یه‌كه‌م بوو.
له گێمی دووه‌مدا و له خوله‌كی 51 ناوبژیوان لێدانی سزای بۆ هه‌ولێر ژمارد، کاتێک لەنێو ناوچەی سزا بارزان شێرزاد رێگری لێ‌کرا و خستیانە خوارەوە، كۆسره‌ت باییز به دوو جار توانی لێدانه‌كه بكاته گۆڵ، دوای ئه‌وه‌ی جاری یه‌كه‌م سه‌رهه‌نگ موحسینی گۆڵپارێزی ئه‌مانه‌ی به‌غدا تۆپه‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه، به‌ڵام كه‌وته‌وه به‌ر قاچی كۆسره‌ت و ئه‌ویش كردییه گۆڵه‌وه.
یه‌كسانبوونی ئه‌نجامه‌كه زۆری نه‌خایاند و چوار خولهك دواتر، نه‌بیل سه‌باح گه‌ڕایه‌وه و، هەڵەیەکی بەرگریکەرانی هەولێری قۆستەوە و گۆڵی دووه‌می خۆی و یانه‌ی ئه‌مانه‌ی تۆمار كرد.
دوای ئه‌م گۆڵه، ته‌ها قادر راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی كرد، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه وه‌ك خۆی مایه‌وه، هه‌رچه‌نده له دوای گۆڵی دووه‌می ئه‌مانه‌وه، هه‌ولێر به ته‌واوی كۆنتڕۆڵی یاریگه‌ی كرد و له ناو به‌شه یاریگه‌ی ئه‌مانه‌وه ده‌یان هێرشیان برد، به‌ڵام به‌رهه‌می نه‌بوو، چونکە زۆری تۆپەکانی ئاراستەی گۆڵی سەرهەنگ دەکرا، بەشێوەیەکی هەڕەمەکی بوو .
له خوله‌كی 82ی یارییه‌كه، به‌رگریكاری یانه‌ی ئه‌مانه ساموێل ئیكۆ به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه، به‌ڵام هه‌ولێر نه‌یتوانی سوود له كه‌مبوونه‌وه‌ی یاریزانانی ئه‌مانه وه‌ربگرێت.
له دواخوله‌كی یارییه‌كه‌شدا سه‌فین مه‌نسوور، یاریزانی لاوی هه‌ولێر، کە ئەم وەرزە لە یانەی برایەتییەوە پەیوەندی بە هەولێرەوە کردووە، لێدانێكی ده‌بڵ كیكی زۆر جوانی لێدا، به‌ڵام به‌ختی نه‌یهێنا و تۆپه‌كه به‌ر ستوون كه‌وت، كه یه‌كێك بوو له دیمه‌نه جوانه‌كانی یارییه‌كه، بەمەش گەورەترین دەرفەتی یەکسان کردنەوەی ئەنجامەکە لە کیس چوو.
دواجار یارییه‌كه به بردنه‌وه‌ی ئه‌مانه به 2-1 گۆڵ كۆتایی هات و یانه‌كه‌ی به‌غدا یه‌كه‌م بردنه‌وه و سێ خاڵی به‌ده‌ست هێنا.
یانه‌ی هه‌ولێریش بۆ دووه‌م یاری تامی بردنه‌وه‌ی نه‌كرد، هه‌ینیی داهاتووش ئه‌ركێكی قورستری هه‌یه، كاتێك له به‌غدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی شوڕته ده‌بێته‌وه.
بارزان ئەکرەم - هەولێر