
Error: No articles to display
* كریستیانۆ رۆناڵۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی بڕیاری داوه كاروانی یاریكردن له یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد ته‌واو بكات.
* سەمیر نەسری یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەکانی ئاندێرلێخت و وێست هام یونایتد و سێڤییا و ئەنتالیاسپۆر و مانچێستەر سیتی و ئارسێناڵ و مارسێی بڕیاریدا بە یەکجاری لە یاریکردن دووربکەوێتەوە و لە تەمەنی 34 ساڵیدا وازی لە یاریکردن هێنا.
* سه‌میر نه‌سڕی ماوه‌ی یه‌ك ساڵ بوو به‌بێ یانه بوو، چاوه‌ڕوانی ئۆفه‌رێكی باشی ده‌كرد، به‌ڵام هیچ ئۆفه‌رێكی گونجاوی پێنه‌گه‌یشت و ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 26 ئه‌یلوولی 2021 به فه‌رمی وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند.
* سەمیر نەسری لە کاروانی یاریکردنی بەشداری 563 یاریی کردووە و 78 گۆڵ و 98 ئەسیستی تۆمار کردووە، توانیویەتی لەگەڵ یانەکانی دوو ناسناوی پرێمەرلیگ و جامێکی کاراباو و جامێکی قەڵغانی خێرخوازی بەدەستبهێنێت.
* رادیۆی مۆنتی كارلۆی فه‌ره‌نسا: لیۆنێل مێسی هۆكاره بۆ تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كلیان مباپێ و نێیمار داسیلڤا، له كاتێكدا له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2017ـه‌وه كه به‌یه‌كه‌وه ئه‌و دووانه له پاریس یاری ده‌كه‌ن به‌هێزترین په‌یوه‌ندییان هه‌بووه.
* رادیۆی مۆنتی كارلۆ: دوای ئه‌وه‌ی له دوایین یاریی پاریس، كلیان مباپێ له خوله‌كی 88 له یاریگه دێته ده‌ره‌وه و له شوێنی دانیشتن كامیراكان ئه‌و دیمه‌نه‌یان گواستووه‌ته‌وه كه تێیدا مباپێ به توڕه‌بوونه‌وه گله‌یی له نێیمار ده‌كات كه به ئه‌نقه‌ست پاسی نه‌داوه‌تێ.
* رادیۆی مۆنتی كارلۆی فه‌ره‌نسا: به‌هۆی ئه‌وه‌ی مێسی هاتووه‌ته پاریس، په‌یوه‌ندی نێوان مباپێ و نێیمار له سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه‌وه به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوات و هه‌رگیز وه‌كو ساڵانی رابردوو نییه.
* پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا: دوای ئەوەی برۆنۆ فیرناندێز لەدوایین خولەکەکانی یاریی بەرامبەر ئاستۆن ڤیلا لێدانی پێناڵتی فەوتاند لەکاتێکدا کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەناو یاریگا ئامادە بوو، کەچی کریستیانۆ یەکەم یاریزان بوو چووە لای و دڵی دایەوە.
* برۆنۆ فێرناندێز پێش ئەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بچێتە یانەکە لە کۆی 22 پێناڵتی 21 گۆڵی کردبوو، دوای ئەوەی دۆن چووە یانە لە یەکەم لێدانی سزا نەیتوانی گۆڵ بکات، لەکاتێکدا ساڵێک بوو هیچ پێناڵتییەکی لەگەڵ یانەکە لەدەست نەدابوو.
* دوای یارییەکە برۆنۆ لە تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوای لێبوردنی لە هاندەرانی مان یونایتد کردووە، برۆنۆ نووسیویەتی: هیچ کەسێک لە من زیاتر بەهۆی دۆڕانەکە و فەوتاندنی پێناڵتییەکە دڵتەنگ نییە، من ئەمڕۆ لەو بەرپرسیارەتییە شکستم هێنا کە پێم سپێردرابوو، سوپاسی پاڵپشتیتان دەکەم، زۆر بەهێزتر لە جاران دەگەڕێمەوە'.
ئەسعەد ئیسماعیل - هەولێر