تشرینی یەکەم 15, 2021

پیلێ پیرۆزبایی مێسی ده‌كا بۆ شكاندنی ژماره‌ پێوانه‌ییه‌كه‌ی

ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی به‌ڕازیلی، پیلێ، پیرۆزبایی له‌ لیۆنێل مێسی ده‌كا، بۆ شكاندنی ژماره‌ پێوانه‌ییه‌كه‌ی، له‌ تۆماركردنی زۆرترین گۆڵی نێوده‌وڵه‌تی له‌ كیشوه‌ری ئه‌مریكای باشوور.

پیلێ، وێڕای پیرۆزبایی له‌ مێسی، داوای لێبوردنی له‌ دواكه‌وتنی له‌و پیرۆزباییه‌ كرد، كه‌ به‌هۆی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌وه‌ له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی ساوپاولۆ بووه‌.
ئه‌و ئه‌فسانه‌یه‌ی به‌ڕازیل، له‌ 9ـی ئه‌م مانگه‌ ژماره‌كه‌ی له‌لایه‌ن مێسییه‌وه‌ شكا و ژماره‌ی گۆڵه‌كانی گه‌یانده‌ 79 گۆڵ، له‌ كاتێكدا پیلێ 77 گۆڵی هه‌بوو، ئه‌وه‌ش كاتێك هات كه‌ سێ گۆڵی له‌ بۆلییڤا تۆمار كرد، له‌و یارییه‌ی له‌ چوارچێوه‌ی پاڵاوتنه‌كانی گه‌یشتن به‌ مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ره‌وه‌ ئه‌نجام درا. پیلێ نووسیویه‌تی: نه‌متوانی له‌ كاتی خۆیدا پیرۆزباییت لێ بكه‌م بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ژماره‌ پێوانه‌ییه‌ تازه‌یه‌ له‌ كاتێكی پێشتری ئه‌م مانگه‌دا، به‌هره‌وه‌ریت له‌ سه‌رووی پێشبینییه‌وه‌یه‌.
پیلێ هیوای خواست له‌ شان نێیمار و ئمباپێ، گۆڵی زیاتر له‌ پاریس سان جێرمان تۆمار بكا.
پیلێ ئێسته‌ش له‌ نه‌خۆشخانه‌ له‌ ژێر چاودێریدایه‌.

 

مامەیارە ئەحمەد - هەولێر

© 2017 Hawler