تشرینی یەکەم 15, 2021

به‌دواداچوون بۆ ئاماده‌كاری و كێشه‌كانی یانه‌ی سه‌ید سادق ده‌كا

یانه‌ی سه‌ید سادق، كه‌ بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژووی خۆیدا له‌ خولی نایابی كوردستان یاری ده‌كات، چه‌ند رۆژیكه‌ ده‌ستی به‌ ئاماده‌كارییه‌كانی كردووه‌، تیپه‌كه‌ نیوه‌ی پێكهاته‌ی وه‌رزی رابردووی له‌ ده‌ست داوه‌ و گۆڕانكاری زۆری كردووه‌، بۆیه‌ پارێزگاری له‌ ئاست و ئه‌نجامی وه‌رزی رابردووی ئاسان نییه‌، تیپه‌ ره‌نگسوور و سپییه‌كانی پاڵه‌وانی خولی پله‌ یه‌كی وه‌رزی رابردووی كوردستان، چاویان له‌ مانه‌وه‌یه‌ له‌ خولی نایابی كوردستان، له‌سه‌ر پرسی ئاماده‌كارییه‌كان و كێشه‌ و گرفته‌كانیان بۆ ئه‌م وه‌رزه،‌ سه‌رۆكی یانه‌كه‌ و راهێنه‌ری یانه‌كه‌ بۆ رۆژنامه‌ی هولێر دوان.

گرفتی سه‌ره‌كیی یانه‌كه‌
سه‌رۆكی یانه‌كه‌ ته‌ییب حاجی ڕه‌شید، له‌سه‌ر كێشه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی یانه‌كه‌ی بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی كوردستان بۆ رۆژنامه‌ی هه‌ولێر وتی: نه‌بوونی یاریگه‌ و ته‌واونه‌بوونی یاریگه‌كه‌، گه‌وره‌ترین كێشه‌ی ئێمه‌یه‌ له‌م وه‌رزه‌دا، چونكه‌ ده‌بوو بۆ ئه‌م كاتانه‌ ئاماده‌بێت و ئێمه‌ بێ كێشه‌ و گرفت مه‌شق و یارییه‌كانی خۆمانی له‌سه‌ر ئه‌نجام بده‌ین، به‌ڵام ماوه‌ی 45 رۆژ، كۆمپانیای دروستكه‌ری یاریگه‌كه‌ی سه‌ید سادق، كاره‌كانی راگرتووه‌، به‌ بیانووی پێنه‌دانی پاره‌ی كاره‌كانی، ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین گرفتی بۆ ئاماده‌كاری تیپه‌كه‌ی ئێمه‌ درووست كردووه‌، كه‌ ئێمه‌ باش ده‌زانین، خولی نایاب وه‌ك خولی پله‌ یه‌ك نییه‌ و پێویستی به‌ ئاماده‌كاری باشتر و پێكهاته‌ی باشتر و یاریزانی سووپه‌ر هه‌یه‌ تا بتوانی نازناوه‌كه‌ ببه‌یته‌وه‌ یا جه‌نگ له‌سه‌ر ریزبه‌ندی پێه‌وه‌ بكه‌یت.

ڕه‌وشی دارایی یانه‌ی سه‌ید سادق
ته‌ییب حاجی ره‌شید، بۆ بابه‌تی توانای دارایی یانه‌كه‌ی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه ‌كرد، كه‌ له‌ رووی داراییه‌وه‌ بارودۆخیان زۆر خراپه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌راورد به‌ وه‌رزی رابردووی بكه‌ی رێژه‌كه‌ نزمتره‌، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌دا به‌رچاو روونیشمان نییه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ چه‌ندمان بۆ خه‌رج ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش كێه‌شه‌یه‌ بۆ ئێمه‌، چونكه‌ كارده‌كاته‌ سه‌ر هێنانی یاریزانی پێویست بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی پێویستمان به‌ یاریزانه‌ و یاخود پێویستمان به‌ یاریزانی پیشه‌گه‌ره‌ هه‌روه‌ها پێویستیت به‌ خه‌رجی زیاتریشه‌، چونكه‌ گه‌شتی ویاتر ده‌یكه‌ت، به‌ڵام هه‌وڵی خۆمان ده‌ده‌ین، تا بتوانین ئه‌وه‌ی پێوستمان به‌ده‌ستی بهێنین و یاریزانه‌كانیش شایسته‌ دارایه‌كانی خۆیان وه‌ربگرن.
ئاستی ئاماده‌كاریی تیپه‌كه‌
ره‌مزی ساڵحی راهێنه‌ری یانه‌ی سه‌ید سادق دۆخی تیپه‌كه‌ی و راده‌ی ئاماده‌كارییه‌كانیانی بۆ رۆژنامه‌ی هه‌ولێر ئاشكرا كردوو گوتی: به‌هۆی دره‌نگ ده‌ستپێكردنی مه‌شق و راهێنانه‌كانمان به‌شێوه‌یه‌كی باش بۆ خوله‌كه‌ ئاماده‌نین، چونكه‌ ئه‌و كاته‌ی راهینانمان ده‌ستپێكردووه‌، به‌س نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تیثیكی ئاماده‌ له‌ رووی جه‌ستیه‌وه‌ بۆ خولی نایابی كوردستان ئاماده‌ بكه‌یت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خولی نایاب یارییه‌كانی زیاترن و شیوازی یاریكردنیشی جیاوازه‌ و به‌هێزتریشه‌، تیپ پێویستی به‌ یاریزانی به‌هێزتر و باشتر هه‌یه‌، به‌ڵام ئێمه‌ وه‌ك پێویست و راده‌یه‌كی باش ئاماده‌كاریمان نه‌كردووه‌، بۆ خوله‌كه‌، په‌نا به‌خوا له‌چه‌ند رۆژیداهاتوو مه‌شقه‌كانمان چڕده‌كه‌ینه‌وه‌ و خۆمان به‌باشی ئاماده‌ده‌كه‌ین.

پێوستیان به‌ یاریزانی پیشه‌گه‌ره‌
راهێنه‌ری یانه‌ی سه‌ید سادق، باسی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی كرد، كه‌ وه‌رزی رابردوو هه‌یانبوو، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، كه‌ پێنج یاریزانی سه‌ره‌كی له‌ پێكهاته‌كه‌ نه‌ماون و به‌هۆكاری جیاجیا له‌ یانه‌كه‌ رۆیشتوون، له‌ كاتێكدا كۆڵه‌كه‌ و بناغه‌یه‌كی به‌هێزی تیپه‌كه‌ بوون، بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌نجامه‌ باشه‌كانی وه‌رزی رابردووی تیپه‌كه‌، كه‌ بووینه‌ پاڵه‌وانی خولی پله‌ یه‌كی كوردستان، ئێمه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ ئامانجمان مانه‌وه‌یه‌ له‌ ریزی نایابی كوردستان و كێبڕكێكلردن له‌سه‌ر پله‌كانی پێشه‌وه‌، ده‌مانه‌وێت تیپێك درووست بكه‌ین، سه‌رچاوه‌ی ترسی هه‌موو ركابه‌ره‌كانمانبین، به‌ڵام كێشه‌ی دارای و نه‌بوونی یاریگه‌ی یانه‌كه‌، گرفتی زۆری بۆ درووستكردووین و ئه‌و پلانه‌ی نه‌خشه‌مان بۆ داڕشتووه‌، ناتاونین به‌گوێره‌ی پێویست جێبه‌جێی بكه‌ین، به‌ڵام هیوادارم له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوو، یاریزانی پیشه‌گه‌ر بگوازینه‌وه‌ به‌تایه‌بت به‌رگریكه‌ر سه‌ندای، كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی باش له‌گه‌ڵ تیپه‌كه گونجابوو، كاریگه‌ری زۆری به‌سه‌ر تیپه‌كه‌وه‌ هه‌بوو

 

بارزان ئەکرەم - هەولێر

© 2017 Hawler