تشرینی یەکەم 15, 2021

سه‌رهه‌نگ موحسین ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی هه‌ولێری پێشووی ده‌بێته‌وه‌

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ كاتژمێر(6:00)ـی ئێواره‌ له‌ یاریگه‌ی یه‌كه‌می شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریری، له‌ گه‌ڕی دووه‌می خولی نایابی عێراقی هه‌ولێر میوانداری ئه‌مانه‌ی به‌غدا ده‌كات، ئه‌مه‌ یه‌كه‌م یاریی وه‌زری نوێیه‌ هه‌ولێر له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی له‌ نێو خاك و جه‌ماوه‌ری خۆی یاریی بكات.

ته‌ها قادری راهێنه‌ری هه‌ولێر، له‌ گه‌ڕی یه‌كه‌م له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی، خاڵێكی له‌ یانه‌ی مینای به‌سڕا وه‌رگرت، به‌ڵام ده‌یه‌وێت له‌ یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی به‌رده‌م هانده‌رانی پاسه‌وانانی قه‌ڵای زه‌رد، بردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م له‌م وه‌رزه‌دا تۆمار بكات، چونكه‌ له‌ ئه‌گه‌ری دره‌نگكه‌وتنی بردنه‌وه‌ی له‌ یاریییه‌كان، ئه‌وا فشاری له‌سه‌ر زیاد ده‌بێت و به‌رگه‌ی مانه‌وه‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی ناگرێت.
به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست رۆژنامه‌ی هه‌ولێر كه‌وتووه‌، سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی هه‌ولێر بۆ ئه‌م یارییه‌ ئاماده‌ن، به‌ تایبه‌ت ئاكار هاشم و شێركۆ كه‌ریم و شوان مامۆ و شافیۆ مامۆنی و هه‌ردی سیامه‌ند و بارزان شێرزا، كه‌ له‌ خاڵه‌ به‌هێزه‌كانی زه‌ردپۆشه‌كانی پایته‌ختن، هه‌ولێر پێویستی به‌ بردنه‌ویه‌، چونكه‌ ئه‌ركی داهاتووی قووڕسه‌ و له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ شوڕته‌ یاریی ده‌كات، هه‌ولێر یه‌ك خاڵی هه‌یه‌ و له‌ پله‌ی 12 دێت.
ئه‌مانه‌ی به‌غدا، دۆخی خراپه‌، چونكه‌ گه‌ڕی رابردوو به‌ (2-0) به‌ یانه‌ی كاره‌با دۆڕا، هه‌مان سیناریۆی وه‌رزی رابردوو دوووباره‌ بوویه‌وه‌، كاتێك له‌سه‌ره‌تای وه‌رز به‌ دوو گۆڵی بێوه‌ڵام دۆڕا، بۆیه‌ ده‌یانه‌وێت به‌ خێرای باری لاسه‌نگی خۆیان له‌سه‌ر حیسابی یانه‌ی هه‌ولێر راست بكه‌نه‌وه‌، و بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر رێگه‌ راسته‌قینه‌كه‌ی ئه‌نجامه‌ باشه‌كانی وه‌رزی رابردوویان، له‌ ئه‌گه‌ری دۆڕانیشیان نه‌هامه‌تییه‌كانی تیپه‌كه‌ و گرفته‌كانیان دوو هێنده‌ی ئێستای زیاد ده‌بێت.
سه‌رهه‌نگ موحسینی گۆڵپارێزی پێشووی یانه‌ی هه‌ولێر له‌م تیپه‌ یاریی ده‌كات، كه‌ وه‌رزی رابردوو به‌ 15 كلین شیت، خاوه‌نی زۆرترتین كلین شیت بوو، له‌سه‌ر ئاستی خولی نایابی عێراقی.
له‌ كۆی 10 یاریی ربردووی نێوانیان هه‌ولێر 5 یاریی بردووه‌ته‌وه‌ و ئه‌مانه‌ی به‌غداش 2 یاریی بردووه‌ته‌وه‌، له‌ 3 یارییشدا یه‌كسان بوونه‌، گه‌وره‌ترین ئه‌نجامی نێوانیان (2-2) یه‌كسان بوونه‌.
یارییه‌كانی دیكه‌ی ئه‌مڕۆی خولی نایابی عێراقی به‌مشێویه‌
كاره‌با – شورته‌
دیوانییه‌ - زه‌وڕا
ته‌ڵه‌به‌ - نه‌جه‌ف
نه‌فتی به‌سره‌ - مینا
له‌ گه‌ڕی یه‌كه‌می یارییه‌كان ته‌نها یانه‌كانی (نه‌جه‌ف، كاره‌با، زاخۆ، جه‌ویه‌، شوڕته‌، زه‌وڕا، نه‌فتی به‌سڕه‌)، بردنه‌وه‌یان تۆمار كردووه‌، یانه‌ی نه‌جه‌فیش به‌ 3 گۆڵ گه‌وره‌ترین ئه‌نجامی گه‌ڕی یه‌كه‌می تۆمار كردووه‌، ته‌نها ئه‌مانه‌ی به‌غدا به‌ دوو گۆڵی بێ به‌رانبه‌ر دۆڕا، كه‌ گه‌وره‌ترین دۆڕانی تیپه‌كان بوو.
یانه‌ی هه‌ولێر، له‌ 1968 دامه‌زراوه‌، له‌ مێژووی به‌شداریكردنی له‌ خولی نایابی عێراق، 4 جار بووه‌ته‌ پاڵه‌وانی خوله‌كه‌ و 2 جاریش پله‌ی دووه‌می جامی یه‌كێتی ئاسیای به‌ده‌ستهێناوه

 

بارزان ئەکرەم - هەولێر

© 2017 Hawler