شوبات 27, 2020

تێگەڕانێك به ‌نێو هه‌ڵبژارده‌ به‌شداربووه‌كانی مۆندیالی 2018ی ڕووسیا

لە پێشوازیی مۆندیالدا، رۆژنامەی هەولێر، دەست بە بڵاوكردنەوەی بیۆگرافیای و پاشخانی هەڵبژاردە بەشداربووەكانی مۆندیالی 2018ـی رووسیا دەكات و هەفتانە دوو هەڵبژاردەی مۆندیال بەسەر دەكەینەوە، كە تێیدا مێژوو و دەستكەوت و ئەنجام و پێكهاتەكە و چەند زانیارییەكی دیكەی لە بارەوە دەخرێتە ڕوو. لە ژمارەی ئەمڕۆدا، زانیارییەكان لە بارەی هەڵبژاردەی سویسراوەن، كە یەكێكە لە هەڵبژاردە بەشدارەكانی مۆندیال.

مێژووی سوێسرا له‌ كۆتاییه‌كان
یه‌كه‌م به‌شداری سوێسرا له‌ پاڵه‌وانیه‌تی دووه‌مدا بوو له‌ ئیتالیا ساڵی 1934، كه‌ له‌ قۆناخی یه‌كه‌م بردیه‌وه‌ له‌ هۆڵه‌ندا (3-2)، به‌ڵام دواتر له‌ قۆناخی دووه‌م ماڵئاویی كرد له‌ پاڵه‌وانیه‌ته‌كه‌ كاتێك دۆڕا به‌رانبه‌ر چیكوسلۆڤاكیا (2-3).
له‌ پاڵه‌وانیه‌تی 1938 له‌ فه‌ره‌نسا، له‌ قۆناخی یه‌كه‌م یه‌كسان بوون له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا (1-1) له‌ كاتی یاسایی و زیادكراوی یارییه‌كه‌، به‌ڵام دواتر دوای پێنج رۆژ له‌ یارییه‌كی دوباره‌ بردیه‌وه‌ (4-2) كه‌ ئه‌وكات سیسته‌می پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ وابوو لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له‌ خاڵی سزا نه‌بوو، وه‌كوو یارییه‌كانی جامی یه‌كێتی ئینگلیزی، پاشان له‌ قۆناخی دووه‌م دۆڕا به‌رانبه‌ر مه‌جه‌ر (0-2).
له‌ پاڵه‌وانیه‌تی چواره‌م 1950 له‌ به‌ڕازیل، هه‌ڵبژارده‌ی سوێسرا له‌ قۆناخی یه‌كه‌م ماڵئاوایی كرد دوای ئه‌وه‌ی ته‌نیا توانی 3 خاڵ له‌ گروپی (A) كۆبكاته‌وه‌، كاتێك دۆڕا به‌رانبه‌ر یوگسلافیا (0-3) وه‌ یه‌كسانبوون له‌گه‌ڵ به‌ڕازیل (2-2) ‌بردیه‌وه‌ له‌ مه‌كسیك (2-1).
له‌ پاڵه‌وانیه‌تی 1954 كه‌ له‌نێو خاكی خۆی به‌ڕێوه‌ چوو، سوێسرا له‌ قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان پله‌ی یه‌كه‌می گروپی (D) وه‌رگرت به‌ 4 خاڵ كاتێك بردیه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئیتالیا (2-1) و ‌دۆڕا به‌رانبه‌ر ئینگلته‌ڕا (0-2) و ‌بردیه‌وه‌ له‌ ئیتالیا (4-1) و له‌ قۆناخی هه‌شتدا دۆڕا به‌رانبه‌ر نه‌مسا (5-7).
له‌ پاڵه‌وانیه‌تی 1962 له‌ شیلی، له‌ قۆناخی یه‌كه‌م سوێسرا چووه‌ ده‌ره‌وه‌ كه‌ له‌ ڕێزبه‌ندی گروپی (B) هیچ خاڵیكی كۆنه‌كرده‌وه‌ و پله‌ی چوارمی گرت، كاتێك دۆڕا به‌رانبه‌ر شیلی (1-3) و ‌دۆڕا به‌رانبه‌ر ئه‌لمانیای رۆژئاوا (1-2) و دۆڕا به‌رانبه‌ر ئیتالیا (0-3).
له‌ پاڵه‌وانیه‌تی 1966 له‌ ئینگلته‌ڕا دووباره‌ سوێسرا له‌ قۆناخی یه‌كه‌م كرایە ده‌ره‌وه‌ كه‌ له‌ كۆتایی ڕێزبه‌ندی گروپی (B)دا بوو به‌بێ خاڵ كاتێك دۆڕا به‌رانبه‌ر ئه‌ڵمانیای رۆژئاوا (0-5) و دۆڕا به‌رانبه‌ر ئیسپانیا (1-2) و دۆڕا به‌رانبه‌ر ئه‌رژه‌نتین (0-2).
سوێسرا ماوه‌یه‌كی زۆر دابڕا له‌ جامی جیهانی تاكو له‌ مۆندیالی 1994 له‌ ئه‌مریكا جاریكی تر گه‌ڕایه‌وه‌ به‌شداری كۆتاییه‌كانی جامی جیهانی كرد، كه‌ تێیدا قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی سه‌ركه‌واتووانه‌ بڕی به‌ پله‌ی دووه‌می گرووپی (A) به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 4 خاڵ په‌ڕییه‌وه‌ بۆ قۆناخی دووه‌م ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی یه‌كسانبوون له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا (1-1) وه‌بردیه‌وه‌ له‌ ڕۆمانیا (4-1) وه‌دۆڕا له‌گه‌ڵ كۆلۆمبیا (0-2).
‌له‌ پاڵه‌وانیه‌تی 2006 له‌ ئه‌ڵمانیا، سوێسرا سه‌ره‌ووی كۆمه‌ڵه‌ی (G) وه‌رگرت به‌‌ 7 خاڵ، كاتێك یه‌كسانبوون له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا (0-0) و ‌بردیه‌وه‌ له‌ تۆگۆ (2-0) و ‌بردیه‌وه‌ له‌ كۆریای باشوور (2-0) و ‌له‌ قۆناخی 16 دۆڕا به‌رانبه‌ر ئۆكرانیا (0-3).
كرایە ده‌ره‌وه‌ له‌ قۆناخی یه‌كه‌م له‌ مۆندیالی باشووری ئه‌فریقیا ساڵی 2010 كاتێك له‌ په‌لی سێیه‌م هات له‌ گروپی (H) به‌ 4 خاڵ دوای بردنه‌وه‌ی له‌ ئیسپانیای پاڵه‌وانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپای 2008 بی گۆڵیكی بێ به‌رانبه‌ر، و ‌دۆڕا به‌رانبه‌ر شیلی (0-1) و یه‌كسانبوون له‌گه‌ڵ هندۆراس به‌بێ گۆڵ.
‌له‌ مۆندیالی 2014ی به‌رازیل، له‌ قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان سوێسرا پله‌ی دووه‌می وه‌رگرت له‌ گروپی (E) به‌ 6 خاڵ دوای بردنه‌وه‌ی له‌ ئیكوادۆر (2-1) وه‌دۆڕا به‌رانبه‌ر فه‌ڕه‌نسا له‌ یارییه‌كی دراماتیكیدا (5-2) وه‌بردیه‌وه‌ له‌ هیندۆراس (3-0) دواتر سوێسرا له‌ قۆناخی 16 دۆڕا به‌رانبه‌ر ئه‌رژه‌نتین (0-1).

چۆنیه‌تی گه‌یشتنی سوێسرا له‌ پاڵاوتنه‌كان
‌ یارییه‌كانی سوێسرا له‌ پاڵاوتنه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ بوون دۆڕانێك و بردنه‌وه‌ به‌رانبه‌ر پورتوگال (0-2) و (2-0) وه‌بردنه‌وه‌ و یه‌كسانبوون له‌گه‌ڵ مه‌جه‌ر (5-2) و (2-2) و دوو بردنه‌وه‌ له‌ لاتیڤیا (3-1) و (1-0) و دوو سه‌ركه‌وتن له‌گه‌ل ئه‌ندۆرا (3-0) و (2-1) و دوو سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر دوورگه‌كانی ڤارۆ (2-0) و (2-0) به‌م شیوه‌یه‌ سوێسرا له‌ گروپه‌كه‌ی پله‌ی دووه‌می به‌ 27 خاڵ به‌ده‌ستهێنا و سه‌ركه‌وت بۆ پاشكۆ چونكه‌ پورتوگالیش 27 خاڵی هه‌بوو، به‌ڵام به‌ جیاوازیی گۆل به‌ پله‌ی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وت بۆیه‌ له‌ یاریی پاشكۆ سوێسرا به‌رانبه‌ر ئێرله‌ندای باكوور یاری كرد له‌ یاری یه‌كه‌م یه‌كسانبوون (0-0)وه‌ له‌یاری دووه‌م بردیه‌وه‌ (1-0) به‌مه‌ش گه‌یشت به‌ جامی جیهانی 2018ی ڕووسیا.
یارییه‌كانی له‌ چوارچیوه‌ی پاڵه‌وانیه‌تی 2018
یارییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌ڕازیل و كۆستاریكا و سرب ده‌بێت له‌ چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی (E) به‌پێی ئه‌م خشته‌ی خواره‌وه‌ :
    ڕێكەوت        یارییه‌كان    یاریگه‌
17/6/2018    سوێسرا – به‌ڕازیل    ڕۆستۆف ئه‌رینا
22/6/2018    سوێسرا - سرب    گالینیگراد
27/6/2018    سوێسرا - كۆستاریكا    نیزنی نۆڤگورۆد

یاریزانان
ستیڤان لیشتشتاینر
فالۆن بهرامی
یوهان دیگۆرۆ
بلیریم دزیمایلی
گیلسۆن فێرناندیز
ئیرین دیردیۆك
ڤالنتاین ستۆكر
هریس سیفیرۆڤیچ
گراینت شاكا
ڕیكاردۆ ڕۆدریگیز
یان سومر
فابیان فرای
ماریۆ جافرانۆڤیچ
شیردان شاكیری
جۆزیپ درمیچ
تیم كلۆزی
مایكل لانگ
ئادمیر محمدی
فابیان شایر
سیلڤان فالدیمێر
ستیڤین زوبێر
ڕۆمان بۆركی
مارۆین هیتز
ڕێزبه‌ند و خاڵه‌كانی سوێسرا له‌ جامی جیهانی دوای پاڵه‌وانیه‌تی 2014
ڕێزبه‌ند    هه‌ڵبژارده‌    یاری    بردنه‌وه    یه‌كسان    دۆڕاندن    گۆڵی هه‌یه    گۆڵی لێكراوه‌    جیاوازی    خاڵ
24    سوێسرا    29    9    5    15    34    49    15    32


© 2017 Hawler