شوبات 27, 2020

تێگەڕانێك به ‌نێو هه‌ڵبژارده‌ به‌شداربووه‌كانی مۆندیالی 2018ـی ڕووسیا

لە پێشوازیی مۆندیالدا، رۆژنامەی هەولێر، دەست بە بڵاوكردنەوەی بیۆگرافیای و پاشخانی هەڵبژاردە بەشداربووەكانی مۆندیالی 2018ـی رووسیا دەكات و هەفتانە دوو هەڵبژاردەی مۆندیال بەسەر دەكەینەوە، كە تێیدا مێژوو و دەستكەوت و ئەنجام و پێكهاتەكە و چەند زانیارییەكی دیكەی لە بارەوە دەخرێتە ڕوو. لە ژمارەی ئەمڕۆدا، زانیارییەكان لە بارەی هەڵبژاردەی ئیسپانیاوەن، كە بە یەكێك لە هەڵبژاردە دیارەكانی مۆندیال دادەنرێت و خاوەن ناسناوێكیشە كە لە ساڵی 2010ـدا، كە لە باشووری ئەفریقا ئەنجام درا.

مێژووی ئیسپانیا له‌ كۆتاییه‌كان
یه‌كه‌م به‌شداری ئیسپانیا له‌ پاڵه‌وانیه‌تی دووه‌م بوو ساڵی 1934 له‌ ئیتالیا، كه‌ له‌ قۆناخی یه‌كه‌م توانی سه‌ركه‌وێ به‌سه‌ر به‌ڕازیل (3-1) وه‌ یه‌كسانبوون له‌گه‌ڵ ئیتالیا (1-1) دواتر دۆڕا (0-1) له‌ یارییه‌كی دوباره‌.
له‌ پاڵه‌وانیه‌تی چواره‌م ساڵی 1950 له‌ به‌ڕازیل، سه‌ره‌تا له‌ قۆناخی یه‌كه‌م ئیسپانیا توانی ئاستێكی باش پێشكه‌ش بكات و پله‌ی یه‌كه‌می گروپی (B) وه‌رگرت به‌ 6 خاڵ دوای بردنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا (3-1) و بردنه‌وه‌ی له‌گه‌ل شیلی (2-0)و بردنه‌وه‌ی له‌ ئینگلته‌ڕا (1-0) دواتر له‌ گروپی دیاریكردنی پاڵه‌وان ته‌نیا 1 خاڵی كۆكرده‌وه‌ و پله‌ی چواره‌می به‌ده‌ستهێنا دوای یه‌كسانبوون له‌گه‌ڵ ئۆروگوای (2-2)وه‌ دۆڕاندنی به‌رامبه‌ر به‌رازیل (1-6) هه‌روه‌ها دۆڕاندنی به‌رامبه‌ر سوید (1-3).
وه‌له‌ پاڵه‌وانیه‌تی 1962 له‌ شیلی، هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له‌ قۆناخی یه‌كه‌م ماڵئاویی كرد دوای ئه‌وه‌ی له‌ گروپی (C) ته‌نیا دوو خاڵی به‌ده‌ستهێنا كه‌ دۆڕا به‌رامبه‌ر چیكوسلۆڤاكیا (0-1) و برده‌یه‌وه‌ له‌گه‌ڵ مه‌كسیك (1-0)وه‌ دۆڕا به‌رامبه‌ر به‌ڕازیل (1-2).
له‌ پاڵه‌وانیه‌تی 1966 له‌ ئینگلته‌ڕا، دووباره‌ ئیسپانیا له‌ قۆناخی یه‌كه‌م ماڵئاویی كرد كه‌ له‌ گروپی (B) ته‌نیا دوو خاڵی كۆكرده‌وه‌ و پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ستهێنا دوای دۆڕاندنی به‌رامبه‌ر ئه‌رجه‌نتین (1-0)و بردنه‌وه‌ی له‌ سویسرا (2-1)وه‌ دۆراندنی به‌رامبه‌ر ئه‌لمانیا (1-2).
وه‌له‌ پاڵه‌وانیه‌تی ئه‌رجه‌نتین ساڵی 1978، ئیسپانیا پله‌ی سێیه‌می گروپی (B) به‌ سێ خاڵ به‌ده‌ستهێنا، دوای دۆڕاندنی به‌رامبه‌ر نه‌مسا (1-2)وه‌ یه‌كسانبوون له‌گه‌ڵ به‌رازیل (0-0)وه‌ بردنه‌وه‌ی له‌ سوید (1-0).
له‌ پاڵه‌وانیه‌تی 1982 كه‌له‌سه‌ر خاكی خۆی به‌ڕێوه‌چوو، ئیسپانیا پله‌ی دووه‌می گروپی (E) به‌ سێ خاڵ به‌ده‌ستهێنا، دوای یه‌سكانبوونی به‌رامبه‌ر هندۆراس (1-1)و بردنه‌وه‌ی له‌ یوگسلافیا (2-1)و دۆڕاندنی به‌رامبه‌ر ئێرله‌ندای باكوور (0-1)، دواتر له‌ قۆناخی دووه‌م به‌ كۆكردنه‌وی ته‌نیا یه‌ك خاڵ له‌ ڕێزبه‌ندی كۆتایی گروپی (B) جێگیر بوو، كه‌ دۆڕا به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمانیا (1-2)و یه‌كسانبوون له‌گه‌ڵ ئینگلته‌ڕا (0-0).
وه‌ له‌ پاڵه‌وانیه‌تی 1986 له‌ مه‌كسیك، له‌ قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان ئیسپانیا پله‌ی دووه‌می كۆمه‌له‌ی (D) به‌ چوار خاڵ به‌ده‌ستهێنا، كه‌ له‌ یاری یه‌كه‌م دۆڕا به‌رامبه‌ر به‌رازیل (0-1)وه‌ بردیه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئێرله‌ندای باكوور (2-1)وه‌ له‌گه‌ڵ جه‌زائیر (3-0)وه‌ له‌ قۆناخی 16 بردیه‌وه‌ی له‌ دانیمارك (5-1)وه‌له‌ قۆناخی هه‌شتدا دۆڕا به‌رامبه‌ر به‌لجیكا (4-5) به‌ لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ له‌ خاڵی سزا دوای یه‌كسانبوونی (1-1) یارییه‌كه‌ له‌ كاتی یاسایی و زیادكراو.
ئیسپانیا له‌ قۆناخی كۆمه‌له‌كانی مۆندیالی 1990ی ئیتالیا به‌ پێنج خاڵ پله‌ی یه‌كه‌می گروپی(E) به‌ده‌ستهێنا، كه‌ له‌یاری یه‌كه‌م یه‌كسانبوو له‌گه‌ڵ ئۆرگوای (0-0)و بردیه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كۆریای باشوور (3-1)هه‌وره‌ها بردیه‌وه‌وه‌ له‌ به‌لجیكا (2-1) دواتر له‌ قۆناخی 16 دۆڕا به‌رامبه‌ر یوگسلافیا (1-2).
وه‌له‌ پاڵه‌وانیه‌تی 1994 له‌ ئه‌مریكا، هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا به‌ زحمه‌ت قۆناخی یه‌كه‌می بڕی ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی پله‌ی دووه‌می گروپی (C) به‌ پێنج خاڵ به‌ده‌ستهێنا، كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی كۆریای باشوور و ئه‌ڵمانیا یه‌كسان بوو به‌ ئه‌نجامی (2-2) و (1-1)وه‌ بردیه‌وه‌ له‌ پۆلیڤیا (3-1)وه‌له‌ قۆناخی 16 بردیه‌وه‌ له‌ سویسرا (3-0) دواتر له‌ قۆناخی هه‌شتدا دۆڕا به‌رامبه‌ر ئیتالیا (1-2).
وه‌له‌ پاڵه‌وانیه‌تی 1998 له‌ فه‌ڕه‌نسا، له‌ قۆناخی یه‌كه‌م ماڵئاویی كرد دوای ئه‌وه‌ی له‌گروپی (D) به‌ چوار خاڵ پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ستهێنا،كه‌ له‌یاری یه‌كه‌م دۆڕا به‌رامبه‌ر نێجیریا (2-3) و له‌یاری دووه‌م یه‌كسانبوون له‌گه‌ڵ پاراگوای (0-0)و له‌ یاری سێیه‌م بردیه‌وه‌ له‌ بولگاریا (6-1).
له‌ پاڵه‌وانیه‌تی 2002 له‌ یابان و كۆریای باشوور، هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له‌ قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان ئاستێكی باشی پێشكه‌شكرد دوای ئه‌وه‌ی توانی له‌ گروپی (B)نۆ خاڵ كۆبكاته‌وه‌ به‌ بردنه‌وه‌ی له‌ سلۆڤینیا (3-1)وه‌ پاراگوای (3-1)وه‌ بردنه‌وه‌ی له‌ باشووری ئه‌فریقیا (3-2)وه‌ له‌ قۆناخی 16 بردیه‌وه‌ له‌ ئێرله‌ندا (4-3) به‌ لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ له‌ خاڵی سزا دوای یه‌كسانبوونی (1-1)یارییه‌كه‌ له‌ كاتی یاسایی و زیادكراودا، دواتر له‌ قۆناخی هه‌شتدا تووشی شكتهات به‌رامبه‌ر كۆریای باشوور (3-5) به‌ لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ له‌ خاڵی سزا دوای یه‌كسانبوونی (0-0)یارییه‌كه‌ له‌ كاتی یاسایی و زیادكراو.
له‌ پاڵه‌وانیه‌تی 2006 له‌ ئه‌ڵمانیا، له‌ قۆناخی یه‌كه‌م یارییه‌كانی خۆی له‌ گروپی (F) ئه‌نجامدا و تێیدا پله‌ی یه‌كه‌می گرت به‌ نۆ خاڵ دوای بردنه‌وه‌ی له‌ هه‌ریه‌ك له‌ هه‌ڵبژارده‌كانی ئۆكرانیا (4-0) و تونس (3-1) و سعودیه‌ (1-0)، دواتر له‌ قۆناخی 16 دۆڕا به‌رامبه‌ر فه‌ڕه‌نسا (1-3).
دواجار هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا یه‌كه‌م جامی جیهانی به‌ده‌ستهێنا له‌ پاڵه‌وانیه‌تی 2010 له‌ باشووری ئه‌فریقیا دوای ئه‌وه‌ی له‌ قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان و له‌ گروپی (H) 6 خاڵی كۆكرده‌وه‌ كه‌ له‌یاری یه‌كه‌م دۆڕا به‌رامبه‌ر سویسرا (0-1) دواتر بردیه‌وه‌ له‌ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی هندۆراس و شیلی (2-0) و (2-1)وه‌له‌ قۆناخی 16 سه‌كه‌وت به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال (1-0) هه‌روه‌ها له‌ قۆناخی هه‌شتدا به‌هه‌مان ئه‌نجام له‌ پاراگوای برده‌وه‌، دواتریش له‌ یاری قۆناخی پێشكۆتاییدا بردیه‌وه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا (1-0) پاشان له‌یاری كۆتاییدا‌ ئیسپانیا توانی بیباته‌وه‌ له‌ هۆله‌ندا (1-0) كه‌ یاریزان ئه‌ندریاس ئه‌نێستا گۆله‌كه‌ی تۆماركرد و به‌م شێوه‌یه‌ش ئیسپانیا توانی بۆ یه‌كه‌مجار له‌مێژووی خۆییدا جامی جیهانی به‌ده‌ست بێنێ.   
له‌ پاڵه‌وانیه‌تی 2014 كه‌ به‌رازیل ڕێكخه‌ری بوو، ئیسپانیا له‌ قۆناخی یه‌كه‌م ماڵئاویی كرد دوای شكسته‌ گه‌وره‌كه‌ی به‌رامبه‌ر هۆڵه‌ندا (1-5)وه‌ شكستی به‌رامبه‌ر شیلی (0-2) وه‌ بردنه‌وه‌ی له‌ ئوسترالیا (3-0) به‌م شێوه‌یه‌ش توانی ته‌نیا سێ خاڵ كۆبكاته‌وه‌ له‌ گروپی (B) ماڵئاویی كرد.

یارییه‌كانی ئیسپانیا له‌ پاڵاوتنه‌كان
یارییه‌كانی ئیسپانیا له‌ پاڵاوتنه‌كان له‌ چوارچێوی كۆمه‌ڵه‌ی حه‌فت دابوون، كه‌ تیادا سه‌رجه‌م یارییه‌كانی برده‌وه‌ ته‌نیا یه‌ك یاری نه‌بێت تووشی یه‌كسانبوون هات له‌گه‌ڵ ئیتالیا به‌شیوه‌یه‌كی گشتی ئه‌نجامی یارییه‌كانی ئیسپانیا به‌م شێویه‌ بوون، دوو سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر لیشنشتاین (8-0) دوجار و یه‌كسانبوون و سه‌ركه‌وتنێك به‌سه‌ر ئیتالیا (1-1) و (3-0) و دوو سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌لبانیا (2-0) و (3-0) و دوو سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر مقدۆنیا (4-0) و (2-1)و له‌گه‌ڵ دوو سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر قه‌واره‌ی جوله‌كه‌ (4-1) و (1-0) به‌م شێوه‌یه‌ش ئیسپانیا به‌ پله‌ی یه‌كه‌می گروپه‌كه‌ی سه‌ركه‌وت بۆ كۆتاییه‌كانی جامی جیهانی 2018.

یاریییه‌كانی له‌ چوارچێوه‌ی پاڵه‌وانیه‌تی 2018
ئیسپانیا یارییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ پورتوگال و مه‌غریب و ئێران ده‌كات له‌ چوارچیوه‌ی گروپی (B) به‌پێی ئه‌م خشته‌ی خواره‌وه‌
به‌روار           یارییه‌كان         یاریگه‌
15/6/2018/  ئیسپانیا – پورتوگال/ فیشتی ئۆلیمپی
20/6/2018/  ئیسپانیا – ئێران/       كازان ئه‌رینا
25/6/2018/  ئیسپانیا –مه‌غریب/     كالینگراد
یارییه‌ دۆستانه‌ و ئاماده‌كارییه‌كان
23/3/2018
ئه‌ڵمانیا 1-1 ئیسپانیا
27/3/2018
ئیسپانیا 6-1 ئه‌رجه‌نتین
3/6/2018
ئیسپانیا – سویسرا : كاتی یارییه‌كه‌: 21:00

پێكهاته‌ی یاریزانان
جۆلین لۆبیتچی ڕاهێنه‌ر
داڤید دی خیا گۆلچی
خۆسیه‌ مانوێل ڕێینا گۆلچی
كیبا ئاریزابالاغا گۆلچی
سیزار ئازبیلیكۆیتا به‌رگری
دانی كارفاخاڵ به‌رگری
جیرارد پیكیه‌ به‌رگری
خۆردی ئه‌لبا به‌رگری
مارك پارترا به‌رگری
ناچۆ قێرناندیز به‌رگری
ناچۆ مۆنریال به‌رگری
سیرجیۆ رامۆس به‌رگری
ئه‌نێستا ناوه‌ڕاست
سیلڤا ناوه‌ڕاست
ئیسكۆ ناوه‌ڕاست
خیسۆس فیرناندیز سۆسۆ ناوه‌ڕاست
خۆرخی میرۆدیۆ كوكی ناوه‌ڕاست
ماركۆ ئه‌سینسیۆ ناوه‌ڕاست
ساول نیغۆیز ناوه‌ڕاست
سێرجێۆ بۆسكیتش ناوه‌ڕاست
تیاگۆ ئه‌لكانترا ناوه‌ڕاست

مۆراتا هێرشبه‌ر
ڤیا هێرشبه‌ر
جیرارد دولۆڤیۆ هێرشبه‌ر
ئاسپاس هێرشبه‌ر
فاسكویز هێرشبه‌ر
پیدرۆ هێرشبه‌ر


 

محەمەد شەهدی - هەولێر

© 2017 Hawler