شوبات 27, 2020

مێسی، ڕۆناڵدۆ و پەیوەندی پێڵاوی زێڕین و تۆپی زێڕین!

هەرچەند باشترین گۆڵكارە و دەبێ هەر لە ئێستاوە مێسی بە پێڵاوی زێڕینەوە ببینین، بەڵام بۆ تۆپی زێڕین بەختێكی زۆری نییە.

لە ڕكابەری تۆپی زێڕین، ئەوە لیونل مێسی بوو كە ئەستێرەكانی وەكوو سەڵاح، ئیموبیلەی پشت گوێ خست و بە باشترین گۆڵكاری ئەمساڵی ئەورووپا دەستنیشانكرا و بۆ پێنجەمین جار تۆپی زێڕینی بردۆتەوە.
بەڵام بە چاوپێداخشاندنەوەی چەند ساڵی ڕابردوو، بۆمان دەردەكەوێت ئەو خەڵاتە كاریگەرییەكی زۆری لە بەدەستهێنانی باشترین پیاوی تۆپی پێی جیهاندا نەبوو و ئەو ئەستێرەیەی جامەكە دەباتەوە، دەبێتە باشترین یاریزانی جیهان.
هەربۆیە دوای سەركەوتنی یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكان و ئەگەری دووبارە بردنەوەی، بەخستی ڕۆناڵدۆ زیاتر دەبێت لە لیونێل مێسی، مەگەر ئەوەی كە هاندارانی لیۆ مێسی دەستەو دوعا ڕاوەستن و دوعای دۆڕانی ڕیاڵ مەدرید بە لیڤەرپول بكەن، هەرچەند مێسی دەبێ لە درێسی ئەرژەنتین لە جامی جیهانی ڕووسیا بدرەوشێتەوە و ئەگەر بێت و لەوێ جامەكەی بەرزكردەوە، بە تەواوەتی ڕۆناڵدۆ بۆ دەستەبەركردنی باشترین یاریزانی جیهان دەسڕێتەوە.

2007-2008
براوەی پێڵاوی زێڕین، كریستیانۆ ڕناڵدۆ
براوەی تۆپی زێڕین: كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ
ئەستێرەی ئەوكاتی یانەی مان یونایتد بۆ یەكەمجار لە ساڵی 2008 براوەی تۆپی زێڕین بوو، ئەویش سەرووتر لە مێسی و فێرناندۆ تۆرێس، بەڵام هەر ئەم ساڵەش بە لێدانی 31 گۆڵ لە خولی ئینگلتەرا، پێڵاوی زێڕی ئەورووپای بردەوە و لە درێسی یونایتد و بە لێدانی یەكلاكەرەوە لە چێڵسی بردەوە و بوو بە پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەورووپا.

2008-2009؛
براوەی پێڵاوی زێڕین: دیەگۆ فۆرلان
براوەی تۆپی زێڕین: لیونێل مێسی
ئەگەرچی دیەگۆ فۆرلانی ئۆرۆگوای لە درەوشانەوە و لێدانی 32 گۆڵ لە لالیگا پێڵاوی زێڕینی بردەوە، بەڵام لیۆ مێسی بە درسێی بارسێلۆنا یەكەم سێینەی بردەوە و لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەورووپادا ڕۆناڵدۆی بە درێسی مان یونایتد شكست دا تا سەرووتر لە ڕۆناڵدۆ و چاوی بەكەم تۆپی زێڕینی خۆی بباتەوە.

2009-2010؛
براوەی پێڵاوی زێڕین: لیۆ مێسی
براوەی تۆپی زێڕین: لیۆ مێسی
ئەستێرەی ئەرژەنتینی و ژمارە 10ـی بارسێلۆنا ئەگەرچی لەو وەرزەدا لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەورووپادا سەرنەكەوت و یانەكەی بە ئینتەر میلانی مۆرینیۆ دۆرا، بەڵام بە لێدانی 34 \ۆڵ لە لالیگا بۆ یەكمجار پێڵاوی زێڕینی بردەوە و هەرچەند لە جامی جیهانی و خولی یانە پاڵەوانەكاندا سەرنەكەوت، بەڵام بۆ بردنەوەی تۆپی زێرن وەپێش ئینێستا وچاوی كەوتەوە.

2010-2011؛
براوەی پێڵاوی زێڕین: كریس ڕۆناڵدۆ
براوەی تۆپی زێڕین: لیۆ مێسی
لەو وەرزەدا ڕۆناڵدۆ ئاستێكی باشی لە لالیگادا پێشكەش كرد و بە تۆماركردنی 40 گۆڵ پێڵاوی زێڕینی بردەوە، بەڵام مێسی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەورووپا و بە بردنەوەی بارسێلۆنا لە مان یونایتد بۆ دووەمجاری بەدوای یەكدا تۆپەكەی لە ڕۆناڵدۆ و چاوی بردەوە.


2011-2012؛
براوەی پێڵاوی زێڕین: لیۆ مێسی
براوەی تۆپی زێڕین: لیۆ مێسی
لیۆنێل مێسی لەو وەرزەدا و لە لالیگا 50 گۆڵی تۆماركرد و پێڵاوەكەی لەبەركرد و هەرچەند لە خولی یانە پاڵەوانەكانی بە چێڵسی دۆڕا و نەگەیشتە یاری كۆتایی، كەچی مێسی لە كۆتاییدا تۆپەكەی لەدەست ڕۆناڵدۆ و ئینێستا دەرهێنا.

2012-2013؛
براوەی پێڵاوی زێڕین: لیۆ مێسی
براوەی تۆپی زێڕین: كریس ڕۆناڵدۆ
ژمارەی 10ـی بلۆگرانا جارێكی دیكە و بە لێدانی 46 گۆڵ لە لایگا بوو بە براوەی پێڵاوی زێڕین، بەڵام شكستی قورسیان بەرانبەر بە بایرن میونشن وای كرد ڕۆناڵدۆ كە كاریگەری زۆری لە سەركەوتانی پورتوگال بۆ جامی جیهانی هەبوو، تۆپەكە لەدەست مێسی و فرانك ڕێبێری دەربێنێت و بوو بە پیاوی ساڵی تۆپی پێی جیهان.

2013-2014؛
براوەی پێڵاوی زێڕین: لوئیس سوارێز و كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ
براوەی تۆپی زێڕین: كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ
لەم ساڵەدا ڕۆناڵدۆ بە درێسی ڕیاڵ مەدرید و سوارێز لە درێسی لیڤەرپول، هەر كامەیان 31 گۆڵیان تۆماركرد و براوەی پێڵاوی زێڕین بوون بە هاوبەشی، بەڵام ڕۆناڵدۆ هەرچەند لە جامی جیهانی هیچی دەست نەكەوت، بەڵام لە خولی یانە پاڵەوانەكاندا كاریگەری زۆری هەبوو و لە كۆتاییشدا تۆپی زێڕینی لە مێسی و مانویل نۆڤێر بردەوە.

2014-2015؛
براوەی پێڵاوی زێڕین: كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ
براوەی تۆپی زێڕین: لیۆ مێسی
ئەگەرچی ئەستێرەی پورتوگالی بە تۆماركردنی 48 گۆڵ لە لالیگادا درەوشایەوە و پێڵاوی زێڕینی بردەوە، بەڵام لیونێل مێسی بە درێسی بارسێلۆنا بۆ دووەمجار سێینەی بردەوە و كارەكتەری سەرەكی بردنەوە لە یۆڤنتوس لە یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكاندا بوو و لە كۆتاییشدا تۆپەكەی لەدەست ڕۆناڵدۆ و نێیمار دەرهێنا و بۆ پێنجەمین جار بوو بە خاوەنی تۆپی زێڕین.


2015-2016؛
براوەی پێڵاوی زێڕین: لوئیس سوارێز
براوەی تۆپی زێڕین: كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ
لە تەنیا ساڵ كە مێسی و ڕۆناڵدۆ لە بردنەوەی پێڵاوی زێڕیندا دۆڕان و لوییس سوارێز بە 40 گۆڵ ئەم دەسكەوتەی بردەوە، ڕۆناڵدۆ بە درێسی ڕیاڵ مەردید جامی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەورووپای بەرزكردەوە و هەڵبژاردەی پورتوگالیش بە كاپتنی ئەو بوو بە پاڵەوانی یۆرۆ 2016، تا سەرووتر لە مێسی و گریژمان لە باشترین یاریزانی جیهان هەڵبژێرێت.

2016-2017؛
براوەی پێڵاوی زێڕین: لیۆ مێسی
براوەی تۆپی زێڕین: كریس ڕۆناڵدۆ
وەرزی پێشوو، ئەستێرەی ئەرژەنتینی بارسێلۆنا بە 37 گۆڵ پێڵاوی زێڕینی كردەبەر، بەڵام یانەكەی لە خولی یانە پاڵەوانەكان دۆڕا و ڕۆناڵدۆش لە خولی یانە پاڵەوانەكان درەوشایەوە و تۆپی زێڕینی لە مێسی و نێیمار بردەوە و ئەویش خەڵاتی باڵەندۆری خۆی كردە پێنج خەڵات

 

محەمەد شەهدی - هەولێر .

© 2017 Hawler