
بارزان ئەکرەم - هەولێر
یانه‌ی نه‌ورۆز بۆ به‌شداریكردن له خولی پله یه‌كی عێراقی، ستافی نوێی راهێنه‌رایه‌تی بۆ تیپه‌كه‌ی دیاریكرد، ئه‌مڕۆش یه‌كه‌م یه‌كه‌ی راهێنان له شاری سلێمانی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بڕیاریشیانداوه گۆڕانكاری له پێكهاته‌ی تیپه‌كه بكه‌ن.
جێگر عه‌بدوڵا، جێگری سه‌رۆكی یانه‌كه به رۆژنامه‌ی هه‌ولێری راگه‌یاند، بۆ یارییه‌كانی خولی پله یه‌كی عێراقی راهێنه‌ر وه‌لی كه‌ریمان ده‌ستنیشانكردووه، هه‌روه‌ها پرسیار عه‌بدولره‌زاق و كامه‌ران عه‌لی وه‌ك یاریده‌ده‌ری راهینه‌ر له ستافه‌كه ده‌به‌ن، ئامانجی ئێمه ئه‌وه‌یه بگه‌ینه خولی نایابی عێراقی.
جێگر وتیشی: له ئێسته‌دا گرێبه‌ستی وه‌لی كه‌ریمی راهێنه‌ر ته‌نها بۆ خولی پله یه‌كی عێراقییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كانی باش بوون و ئاستی تیپه‌كه باشتربوون، ئه‌وا ره‌نگه بۆ وه‌رزی داهاتووش له خوله‌كانی دیكه له‌گه‌ڵمان به‌رده‌وامبێت.
گۆڕانكاری له پێكهاته‌كه ده‌كه‌ن؟
جێگری سه‌رۆكی یانه‌كه، بۆ پرسی گۆڕانكاری و هێنانی یاریزانان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، كه ئێمه راهینهرمان سه‌رپشك كردووه له هێنانی یاریزانی تازه و ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری له تیپه‌كه، ئه‌و خۆیشی ئه‌یزانێ پێویستی به كام یاریزان ده‌بێت و له كامه هێل ده‌بێت گۆڕانكاری بكات، یاخود یاریزانی تازه بهێنێته ریزه‌كانی، ئێمه له‌سه‌ر خواستی ئه‌و یاریزان بۆ یانه‌كه و ئه‌و قۆناغه ده‌گوازینه‌وه، به‌ڵام پێشبینی ده‌كه‌یه‌ن پێنج بۆ شه‌ش یاریزانی نوێ بهێنین، له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو به‌هۆی راهێنانه‌كان و یاریی دۆستانه هه‌وڵده‌ده‌ین پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز بۆ یارییه‌كان ئاماده‌بكه‌ین.
یانه‌ی نه‌ورۆز، له‌م وه‌رزه له پاڵاوتنه‌كانی خولی پله یه‌كی عێراقی خۆی گه‌یانده ریزی یانه پله یه‌كه‌كانی عێراق، ئیسته‌ش چاوی له‌وه‌یه بگاته نایابی عێراقی، له جامی عێراقیش گه‌یشته قۆناغی شازده، له خولی نایابی كوردستانیش، ته‌نها مانه‌وه‌ی له خوله‌كه مسۆگه‌ر كرد.
بیۆگرافیای راهینه‌ری تازه
وه‌لی كه‌ریم، خه‌لكی خانه‌قینه و یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی بووه، پێشووتر راهێنه‌ری شێروانه و هه‌له‌بجه‌ی شه‌هید و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بووه، به‌ڵام له ناوه‌ڕاستی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی كوردستان به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی دوورخرایه‌وه، ئێسته‌ش بۆ یارییه‌كانی پله‌یه‌كی عێراقی له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌ورۆز رێككه‌وتووه.