
رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
چیرۆكی یهرشلۆنه و ریاڵ مه‌درید له‌گه‌ڵ یاریزانی ئمباپێ
به پێی گوته‌ی جۆنیۆر مینگۆیا، بریكاری ناسراوی یاریزانان، یانه‌كانی به‌رشلۆنه و ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی له واژۆكردنی بۆند له‌گه‌ڵ یاریزان كیلیان ئمباپێ نزیك بوون.
ئه‌و بریكاره ناسراوه‌ی یاریزانان، ئاشكرای كردووه، كه یانه‌ی به‌رشلۆنه چه‌ند ساڵێك پێش ئێسته زۆر نزیك بووه له‌وه‌ی كیلیان ئمباپێ له یانه‌ی مۆناكۆوه بباته ریزه‌كانی، پێش ئه‌وه‌ی یانه‌ی پاریس سان جێرمان ئه‌و هه‌له بقۆزێته‌وه و بیكاته یه‌كێك له یاریزانه سه‌ره‌كییه‌كانی.
ئاشكراشی كردووه، به‌ڵام له‌و سه‌روه‌خته‌دا، كارگێڕیی هونه‌ریی یانه‌كه، بۆنده‌كه‌ی ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه، ریاڵ مه‌دریدیش هیچ وشه‌یه‌كی به ئاڕاسته‌ی خواستی ئمباپێ بۆ چوونه شایانه نه‌بیست.
مینگۆیا وتوویه‌تی: به‌رشلۆنه ده‌یزانی ئمباپێ كێیه، به‌ڵام نه‌یانتوانی ئه‌و كاره بكه‌ن كه مه‌به‌ستیان بوو، جارێكیش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یانه‌كه قسه‌م كرد، هه‌ستی به نیگه‌رانی و داڕووخان كرد، به‌و هۆیه‌وه‌ی كه بۆندیان له‌گه‌ڵدا واژۆ نه‌كردبوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، نازانێ كه بارتۆمیۆ ڕاستییه‌كه‌ی پێ گوتووه یان نا، به‌ڵام پێی گوتووه كه كارگێڕیی هونه‌ریی وه‌رزشی، نه‌یانویست ئه‌و یاریزانه بێته ریزه‌كانی به‌رشلۆنه‌وه، له كاتێكدا بۆنده‌كه 130 ملیۆن یۆرۆی تێ ده‌چوو، له‌گه‌ڵ 25 ملیۆن یۆرۆ بۆ گۆڕانكارییه‌كانی دواتر.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، كه له هه‌مان كاتیش‌دا ریاڵ مه‌درید، خواستی ده‌ستخستنی ئمباپێی هه‌بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كه‌دا نه‌گه‌یشتنه هیچ ڕێككه‌وتنێك.
سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، بۆ ده‌ستخستنی ئمباپێ یان هالاند، ده‌بی سه‌ره‌تا و پێش هه‌ر شتێك، رازییان بكه‌ن به پڕۆژه وه‌رزشییه‌كه‌ی یانه‌كه، پێش ئه‌وه‌ی هیچ كام له‌و یاریزانانه ببه‌نه ریزه‌كانیانه‌وه.
هه‌روه‌ها پێویسته دۆخی دارایی بۆ پرۆسه‌كه و ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی تاوتوێ بكه‌ن، واژۆكردنی بۆند له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو یاریزانه‌دا پێكه‌وه، سه‌خت ده‌بێ، ده‌كرێ سه‌ره‌تا بۆند له‌گه‌ڵ یه‌كێكیان و دواتر بۆند له‌گه‌ڵ ئه‌وی دیكه‌یاندا واژۆ بكه‌ن.
ئه‌و بریكاره، به‌م جۆره له باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه كۆتایی به گوته‌كانی هێنا: ئه‌گه‌ر بریكاری ئمباپێ بوومایه، به هه‌ر نرخێك بووایه ده‌مدایه به‌رشلۆنه، ئه‌و كاره شایان به سه‌ركه‌وتنه له رووی داراییه‌وه.
بۆ بیرهێنانه‌وه، راپۆرته مێدیاییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، هه‌ر كام له یانه‌كانی به‌رشلۆنه و ریاڵ مه‌درید، بتوانن ئه‌و بڕه‌پاره‌یه ته‌رخان بكه‌ن كه پاریس سان جێرمان دیاریی كردووه، ده‌توانن ئه‌و یاریزانه ببه‌نه ریزه‌كانیانه‌وه.
پێشتر بڵاو كرایووهوه، له باره‌ی ئمباپێوه، یانه‌ی پاریس سان جێرمان، وای ده‌بینێ، كه نوێكردنه‌وه‌ی بۆندی كیلیان ئمباپێ، له بابه‌تی واژۆكردنی بۆند له‌گه‌ڵ مێسی، گرینگتر و له‌پێشتره، به‌و پێیه‌ی مێسی ته‌مه‌نی 33 ساڵانه و ئمباپێش یاریزانێكی تازلاوه، بۆیه بۆ یانه فه‌ره‌نسییه‌كه پارێزگاریكردن له‌و یاریزانه لۆژیكیتره، له كاتێكدا ته‌مه‌نی ته‌نیا 22 ساڵانه.
تۆخێل: لویس سوارێز پاریس سان جێرمانی ڕه‌ت كرده‌وه
تۆماس تۆخێلی ئه‌ڵمانی، راهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسیی ئینگلیزی، له باره‌ی لویس سوارێزی هێرشبه‌ری ئۆروگوایی و یاریزانی ئێسته‌ی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی ئیسپانی، ئه‌وه‌ی خسته ڕوو، كه یانه‌كه‌ی پێشووی خۆی (پاریس سان جێرمان) له هاوینی رابردوو، دوای ئه‌وه‌ی به‌رشلۆنه مافی ده‌ستبه‌رداربوونی پێ دا، هه‌وڵی دا لویس سوارێز بباته ریزه‌كانییه‌وه، به‌ڵام سوارێز مانه‌وه‌ی له ئیسپانیا و گواستنه‌وه‌ی بۆ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید پێ باشتر بوو.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، گوته‌كانی تۆخێلی گواستووه‌ته‌وه، كه وتوویه‌تی: له‌و كاته‌ی ئه‌گه‌ر هه‌بوو سوارێز یانه‌ی به‌رشلۆنه جێ بهێڵێ، ئێمه له پاریس سان جێرمان، گرینگیمان پێی دا و ویستمان بۆندی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین، به‌و پێیه‌ی یه‌كێك له باشترین هێرشبه‌ره‌كانی تۆپی پێیه له جیهاندا، بۆیه هه‌وڵمان دا، به‌ڵام ئه‌و مانه‌وه‌ی له ئیسپانیا و چوونی بۆ یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید پێ باشتر بوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه سوارێز هێرشبه‌رێكی به‌توانایه و به‌رده‌وام خواستی خۆی بۆ گۆڵكردن ده‌رده‌خات.
سوارێز تا ئێسته له‌گه‌ڵ یانه تازه‌كه‌یدا، ئاستێكی باش پێشكه‌ش ده‌كا و به تۆماركردنی 16 گۆڵ، به یه‌كسانی له‌گه‌ڵ لیۆنێل مێسیی هاویانه‌ی پێشووی، له سه‌رلیستی گۆڵكارانی خولی ئیسپانیادایه.