
نه‌وشێروان لوقمان، یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێر، ته‌مه‌نی 21 ساڵه، ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی ئاستێكی نایاب پێشكه‌ش ده‌كات، بووه‌ته جێگه‌ی سه‌ره‌نجی هاده‌رانی یانه‌كه، له ناوه‌ڕاست و باڵه‌كان یاریی ده‌كات، ده‌سته‌ی راهێنه‌رانی یانه‌كه‌ش له پلانه‌كانیان به‌ته‌واوی پشتی پێده‌به‌ستن، نه‌وشێروان له رێگای رۆژنامه‌ی هه‌ولێر خه‌ون و ئاواتی خۆی ئاشكرا ده‌كات و باسی ئه‌و گرفتانه‌ش ده‌كات كه دێنه به‌رده‌می.
* سه‌ره‌تای وه‌رزشیت له كوێبووه؟
- له‌سه‌ره‌تای وه‌رزشیم له قوتابخانه‌كانه‌وه بوو، به‌تایبه‌تی كاتێك له‌گه‌ڵ قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی زیوه‌ر بووینه پاڵه‌وانی قوتابخانه‌كانی كوردستان له یاریگه‌ی فووتساڵ، به‌وهۆیه‌شه‌وه گه‌شتمان بۆ وڵاتی به‌رازیل كرد، دواتر په‌یوه‌ندیم به تیپه میللیه‌كانه‌وه كرد، وه‌ك چوارچرا‌و وه‌رزین، ئینجا ڕووم له تازه‌پێگه‌یشتوانی هه‌ولێر كرد، پاشان بۆ تیپی لاوان سهرخرام، ئیسته‌ش له تیپی یه‌كه‌می به‌شدار له خولی كوردستان یاریی ده‌كه‌م.
* گرفته‌كانی تۆ چین؟
- زۆربه‌ی یاریزانه‌كانی كوردستان له‌سه‌ره‌تای یاریكردنیان تووشی كێشه و گرفت ده‌بنه‌وه، به‌ڵام گرینگ ئه‌وه‌یه بتوانێ به‌رگه‌ی ئه‌و فشار و كێشانه بگرێت، كه ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به ئامانجه‌كانی بگات نابێ كۆڵبدات، به‌ڵكو ده‌بێ خۆراگبێت و هه‌وڵبدات.
* ماوه‌ی چه‌نده یاریی بۆ هه‌ولێر ده‌كه‌ی؟
- نزیكه‌ی چوار ساڵه له ریزه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر یاریی ده‌كه‌م، به‌ڵام به‌هۆی وه‌ستانی خوله‌كان و بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆڕنا، ژماره‌ی یارییه فه‌رمییه‌كانمان كه‌م بووه، هه‌رچه‌ند ژماره‌ی یارییه‌كانم كه‌مبووه، به‌ڵام توانیتم 6 گۆڵ بۆ تیپه‌كه‌م تۆمار بكه‌م، هه‌موو كات هه‌وڵمداوه هۆكارێكبم بۆ دڵخۆشكردنی هانده‌رانی هه‌ولێر، كه به گه‌رما و سه‌رما له یارییه‌كان ئاماده‌ده‌بن و هانی ئێمه ده‌ده‌ن، به‌ڕاستی ئیمه هه‌ست به بوونی ئه‌وان ده‌كه‌ین، كه هه‌موو كات پاڵپشتییه‌كی باشی ئێمه‌ن، هیوادارم له ئاست متمانه‌ی ئهوانبین، داوایان لێده‌كه‌م به‌رده‌وامبن له پشتگیریكردنی ئه‌و كۆمه‌له یاریزانه لاوه‌ی ئێسته له یانه‌كه یاریی ده‌كه‌ن، تا له داهاتوو به باشترین شێوه ئاستی یانه‌كه و ناوی یانه‌كه به‌رزبكه‌نه‌وه.
* خه‌ون و ئاواتی تۆ له وه‌رزشدا چییه؟
- خه‌ونی من ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌م بتوانم ناسناوی خولی نایابی كوردستان ببه‌مه‌وه، دواتر هۆكارێكبم بۆ هه‌ولێر بۆ بردنه‌وه‌ی خولی نایابی عێراقی، له خوله‌كانیش باشترین یاریزان هه‌ڵبژێردرێم، وه بتوانم بۆ هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان و عێراق یاریی بكه‌م، ئینجا له‌م ڕێگایه‌وه بگه‌م به خوله‌كانی ئه‌وروپا و وه‌ك یاریزانێكی پیشه‌گه‌ر ده‌ربكه‌وم، و ناوی كوردستان به‌رزبكه‌مه‌وه.
* كێن ئه‌وانه‌ی پاڵپشتییت ده‌كه‌ن؟
- خه‌ڵكانێكی زۆر هه‌ن پاڵپشتیم ده‌كه‌ن، هه‌م له خێزانه‌كه‌ی خۆمان، به تایبه‌تی دایك و باوكم، هه‌م له نێو هاوڕێكانم، لێره‌وه سوپاسیان ده‌كه‌م، به‌ڵێنیان پێده‌ده‌م له جێگه‌ی متمانه‌ی ئه‌وان بم و سه‌ریان به‌رزبكه‌مه‌وه.
* به كام راهێنه‌ر و یاریزانی كوردستان و جیهانی سه‌رسامیت؟
- له ناوه‌خۆ به راهێنه‌ر ئه‌حمه‌د شوكر سه‌رسامم، چونكه هه‌موو كات به‌شێوه‌یه‌كی تازه‌گه‌ری و نوێ كاره‌مان له‌گه‌ڵ ده‌كات، به شێوازێكی هێمن و یرایهنه هه‌ڵسوكه‌وتمان له‌گه‌ڵ ده‌كات، زۆربه‌ی كات پالپشتی یاریزانه لاوه‌كانیش ده‌كات، له ده‌ره‌وه‌ش به یاریزان ریكاردۆ كاكا سه‌رسامم و زۆربه‌ی كات هه‌وڵده‌ده‌م لاسای ئه‌و بكه‌مه‌وه.
بارزان ئه‌كره‌م - هەولێر