
رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
لیڤه‌رپوول، هه‌م خاڵه‌كانی یارییه‌كه و هه‌میش یاریزانێكی له ده‌ست دا
یانه‌ی لیڤه‌رپوول، سه‌ره‌ڕای دۆڕاندنی به‌رانبه‌ر یانه‌ی ئێڤه‌رتۆن و له‌ده‌ستدانی سێ خاڵی یارییه‌كه‌ی نێوانیان، هاوكات یاریزان هه‌ندرسۆن، كێشه‌كانی ئه‌و یانه‌یه‌ی زیاتر كرد.
كاپتنی یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی جۆردان هه‌ندرسۆن، له یاریی نێوان یانه‌كه‌ی و ئێڤه‌رتۆن له نێو یاریگه‌ی خۆیان، كه له چوارچێوه‌ی گه‌ڕی 25ـی پرێمه‌ر لیگ ئه‌نجام درا، تووشی پێكان هات و كێشه‌كانی یانه‌كه‌ی زیاتر كرد، كه له‌و كاته‌وه‌ی یۆرگن كلۆپ له ساڵی 2016ـه‌وه بووه‌ته راهێنه‌ری ڕێدز، له ڕه‌وشێكی وه‌ها سه‌خت و ئاڵۆزدا نه‌بووه.
له خوله‌كی 26ـی یارییه‌كه، هه‌ندرسۆن به هۆی ئازاره‌وه له نێو یاریگه‌دا كه‌وت و سێ خولهك دواتر له یاریگه چووه ده‌ره‌وه، دوای ئه‌وه‌ی زانرا یارییه‌كه‌ی پێ ته‌واو ناكرێ.
پێشتر یاریزانانی دیكه‌ی یانه‌كه ڤان دایك و ماتیب و گۆمێز له چه‌قی به‌رگریی یانه‌كه پێكانبار بووبوون، به‌ده‌ر له هه‌ریه‌ك له یاریزانان فابیانۆ و جیمس میلنه‌ر و دیۆگۆ گۆتا.
لیڤه‌رپوول ئێسته له خانه‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندیی خولی ئینگلیزی دێ و هه‌ڕه‌شه‌ی زیاتر داكشانیشی له‌سه‌ره.
زیدان: له ڕه‌وشێكی باشداین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین له سه‌ركه‌وتن به‌رده‌وام بین
دوای بردنه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی له گه‌ڕی 24ـی لا لیگا له یانه‌ی ڤهلهدۆلید، زینه‌دین زیدانی راهێنه‌ری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، ڕای گه‌یاند كه یانه‌كه‌ی له ڕه‌وشێكی باشدایه و له باره‌ی پێكانی كه‌ریم بنزیماشهوه ئه‌وه‌ی خسته ڕوو، كه ئه‌گه‌ر به ته‌واوی بۆ یاریی به‌رانبه‌ر ئه‌تاڵانتا له چامپیۆنس لیگ ئاماده نه‌بێ، سه‌ركێشی ناكه‌ن و یاریی پێ ناكا.
ریاڵ مه‌درید ئه‌وه چواره‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌ك بوو، بۆیه زیدان دووپاتی كرده‌وه، كه ڕه‌وشی یانه‌كه‌یان زۆر باشه و به‌رده‌وامیی به‌و ئه‌نجامه باشانه ده‌ده‌ن.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، كه هه‌رچه‌نده چه‌ند پێكانێكیان هه‌یه، به‌ڵام هیوای خواست چه‌ند یاریزانێكی به‌زووترین كات بگه‌ڕێنه‌وه باری ئاسایی و بتوانن به‌شداریی یارییه‌كانی یانه‌كه‌ی بكه‌ن.
فه‌ره‌ح جه‌عفه‌ری، به دی برۆین تۆپی پێی سعوودی داده‌نرێ
فه‌ره‌ح جه‌عفه‌ری، كچه یاریزانی ته‌مه‌ن 17 ساڵانی سعودی، به‌شداری ریزی یه‌كه‌می یانه‌كه‌ی جه‌ده ئیگلزی كرد، كه خاوه‌ن یه‌كه‌م ناسناوی خولی تۆپی پێی ئافره‌تانی سعوودییه، كه له ساڵی 2019ـه‌وه ده‌ستی پێ كردووه.
ئه‌و یاریزانه له هێڵی ناوه‌ڕاستی یانه‌كه‌یدا یاری ده‌كات و هاوڕێكانی له یانه‌كه‌یدا ناسناوی دی برۆینیان لێ ناوه و له سعوودییه ئێسته به دی برۆینی سعوودی ناسراوه.
ئه‌و یاریزانه كه ژمێریاری و دارایی خوێندووه، به یاریزانی به‌لژیكی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی كیڤن دی برۆین چووێنراوه.
جه‌عفه‌ری به سكای نیوزی عه‌ره‌بی ڕاگه‌یاندووه: راهێنه‌ره‌كه‌م و یاریزانانی هاوڕێم له یانه‌كه، پاس و لێدانهكانمیان به پاس و تۆپناردن و لێدانه‌كانی دی برۆین چوواندووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه ئه‌و كاره بێ هیچ گومانێك یارمه‌تیی ده‌دا له‌وه‌ی ئاستی باشتر پێشكه‌ش بكا. به تایبه‌ت كه ناسناوی یه‌كێك له باشترین یاریزانانی جیهانیان به باڵایدا بڕیوه، "ئه‌مه هانم ده‌دا و وا ده‌كا سه‌یری شێوازی یاریكردنی ئه‌و بكه‌م و لێوه‌ی فێر بم".
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، كه له یانه‌كه‌یدا كه‌سانی گه‌وره‌تر و بهئهزموونتری لێیه و گوێ له ڕێنوێنی و مۆچیارییهكانیان ده‌گرێ، بۆ ئه‌ویه ئه‌زموونی زیاتر بێ و گه‌شه‌ی زیاتر به ئاستی بكا.
فه‌ره‌ح له ته‌مه‌نی 8 ساڵانه‌وه له ده‌وروبه‌ری ماڵه‌كه‌ی ده‌ستی به یاریی تۆپی پێ كردووه، ماڵباته‌كه‌ی پاڵپشتی بوون و دواتر له ماڵه‌وه سه‌یری یارییه‌كانی تۆپی پێی كردووه و زیاتر هان دراوه بچێته نێو دنیای تۆپی پێوه.
دواتر ئه‌و خانمه سوور بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بچێت و له یاریگه و له نزیكه‌وه سه‌یری یارییه‌كانی تۆپی پێ بكا، به تایبه‌تی یارییه‌كانی یانه‌ی ئیتیحاد، كه یانه‌ی دڵخوازی ئه‌وه له ئاستی وڵاته‌كه‌یدا.
یانه‌ی پاریس سان جێرمان پلانی داهاتووی خۆی داده‌ڕێژێ
پلانه‌كانی یانه‌ی پاریس سان جێرمان بۆ ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی داهاتوو و جێگۆڕكێی یاریزانان سه‌رنجی خرایه سه‌ر و لیۆنێل مێسی، ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشلۆنه خراوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی یانه فه‌ره‌نسییه‌كه‌وه.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی له راپۆرتێكدا، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه ماوریسیۆ پۆچیتینۆ، چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی بۆ ماوه‌كانی داهاتوو داناوه.
له باره‌ی ئمباپێوه، یانه‌ی پاریس سان جێرمان، وای ده‌بینێ، كه نوێكردنه‌وه‌ی بۆندی كیلیان ئمباپێ، له بابه‌تی واژۆكردنی بۆند له‌گه‌ڵ مێسی، گرینگتر و له‌پێشتره.
به‌رپرسانی یانه‌ی پاریس سان جێرمان، بیرۆكه‌ی واژۆكردنی بۆند و ده‌ستخستنی مێسییان له‌لا گه‌ڵاڵه بووبوو، به‌ڵام مێسی ته‌مه‌نی 33 ساڵانه و ئمباپێش یاریزانێكی تازلاوه، بۆیه بۆ یانه فه‌ره‌نسییه‌كه پارێزگاریكردن له‌و یاریزانه لۆژیكیتره، له كاتێكدا ته‌مه‌نی ته‌نیا 22 ساڵانه.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا، ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، كه یانه‌ی پاریس سان جێرمان، ده‌یه‌وێ و ده‌كۆشێ بۆ ئه‌وه‌ی مانه‌وه‌ی یاریزانێكی دیكه‌ی مسۆگه‌ر بكا، ئه‌ویش مۆیس كینه، كه له دوایارییان به‌رانبه‌ر به‌رشلۆنه، گۆڵی سێیه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد.
ئه‌و یاریزانه ئێسته به شێوه‌ی خواستن له ریزی یانه فه‌ره‌نسییه‌كه یاری ده‌كا و له بنه‌ڕه‌تدا یاریزانی یانه‌ی ئێڤه‌رتۆنه، به‌ڵام یانه‌ی پاریس خواستی ئه‌وه‌ی بۆندی هه‌میشه‌یی و فه‌رمی له‌گه‌ڵدا واژۆ بكا.
له‌لای خۆیه‌وه، رۆژنامه‌ی لۆ باریزانی فه‌ره‌نسی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه یانه‌كه، خواستی ئه‌وه‌ی هه‌یه دیلی ئالی، یاریزانی یانه‌ی تۆتنهام بباته ریزه‌كانییه‌وه، كه له ریزی هێڵی ناوه‌ڕاست یاری ده‌كا، كه پێشتر پۆچیتینۆ راهێنه‌ری ئه‌و یاریزانه بوو، ئه‌و سه‌روه‌خته‌ی له ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تیی یانه‌ی تۆتنهامدا بوو.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، به‌رپرسانی یانه‌ی پاریس سان جێرمان، ئه‌وه‌یان خسته ڕوو، بۆ به‌هێزكردنی هێڵی به‌رگریی یانه‌كه‌ی، ده‌یانه‌وێ بۆند له‌گه‌ڵ سێرجیۆ ڕامۆس، به‌رگریكاری ئیسپانیی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریددا واژۆ بكا، كه له ئاستێكی باشی به‌رده‌وام و هه‌میشه‌ییدایه.
یانه‌كه ده‌یه‌وێ له ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌دا ئه‌و كاره بكا، به‌ڵام پێشوه‌خت پلانه‌كانی داده‌نێ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ به‌شێكی زۆریان جێبه‌جێ بكا.
بۆندی سێرجیۆ ڕامۆس، له 30ـی یۆنیۆی داهاتوو له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بۆنده‌كه‌ی كۆتایی پێ دێ و ئه‌سته‌مه بۆنده‌كه‌ی نوێ بكرێته‌وه، چونكه هه‌ردوولا خاڵی هاوبه‌ش و لێكنزیكیان كه‌مه.
له به‌رنامه‌ی چیرنجیتۆی ته‌له‌ڤزیۆنیدا، ئاماژه به‌وه كراوه، كه سێرجیۆ ڕامۆس، سه‌رۆكی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، فلۆرێنتینۆ پێرێزی له‌وه ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه، كه بۆندی تازه‌ی یانه‌كه‌ی ره‌ت كردووه‌ته‌وه و یانه‌ی پاریس سان جێرمانی له‌وه ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه كه هه‌وڵه‌كانی بۆ ده‌ستخستنی ده‌ست پێ بكا.
مامەیارە ئەحمەد - هەولێر