
له یارییه‌كی دواخراوی گه‌ڕی حه‌وته‌می یارییه‌كانی خولی نایابی كوردستان، یانه‌ی ئارارات له یاریگه‌ی خۆی میوانداری یانه‌ی هه‌ندرێنی هاوپارێزگای ده‌كات، یارییه‌كه‌ش كاتژمێر 2 به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌م یارییه بهدێربیی هه‌ولێر ناو ده‌برێت.
ئه‌م یارییه بڕیاربوو رۆژی هه‌ینی رابردوو به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام به‌هۆی بارینی به‌فرێكی زۆر له یاریگه‌ی ئارارات له پیرمام یارییه‌كه ئه‌نجام نه‌درا و دواخرا، رۆژی شه‌مه‌ی رابردوو بڕیاردرا، كه ئه‌مڕۆ یارییه‌كه به‌هه‌مان ستافی ناوبژیوانان و له هه‌مان یاریگه یارییه‌كه ئه‌نجامبدرێته‌وه.
ئارارات، بۆ ئه‌م یارییه به‌شێوه‌یه‌كی باش ئاماده‌یه، چونكه غه‌فوری گۆڵپارێزی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، كه به‌هۆی كارتی سوور له تیپه‌كه دابڕابوو، هه‌روه‌ها عه‌لی عه‌زیزی ناوهڕاستكاریشی تا راده‌یه‌كی باش له پێكانه‌كه‌ی چاكبووه‌ته‌وه، هه‌موو ئامانجی ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌دی راهێنه‌ر بردنه‌وه‌ی ئه‌م یارییه، چونكه ده‌یانباته دۆخێكی زۆر باش له خوله‌كه‌دا، له ریزبه‌ندی پێشه‌وه نزیكده‌بنه‌وه، ئارارات دوای سێ شكستی به‌دوای یه‌ك له‌سه‌ره‌تای خوله‌كه، دواتر پلانی تیپه‌كه‌ی گۆڕی له‌م گۆڕینه‌ش سوودی بینی و حه‌وت خاڵی كۆكردوه‌ته‌وه، ئێسته ده‌رفه‌تی بۆ ره‌خساوه ئه‌م یارییه بباته‌وه بگاته پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندی، 7 خاڵی هه‌یه و له پله‌ی شه‌شه‌می كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م دێت، به بردنه‌وه‌ی له‌م یارییه ده‌چێته خانه‌ی چواره‌م.
هه‌ندرێن دۆخی باش نییه به تایبه‌تی له رووی هێرشبردنه‌وه به‌لاوازی ده‌رده‌كه‌ون، هێرشبه‌رانی هه‌ندرێن ته‌نها دوو گۆڵیان كردووه، كه لاوازی خاڵی پێشه‌وه‌ی تیپه‌كه نیشانده‌دات، ته‌نها یه‌ك بردنه‌وه‌ی هه‌یه، ئیسته له دواین ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م دێن، ئه‌گه‌ر فریای خۆیان نه‌كه‌ون، ئه‌وا مه‌ترسیه‌كانی دابه‌زینیان بۆ ریزی پله یه‌كه‌كان زیاتر ده‌بێت، له گه‌ڕی رابردوو یاسری هێرشبه‌ری تووشی پێكان هات، به‌ڵام بۆ ئه‌م یارییه ئامادهدهبێتهوه، خاڵی به‌هێزی هه‌ندرێن هێلی به‌رگریه‌تی، چونكه ته‌نها سێ گۆڵی لێكراوه، كه له‌دوای یانه‌ی زاخۆ، كه‌مترین رێژه‌یه، كه تیپێك گۆڵی لێكرابێت، هه‌ندرێن ده‌یه‌وێت گورزێك له ئارارات بدات و سێ خاڵی گرینگ له‌و تیپه وه‌ربگرێت، تیپه‌كه‌ی دڵشاد مه‌عروفی راهێهر خاوه‌نی 6 خاڵه و له كۆتا ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م دێت.
ریزبه‌ندی ئه‌م كۆمه‌له‌یه به‌مشێوه‌یه
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر 13 خاڵ
زاخۆ 12 خاڵ
ده‌ربه‌ندیخان 12 خاڵ
نه‌ورۆز 9 خال
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی 8 خاڵ
ئارارات 7 خاڵ
دهۆك 7 خاڵ
هه‌ندرێن 6 خاڵ
بارزان ئه‌كره‌م- هەولێر