
به گوێره‌ی میدیاكان، مێسی و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی ده‌ستیان به فێربوونی زمانی فه‌ره‌نسی كردووه، له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه رامۆسیش له باره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی نه‌گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن و له پاریس نزیكه، له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه یانه‌كانی میلان و مان یونایتد به‌شێوه‌ی خواستن هه‌ریه‌كه‌یان ده‌ستبه‌رداری ئهستێرهیهكیان بوون.
رامۆس ئۆفه‌رێكی خه‌یاڵی پێشكه‌ش ده‌كرێت
سێرخیۆ رامۆس، بەرگریکاری ئیسپانی یانەی ریال مەدرید ئەم وڵاتە ئۆفەرێکی خەیاڵی لە یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی پێگەیشتووە.
پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا ئاشکرای کردووە بەم دواییە کارگێری یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا ئۆفەرێکیان پێشکەش بە سێرخیۆ رامۆس بەرگریکاری یانە ئیسپانیەکە کردووە و ئامادەن ئەو یاریزانە بۆ ماوەی سێ ساڵ و بە موچەی ساڵانەی 15 ملیۆن یۆرۆ بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، بۆیە ئەو یاریزانە ئامادەیە پێشوازی لەم ئۆفەرە بکات، ئەگەر یانەکەی مەرجەکانی جێبەجێ نەکات.
ریال مەدرید ئامادەیە تەنها بۆ ماوەی یەکساڵ گرێبەستی رامۆس نوێ بکاتەوە و ئەو یاریزانەش داوای گرێبەستێکی دوو ساڵان دەکات، بۆیە تاوەکو ئێستا نەگەیشتوونەتەوە رێکەوتن، لە کاتێکدا هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت.
سێرخیۆ رامۆس دوای دوو مانگی دیكه ته‌مه‌نی ده‌بێته 35 ساڵ، یانه‌ی ریال مه‌درید ئاماده نییه گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ دوو ساڵی دیكه نوێ بكاته‌وه، رامۆس له 2005 له یانه‌ی سێڤییاوه به به‌های 27 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ریال مه‌درید، له‌گه‌ڵ یانه‌ی شایانه‌كان له كۆی 668 یاری 100 گۆڵ و 40 ئاسیستی كردووه، 4 ناسناوی چامپیۆنزلیگی بردووه‌ته‌وه.
مێسی یەکەم هەنگاوی بۆ چوونی بۆ ریزەکانی پاریس هاویشت
بەرنامەی ئێلچێرێنجیتۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، مێسی و ئەندامانی خێزانەکەی دەستیان بە کۆرسی فێربوونی زمانی فەرەنسی کردووە، ئەمەش وەکو یەکەم هەنگاو بۆ چوونی بۆ ریزەکانی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی هەژمار دەکرێت، بەرنامە ئیسپانییەکە رایگەیاندووە ئێستا مێسی و ئەندامانی خێزانەکەی خەریکی خوێندنی زمانی فەرەنسین و ئەمەش وەکو ئاماژەیەکە بۆ یەکلابوونەوەی چارەنووسی مێسی کە لە کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی لیۆ لەگەڵ بارسێلۆنا کۆتایی دێت و تاکو ئێستاش لیۆ هیچ گفتوگۆیەکی لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا نەکردووە.
پێشتر میدیاکانی فەرەنسا رایانگەیاندبوو بەرپرسانی اریس دەیانەوێت مێسی و نێیمار جارێکی دیکە بەیەکەوە کۆبکەنەوە و پێشتریش نێیمار دانی بەوەدانا بوو حەز دەکات بەیەکەوە لەگەڵ مێسی یاریی بکەن.
لیۆنێل مێسی ماوه‌ی 20 ساڵه له ریزه‌كانی بارسێلۆنا یاری ده‌كات، له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ته‌مه‌نی ده‌بێته 34 ساڵ و گرێبه‌سته‌كه‌شی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا كۆتایی دێت و ئاماده نییه چیتر له بارسا به‌رده‌وام بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه 6 خه‌ڵاتی تۆپی زێرینی تایبه‌ت به باشترین یاریزانی جیهان بردووه‌ته‌وه، له كۆی 753 یاری، 648 گۆڵ و 284 ئاسیستی كردووه، 4 ناسناوی چامپیۆنزلیگ، 10 ناسناوی لالیگا و 6 ناسناوی جامی شای به‌ده‌ستهێناوه.
مانچێسته‌ر یونایتد به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ده‌ستبه‌ردار یاریزانێكی بوو
تۆڕی سكای سپۆرتی به‌ریتانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه مانچێسته‌ر یونایتد ئاماده‌یه له‌م زستانه ماركۆس رۆخۆی به‌رگریكاری به خواستن ره‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌ی بكاته‌وه و به كاتی یاریی بۆ بۆكاجۆنیۆرز بكات.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه بۆكا له چه‌ند رۆژی رابردوو به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیدابووه بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ رۆخۆ بكات و كارگێری شه‌یتانه سووره‌كانیش به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی رازی بوونه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه كه‌ناڵی تی ئێن تی ئارجێنتینی بڵاویكرده‌وه رۆخۆ له‌گه‌ڵ بۆكا گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن و به هه‌مان شێوه رۆژنامه‌ی سه‌نی به‌ریتانی نووسیویه‌تی هه‌ردوولا گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن و ته‌نیا راگه‌یاندنی فه‌رمی ماوه.
میلان یاریزانێكی به‌خواستن به‌ڕێكرد
یانه‌ی ئه‌یسی میلانی ئیتاڵی له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی رایگه‌یاند بڕیاریاندا لۆرۆینزۆ كۆڵۆمبۆی هێرشبه‌ری لاوی یانه‌كه‌یان به خواستن ره‌وانه‌ی یانه‌ی كریمۆنزی ئه‌مریكی بكه‌ن و تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه له خولی ئه‌مریكا یاریی ده‌كات.
كۆڵۆمبۆ بۆ تیپی خوار حه‌ڤده ساڵانی میلان یاریی كردووه و به‌هۆی ئاسته به‌رزه‌كه‌ی بانگهێشتی تیپی یه‌كه‌م كرا و بۆ یه‌كه‌مجاریش له ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵی یاریی بۆ تیپی یه‌كه‌می میلان كرد.
به‌ڵام دوای گواستنه‌وه‌ی ماریۆ ماندزۆكیچی كرواتی، میلان بڕیاریدا ئه‌م یاریزانه به كاتی ره‌وانه‌ی یانه‌یه‌كی دیكه بكات و له كۆتایی وه‌رزیش ده‌گه‌ڕێته‌وه ریزه‌كانی رۆسۆنێری.
ئەسعەد ئیسماعیل - هەولێر