شوبات 26, 2021

ئەمڕۆ گەڕی حەوتەمی خولی نایابی تازەپێگەیشتووانی کوردستان بەڕێوە دەچێت

بە ئەنجامدانی هەشت یاری ئەمڕۆ گەڕێکی تری یارییەکانی خولی نایابی تازەپێگەیشتوانی کوردستان ئەنجام دەدرێن، لە کۆمەڵەی یانەکانی سلێمانی و کەرکووک ئەمە دواین گەڕ دەبێت، تازەپێگەیشتوانی ئاشتی بەفەرمی گەیشتۆتە چوارگۆشەی زێڕین، چند یانەیەکیش ڕکەبەری گەیشتن بۆ قۆناغی داهاتوو دەکەن.

 

شۆریجە و پێشمەرگەی سلێمانی یاری لوتکە دەکەن

ئەمڕۆ هەشت یاری تر لە یارییەکانی گەڕی حەوتەمی خولی نایابی تازەپێگەیشتوانی کوردستان بەڕێوەدەچن، کۆمەڵەی یانەکانی سلێمانی و کەرکووک ئەمڕۆ یارییەکانی کۆتاییان دێت، یانەی ئاشتی گەیشتنی بۆ چوارگۆشەی زێرین مسۆگەر کردووە، لەیاری لوتکەی دواین گەڕیشدا یانەی شۆریجە شەڕی گەیشتن بەچوارگۆشەی زێڕین لەگەڵ تازەپێگەیشتوانی پێشمەرگەی سلێمانی دەکەن و بە بردنەوەی هەر یەکێکیان دەگەن قۆناغی داهاتوو، لەو کۆمەڵەیە یانەکانی سلێمانی و ڕزگاری و دەربەندیخان شەڕی مانەوە دەکەن.

لە کۆمەڵەی یانەکانی هەولێر و دهۆکیش یانەی برایەتی لە پلەی یەکەم دێت، بەبردنەوەی لە هەندرێن بەفەرمی بەر لە دوو گەڕی کۆتایی دەگاتە چوارگۆشەی زێڕین، یانەکانت بروسک و دهۆکیش لە یارییەکی بەهێزدا بەیەک دەگەن، هەردوو یانە هەوڵی بردنەوە دەدەن تا خانەی دووەم لە یانەی هەولێر وەربگرن کە ئەم گەڕە یاری ناکات و چاوەڕوانە، یانەکانی پێشمەرگەی هەولێر و هەندرێن و گارە و ئاراراتیش کە لە پلەکانی خوارەوە دێن، هەوڵی ئەوە دەدەن لە خولەکە بمێننەوە و دانەبەزن.

خشتەی یارییەکانی گەڕی حەوتەم:

ئەمڕۆ گەڕێکی تری یارییەکان لەکاتژمێر ٢:٠٠ بەم شێوەیەی خوارەوە بەڕێوەدەچن:

کۆمەڵەی یەکەم:

خاک - ڕزگاری

سلێمانی - سیروانی نوێ

دەربەندیخان - ئاشتی

شۆریجە - پێشمەرگەی سلێمانی

کۆمەڵەی دووەم:

بروسک - دهۆک

گارە - ئارارات

زاخۆ - پێشمەرگەی هەولێر

برایەتی - هەندرێن

یانەی هەولێر چاوەڕوانە

ڕیزبەندی یانەکان بەم شێوەیەیە:

کۆمەڵەی یەکەم:

١- ئاشتی ٦ یاری ١٤ خاڵ

٢- پێشمەرگەی سلێمانی ٦ یاری ١١ خاڵ

٣- شۆریجە ٦ یاری ١٠ خاڵ

٤- خاک ٦ یاری ٨ خاڵ

٥- سیروانی نوێ ٦ یاری ٦ خاڵ

٦- دەربەندیخان ٦ یاری٥ خاڵ

٧- ڕزگاری ٦ یاری ٤ خاڵ

٨- سلێمانی ٦ یاری ٣ خاڵ

کۆمەڵەی دووەم:

١- برایەتی ٥ یاری ١٣ خاڵ

٢- هەولێر ٦ یاری ١٠ خاڵ

٣- بروسک ٥ یاری ٨ خاڵ

٤- دهۆک ٥ یاری ٨ خاڵ

٥- زاخۆ ٦ یاری ٧ خاڵ

٦- ئارارات ٥ یاری٦ خاڵ

٧- پێشمەرگەی هەولێر ٥ یاری ٤ خاڵ

٨- هەندرێن ٦ یاری ٤ خاڵ

٨- گارە ٥ یاری ٤ خاڵ

ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولەکە

دوای تێپەڕبوونی شەش گەڕ بەسەر یارییەکان ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولەکە بەم شێوەیەیە:

١-عەلی کاروان – یانەی هەولێر ٥ گۆڵ

٢- ئیسماعیل ئەحمەد- یانەی ئاشتی ٤ گۆڵ

٣- ئارام سالار- یانەی شۆریجە ٤ گۆڵ

٤- مەحەمەد سەرباز – یانەی برایەتی ٤ گۆڵ

خولی نایابی تازەپێگەیشتوانی کوردستان، بە بەشداری ١٧ یانە بەڕێوەدەچێت، یانەکان بەسەر دوو کۆمەڵەدا دابەشکراون، لە هەر کۆمەڵەیەک دوو یانە سەردەکەون بۆ چوار گۆشەی زێڕین، دوو یانەیش لەهەر کۆمەڵەیەک دادەبەزن بۆ ڕیزی یانە پلە یەکەکان.

 

هێمن ئەسکەندەر - هەولێر

 

© 2017 Hawler