
رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
نێیمار دان به گۆڵكاری مێژوویی یانه‌كه‌یدا نانێ
نێیمار دا سیلڤا، ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشلۆنه، دوێنێ یه‌كشه‌ممه 11 یاریزانی مێژوویی یانه‌كه‌ی هه‌ڵبژارد و هه‌مووان تووشی شۆك كرد، كاتێك له نێو لیسته‌كه‌دا گۆڵكاری مێژوویی یانه‌كه‌ی تێدا نه‌بوو.
دوێنێ دووشه‌ممه 25/1/2021، نێیمار دا سیلڤا، ئه‌ستێره‌ی به‌ڕازیلی یانه‌ی پاریس سان جێرمان، باشترین پێكهاته‌ی له مێژووی یانه‌كه‌یدا هه‌ڵبژارد، كه یانه‌كه‌ی ئاهه‌نگی یادی 50 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی گێڕا.
نێیمار جیانولیجی بوفۆنی وه‌ك گۆڵپارێز هه‌ڵبژارد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ته‌نیا یه‌ك وه‌رز یاریی بۆ یانه فه‌ره‌نسییه‌كه كرد.
دانی ئالڤێس و ماكسوێل و ده‌یڤید لویز و ئه‌لێكسی به‌رگریكارانی هاونیشتمانیی خۆیشی به باشترین به‌رگری مێژووی یانه‌ی پی ئێس جی ده‌ستنیشان كرد.
له هێڵی ناوه‌ڕاستیشدا، نینی، ده‌یڤید بێكهام و تیاگۆ مۆتای هه‌ڵبژارد.
له هێڵی هێرشبردنیش، رۆناڵدینهۆی هاونیشتمانی و جۆرج ویای لیبیری و زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچی دیاری كرد.
نێیمار، ئیدینسۆن كاڤانی به ته‌واوی پاشگوێ خرست، كه گۆڵكاری مێژوویی یانه‌كه‌یه و سێ وه‌رز له هاوشانی یاری كرد، پێش ئه‌وه‌ی بچێته یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی.
گواردیۆلا گواستنه‌وه‌ی گارسیای بۆ به‌رشلۆنه پشتڕاست كرده‌وه
پێپ گواردیۆلا، راهێنه‌ری ئیسپانیی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی، بۆچوونی خۆی له باره‌ی گواستنه‌وه‌ی ئیریك گارسیای به‌رگریكاری یانه‌كه‌ی بۆ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی یانه‌ی پێشووی ده‌ربڕی و خستییه ڕوو كه ئه‌گه‌ر بۆنده‌كه‌ی نوێ نه‌كاته‌وه ده‌چێته به‌رشلۆنه.
گواردیۆلا، بۆ مێدیاكان ئاشكرای كردووه، كه متمانه و باوه‌ڕی ته‌واوی وایه، كه له كۆتایی وه‌رزدا یانه‌كه‌ی جێ ده‌هێڵێ، به‌ڵام بابه‌تی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه له ماوه‌ی ئێسته‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا، ده‌كه‌وێته سه‌ر گوته و ڕێككه‌وتنی هه‌ردوو یانه‌كه.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، كه پێویسته تا كۆتایی ماوه‌ی گواستنه‌وه‌كه دان به خۆدا بگرن، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن چی ڕوو ده‌دا.
سه‌ره‌ڕای بڕیاری كارگێریی یانه‌ی به‌رشلۆنه بۆ دواخستنی بۆندكردن له‌گه‌ڵ ئیریك گارسیای یاریزانی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی، به‌ڵام هانده‌ران و ئه‌ندامانی یانه‌ی به‌رشلۆنه داوا ده‌كه‌ن له ماوه‌ی زستانه‌دا بۆند له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه‌دا واژۆ بكه‌ن.
له راپرسییه‌كدا كه نزیكه‌ی 400 ئه‌ندامی یانه‌ی به‌رشلۆنه به‌شداریی تێدا كردووه و 65%ـی ده‌نگده‌رانی ئه‌و راپرسییه، خوازیاری ئه‌وه‌ن یانه‌كه‌یان له ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا گارسیا ببه‌نه ریزه‌كانیان.
بۆندی گارسیا له‌گه‌ل مان سیتی له یۆنیۆی 2021ـدا كۆتایی پێ دێ، له كاتێكدا ئه‌و یاریزانه 20 ساڵانه ڕه‌تی كرده‌وه بۆنده‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه، بۆیه به‌رشلۆنه ڕه‌نگه بیه‌وێ له هاوینی دادێ بۆندێكی فری له‌گه‌ڵدا واژۆ بكا و هیچ بڕه‌پاره‌یه‌ك به یانه‌كه‌ی نه‌دا.
گارسیا له ده‌رچووانی ئه‌كادیمیای به‌رشلۆنه بووه و له ساڵی 2017ـدا چووه ریزه‌كانی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی، ئێسته یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی پێی خۆشه ده‌ستبه‌رداری ئه‌و یاریزانه بێ، به تایبه‌ت كه چه‌ند به‌رگریكارێكی دیكه‌ی نایابی هه‌یه، وه‌ك ئیمریك لاپۆرت، رۆبن دیاش، جۆن ستۆنز و ناتان ئه‌كی، كه ئه‌وانه وایان كردووه ئه‌و یاریزانه خاسیه‌تی یاریزانی سه‌ره‌كی نه‌بێ.
پاریس سان جێرمان چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ئمباپێیه
رۆژنامه‌ی لیكیپی فه‌ره‌نسی، بڵاوی كرده‌وه، كه ئۆفه‌ری یه‌كه‌میان پێشكه‌شی یاریزانی یانه‌كه‌یان كیلیان ئمباپێ بۆ نوێكردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی پێشكه‌ش كردووه و چاوه‌ڕوانن له رۆژانی دادێ وه‌ڵامی یانه‌كه‌ی بداته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دانوستان ده‌ست پێ بكه‌ن.
كیلیان ئمباپێ، له دوای یاریی ڕابردووی یانه‌كه‌ی به‌رانبه‌ر مۆنبیلیه، له باره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا، ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه بڕیارێكی نه‌داوه و له ژێر لێوردبوونه‌وه و تاوتوێكردندایه، بۆ ئه‌وه‌ی له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا یه‌كلای بكاته‌وه.
یانه‌ی پاریس سان جێرمان، به رژی كار بۆ نوێكردنه‌وه‌ی بۆندی ئمباپێ ده‌كا، چونكه یه‌كێكه له باشترین یاریزانه‌كانی جیهان و رۆڵێكی كارای له یانه‌كه‌یدا هه‌یه.
هاوكات یانه فه‌ره‌نسییه‌كه مه‌ترسیی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌و یاریزانه‌ی له ده‌ست بدا، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر خواسته‌كانی ئمباپێ بۆ نوێكردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی جێبه‌جێ نه‌كه‌ن.
ئمباپێ له یۆنیۆی 2022ـدا ماوه‌ی گرێیهستهكهی كۆتایی پێ دێ، له كاتێكدا دهنگوباسی گفتوگۆكردن بۆ نوێكردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی هاتووه‌ته ئاراوه.
رۆژنامه‌ی لكیپ بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه داهاتووی ئمباپێ له پاریس له مه‌ترسیدایه ئه‌گه‌ر بۆنده‌كه‌ی نوێ نه‌كرێته‌وه، چونكه له‌و باره‌دا یانه‌كه‌ی ڕه‌نگه له هاوینی دادێ بیفرۆشێ، بۆ ئه‌وه‌ی له واده‌ی كۆتاهاتنی بۆنده‌كه‌یدا ناچار نه‌بێ بێ به‌رانبه‌ر ده‌ستبه‌رداری بێ.
لیۆناردۆی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشیی یانه‌كه، له ئێسته‌دا چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی یاریزانه‌كه‌یه، به‌ڵام ته‌نیا ئه‌و چاوه‌ڕێ نییه، هه‌ریه‌ك له زینه‌دین زیدان و فلۆرێنتینۆ پێرێزیش چاوه‌ڕوانی بڕیاری ئه‌و یاریزانه‌ن.
ریاڵ مه‌درید ده‌یه‌وێ ئه‌و یاریزانه 22 ساڵانه بباته ریزه‌كانییه‌وه و پێشتریش ئه‌و نیازه‌ی ده‌ربڕیوه، به پێی تۆڕی دیڤینسیا سێنتڕاڵیش، وه‌ڵامی ئمباپێ بۆ پاریس سان جێرمان ده‌بێته سه‌ره‌تای گفتوگۆ بۆ پێوه‌ندیكردن به یانه‌ی ریاڵ مه‌دریده‌وه.
بۆ بیرهێنانه‌وه، كیلیان ئمباپێ له‌و كاته‌وه‌ی له ئۆگێستی 2017 له مۆناكۆوه چووه پاریس، یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی چاوی له‌سه‌ره و ده‌یه‌وێ بیباته ریزه‌كانییه‌وه.
مامەیارە ئەحمەد - هەولێر
مامەیارە ئەحمەد - هەولێر