
رۆژنامه‌ی هه‌ولێر رۆژانه خوێنه‌ران به زنجیره‌یه‌ك هه‌واڵی تازه و پێشهاتی وه‌رزشی ئاشنا ده‌كات، له گرینگ‌ترین هه‌واڵدا ئه‌ستێره‌یه‌كی كورد له خولی نایابی پورتوگالییه‌وه روویكرده یانه‌یه‌كی یانه‌یه‌كی كوردی باكووری توركیا.
ئه‌ستێره كورده‌كه له دواسات بڕیاری خۆی گۆڕی
ئوسامه ره‌شید یاریزانه كورده‌كه‌ی یانه‌ی سانتا كلارای پۆرتوگالی له دواساته‌كاندا بڕیاری خۆی گۆڕی و یانه‌ی رێزا سپۆرتی توركی ره‌تكرده‌وه روویكرده یانه‌ی غازی عه‌نتابی باكووری كوردستان.
گرێبه‌سته‌كه‌ی ئوسامه ره‌شید له‌گه‌ڵ یانه‌ی غازی عه‌نتاب بۆ ماوه‌ی ساڵ و نیوێك ده‌بێت و گرێبه‌سته‌كه‌ی به‌های یه‌ك ملیۆن دۆلاره، ئێواری دوێنێ به فه‌رمی یانه توركه‌كه وه‌كو سووپرایزێك ئه‌ستێره كورده‌كه‌ی پێشكه‌شی میدیاكان كرد.
ئوسامه ره‌شید شه‌ش مانگ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌ی سانتا كلارای پۆرتوگالی ماوه و ئاماده نه‌بوو گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه یانه پۆرتوگالیه‌كه به ناچاری پێش ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی خۆڕایی ده‌ستبه‌رداری ببێت بڕیاریدا ئه‌م یاریزانه ره‌وانه‌ی یانه توركیه‌كه بكات، له به‌رامبه‌ر ئه‌م گرێبه‌سته‌ش سانتا كلارای پۆرتوگالی 150 هه‌زار دۆلار وه‌رده‌گرێت.
ئوسامه ره‌شید له دایكبوونی شاری كه‌ركووكه و یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیش كردووه له سێ ساڵی رابردوو كاپتنی یانه‌ی سانتا كلارا بووه و له وه‌رزی رابردووش نزیك بوو له په‌یوه‌ندیكردن به خولی ئیسپانی به‌ڵام گرێبه‌سته‌كه ئه‌نجام نه‌درا، ئوسامه ده‌بێته سێیه‌م یاریزانی عێراق یاریی بۆ ریزا سپۆر بكات دوای هه‌ریه‌كه له عه‌لی عه‌دنان و زه‌رخام ئیسماعیل.
ریال مه‌درید هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌شڕه‌ف حه‌كیمی ده‌كات
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا هەڕەشەی گەڕانەوەی ئەشرەف حەکیمی بەرگریکاری بەغریبی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا بۆ ریزەکانی دەکاتەوە.
رۆژنامەی وەرزشی لاگازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا بڵاویکرده‌وه، یانەی ئینتەر میلان لەو کاتەی ئەشرەف حەکیمی بەرگریکاری مەغریبیان لە ریال مەدرید گواستووەتەوە یانەکەیان، تاوەکو ئێستا بەشی یەکەمی لە پارەی گواستنەوەکە نەداوە، لە کاتێکدا بریار بوو بەشی یەکەم لە مانگی یازدەی ساڵی رابردوو پێشکەشی مێرنگی بکەن، بۆیە شایانەکان هەڕەشەی ئەوە دەکەن، ئەگەر تاوەکو مانگی 3ـی داهاتوو پارەی بەشی یەکەمی گرێبەستی ئەو یاریزانە نەدەن، ئەو کات یاریزانەکە دەگەڕێننەوە یانەکەیان.
ئینتەر میلان بە هۆی قەیرانی دارایی تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە بەشی یەکەم لە پارەی گرێبەستەکەی حەکیمی بدات، کە بەرامبەر 40 ملیۆن یۆرۆ ئەو یاریزانەیان زستانی رابردوو گواستەوە ریزەکانیان.
شەعراوی خولی چینی جێهێشت
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردووە، سەرەرای ئەوەی شەعراوی شەش مانگ لە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی شانگهای چینی مابوو، بەڵام هەردوولا لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە گەیشتنە رێکەوتن و ئەو یاریزانە بێ بەرامبەر دەتوانێت پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات و دەنگۆیەکی بەهێزیش هەیە کە لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوو، دوای ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکیەکان، بۆ ماوەی 2.5 ساڵ پەیوەندی بە یانەی رۆمای وڵاتەکەیەوە بکات.
ئەو رۆژنامەنوسە بڵاویشی کردووە، یانە چینیەکە تەنها بەرامبەر ئاستی ئەو یاریزانە کە پەیوەندی بە هەر یانەیەکەوە بکات، پێنج ملیۆن یۆرۆ پاداشت وەردەگرێت.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ داوایه‌كی وڵاتی سعوودیه‌ی ره‌تكرده‌وه
رۆژنامه‌ی تێلێگرافی به‌ریتانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا نووسیویه‌تی: بەم دواییە وەزارەتی گەشت و گوزاری سعوودیه داوایان لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ کردووە بۆ ئەوەی ببێتە سپۆنسەریان لە پێناو هێنانی گەشتیاری زیاتر بۆ وڵاتەکەیان و لە بەرامبەردا ساڵانە شەش ملیۆن یۆرۆی پێشکەش دەکەن، بەڵام ئەو یاریزانە داواکەی بەرپرسانی سعوودیه‌ی رەتکردووەتەوە و ئامادەنیە بەشدرای هیچ ریکلامێکی وەزارەتی گەشت و گوزاری ئەم وڵاتە بکات و تاوەکو ئێستاش رەتکردنەوەی ئەم داوایە ئاشکرا نەبووە. رۆناڵدۆ لە کاتێکدا ئەم ئۆفەرە شەش ملیۆنیەی رەتکردووەتەوە، زۆربەی داهاتەکانی لە رێگەی ریکلام و سپۆنسەریەکانی دەست دەکەوێت.
خانمی یه‌كه‌می تێنسزانانی جیهان گه‌ڕایه‌وه
ئاشلی بارتی یەکەمی ریزبەندی باشترین خانمە تێنسزانەکانی جیهان، لە مانگی شوباتی ساڵی رابردوو بە دواوە پاش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڤید19 بەشداری هیچ پاڵەوانتیەکی نەکردووە و ئامادەنەبوو بەشداری پاڵەوانیەتی تێنسی فەڕەنسای کراوە بکات، بەڵام ئەو خانمە یاریزانە دووبارە دەستی بە ئامادەکارییەکانی کردووە و دەیەوێت بەشداری پاڵەوانیەتی کراوەی وڵاتەکەی بکات.
پاڵەوانیەتی تێنسی ئوستوڕالیای کراوە بریارە هەشتی مانگی داهاتوو لە شاری مێلبۆرن دەست پێ بکات و تاوەکو 21 هەمان مانگ بەردەوام دەبێت.
له‌مباره‌یه‌وه ئاشلی بارتی ده‌ڵێت: ماوەیەکی زۆر لە پاڵەوانتیەکان دوور کەوتومەتەوە کە دەکاتە نزیکەی یەکساڵ، ئێستاش دووبارە دەستم بە ئامادەکارییەکان کردووەتەوە و دڵخۆشم بەوەی جارێکی دیکە دەگەڕێمەوە یاریگاکان.
بارتی گوتیشی: پاڵەوانیەتی ئوسترالیا بۆ من زۆر تایبەتە، بەڵام نابێت ئەوەش لەبیر بکەین هەموو تێنسزانێک لە پێناو بەدەست هێنانی ناسناوەکە بەشداری دەکات، بۆیە هەموو هەوڵێک دەدەم بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە خۆم ئامادە بکەم.
ئاندی مارای به‌شداری پاڵه‌وانییه‌تی ئوسترالیای كراوه ناكات
ئاندی مارای به‌ریتانی له هه‌ژماره‌كانی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رایگه‌یاند، به‌هۆی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌شداری گراند سلامی ئوسترالیای كراوه ناكات.
مارای نووسیوویه‌تی: به‌داخم كه ناتوانم گه‌شتی ئوسترالیا بكه‌م و هێشتا له ڤایرۆسی كۆرۆناش رزگارم نه‌بووه و به‌هۆی ئه‌وه‌ش له ئوسترالیای كراوه ده‌كشێمه‌وه.
ئاندی مارای وه‌رزی رابردوو به‌هۆی تووشبوونی به پێكان و ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری نه‌یتوانی به‌شداری زۆربه‌ی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان بكات و دابه‌زییه پله‌ی 126ـه‌مینی جیهان.