
له گه‌ڕی پازده‌یه‌می خولی نایابی عێراقی، رۆژی هه‌ینی هه‌ولێر له یاریگه‌ی یه‌كه‌می فڕهسۆ هه‌ریری میوانداریی یانه‌ی حدوود ده‌كات، یارییه‌كه‌ش كاتژمێر 5:30 ئه‌نجام ده‌درێت، زاخۆش سبه‌ی پێنج شه‌مه ده‌بێته میوانی دیوانییه، هه‌ولێر ده‌رفه‌تی له پێشه تا دۆڕانه‌كه‌ی گه‌ڕی رابردووی له‌بیر بكات، به‌شێك له یاریزانه دوورخراوه‌كانی گه‌ڕی رابردووی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
هه‌ولێر، بۆ ئه‌م یارییه به‌هۆی كارتی سوور له تواناكانی ئێرتۆنی ناوه‌راستكاری به‌رازیلی بێبه‌ش ده‌بێت، هه‌رچه‌نده به نووسراوی فه‌رمی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كارته سووره‌كه‌ی ئه‌م یاریزانه‌ی كردووه، له ئێسته‌شدا چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی فیدڕاسۆنی تۆپی پێی عێراقین، هه‌ولێر پێویسته ئه‌م یارییه بباته‌وه، چونكه نابێت ده‌رفه‌تی یاریكردن له دژی ئه‌م تیپانه له‌ده‌ست بدات، هه‌ولێر خاوه‌نی 17 خاڵه و له پله‌ی یازده‌یه‌می ریزبه‌ندییه‌كه دێت.
حدود، ئاستی باش نییه، له كۆی 14 یاریی گه‌ڕی رابردوو ته‌نها دوو بردنه‌وه‌ی هه‌یه، كه ئه‌مه‌ش خراپی ئساتی ئه‌و تیپه نیشان ده‌دات، 16 گۆڵی لێكراوه‌و ئه‌مه‌ش یه‌كیكه له زۆرترین رێژه‌ی گۆڵ لێكرانیكو له خوله‌كه، خاوه‌نی 13 خاڵن و له پله‌ی شازده‌یه‌می ر یزبه‌ندی دێن، له دواین سێ یاریی نێوانیان هه‌ولێر دوو بردنه‌وه و حدودیش بردنه‌وه‌یه‌كی هه‌یه.
زاخۆ میوانی دیوانییه
زاخۆ رۆژی پێنجشه‌مه، كاتژمێر 2 له یارییه‌كی زه‌حمه‌ته‌دا یاریی له‌گه‌ڵ دیوانیه ده‌كات، زاخۆ گه‌ڕی رابردوو له یارییه‌كی نیمچه ئاسان له یاریگه‌ی خۆی دوو خاڵی له‌ده‌ست دا، بۆیه كوڕانی خاپوور ده‌یانه‌وێت له‌م یارییه ئاستێكی نایاب پێشكشه بكه‌ن، خاوه‌نی 22 خاڵن و له پله‌ی شه‌شه‌م دێن، دیوانییه‌ش 17 خاڵی هه‌یه و له پله‌ی دوازده‌یه‌م دێن.
بارزان ئەکرەم - هەولێر