شوبات 26, 2021

پێش یارییه كه ی ئه مشه و میلان لێی قه وما

پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و میلان لێی قه‌وما

له‌ گه‌ڕی هه‌ژده‌یه‌می سێری ئه‌ی ئیتاڵیا یانه‌ی ئه‌یسی میلان له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی ده‌بێته‌ میوانی یانه‌ی كالیاری، پێش یارییه‌كه‌ یانه‌كه‌ی شاری میلانۆ تووشبوونی دوو یاریزانی كاریگه‌ری به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند.

میلان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی رایگه‌یاند هه‌ریه‌كه‌ له‌ هاكان چاڵهانۆغڵو و تیۆ هێرناندێز تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه‌، دوای ئه‌وه‌ی گومانیان لێكراوه‌ و پشكنیان بۆ كراوه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ تووشی ئه‌م په‌تایه‌ بوونه‌، به‌هۆیه‌وه‌ دوو یاریزانه‌كه‌ی میلان له‌ یانه‌كه‌یان داده‌بڕێن و كه‌ره‌نتین ده‌كرێن، به‌مه‌ش ئه‌م دوو یاریزانه‌ چاڵهانۆغڵو و تیۆ هێرناندێز له‌ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر كالیاری له‌ گه‌ڕی هه‌ژده‌می سێریا ئه‌ی ئاماده‌ نابن، له‌ كاتێكدا ئه‌م دوو یاریزانه‌ رۆڵێكی گه‌وره‌یان گێڕاوه‌ له‌ گه‌یاندنی یانه‌كه‌یان بۆ لوتكه‌ی خولی ئیتاڵیا.

 

ڤایرۆسی كۆرۆنا هێرشی بۆ پاڵه‌وانێتی ئوسترالیای كراوه‌ ده‌ستپێكردووه‌

به‌ گوێره‌ی میدیاكانی به‌ریتانیا، تا دێت مه‌ترسی زیاتر له‌سه‌ر به‌شداربووانی پاڵه‌وانێتی تێنسی كراوه‌ی ئوسترالیا دروست ده‌بێت.

رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا نووسیویه‌تی: 3 حاڵه‌تی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ نێو ئه‌و یاریزانانه‌ تۆمار كراوه‌ كه‌ بڕیار به‌شداری له‌ پاڵه‌وانێتی تێنسی ئوسترالیای كراوه‌ بكه‌ن

لێژنه‌ی ته‌ندروستی مێلبۆرن كه‌ تێیدا ده‌ره‌نجامی پشكنینی ئه‌و یاریزانانه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌ كه‌ بڕیار به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ پاڵه‌وانێتی ئوسترالیای كراوه‌ سه‌ردانی مێلبۆرن بكه‌ن كه‌ تێیدا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ له‌ كۆی 47 یاریزان كه‌ له فرۆكه‌خانه‌ی‌ شاری لۆس ئانجلس و ئه‌بوزه‌بی گه‌شتی مێلبۆرن ده‌كه‌ن 2 یاریزانیان هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه‌، راسته‌وخۆ بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ له‌ ژووره‌وه‌ كه‌ره‌نتین ده‌كرێن، كه‌سی سێیه‌م كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ یاریزان نییه‌ و به‌ڵام له‌گه‌ڵ شاندی یاریزانه‌كاندایه‌.

بڕیار له‌ رۆژی 8ـی مانگی داهاتوو پاڵه‌وانێتی ئوسترالیای كراوه‌ ده‌ستپێبكات، پێشبینی ده‌كرێت پێش ده‌ستپێكی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ ژماره‌ی تووشبووان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر بێت و بۆ دووه‌مجار له‌مساڵ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ دوابخرێت.

 

ریال مه‌درید به‌منزیكانه‌ گرێبه‌ستی سه‌ده‌ واژۆ ده‌كات

به‌پێی تۆڕی لێ تێن سپۆرتی فه‌ره‌نسی، فلۆره‌نتینۆ پێرێز بڕیاریداوه‌ له‌ بازاری گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ هیچ یاریزانێكی نوێ نه‌گوازێته‌وه‌ ریزی شایانه‌كان، دوای ئه‌وه‌ی له‌ هاوینی 2019 زیاتر له‌ 270 ملیۆن یۆرۆی له‌ گرێبه‌سته‌كان خه‌رج كرد و یاریزانه‌كانیش به‌رهه‌مێكی ئه‌وتۆیان نه‌بوو.

لێ تێن ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ ریال مه‌درید له‌ هاوینی 2019 گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ هازارد و میلیتاو و یۆڤیچ واژۆ كرد به‌ڵام سه‌رجه‌میان تا ئێستا نه‌بوونه‌ته‌ جێی ره‌زامه‌ندی یانه‌كه‌ و هانده‌رانی، جگه‌ له‌ فێرلان مێندی كه‌ له‌پێكهاته‌كه‌ی زیدان شوێنی خۆی گرتووه‌.

سه‌رچاوه‌ فه‌ره‌نسیه‌كه‌ هێمای بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، پێرێز ئامانجیه‌تی له‌م زستانه‌ پاره‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی یاریزانان خه‌رج نه‌كات، ته‌نیا له‌پێناو كیلیان مباپێ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت پاره‌ی پێویستی له‌به‌رده‌ست بێت و له‌ هاوینی داهاتوو بۆمبه‌كه‌ بته‌قێنێته‌وه‌ و گرێبه‌ستی سه‌ده‌ به‌ گواستنه‌وه‌ی مباپێ واژۆ بكات.

پێرێز باش ده‌زانێت پاره‌یه‌كی زۆری بۆ گواستنه‌وه‌ی مباپێ پێویست ده‌ێت و ده‌شزانێت كه‌ خلێفی سه‌رۆكی سانجێرمان ده‌ستبه‌رداری نابێت ته‌نیا مه‌گه‌ر پاره‌یه‌كی زۆری بخرێته‌ به‌رده‌م.

گه‌رچی پێرێز بڕیاریداوه‌ هیچ یاریزانێك نه‌كرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ ده‌ستبه‌رداری چه‌ند یاریزانێك ببێت، له‌وانه‌ ئیسكۆ و میلیتاو، هه‌رچه‌نده‌ ئێستا چه‌ند ئاماژه‌یه‌ك هه‌ن به‌ ئاراسته‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌م دوو یاریزانه‌ تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌.

ریال مه‌درید هه‌روه‌كو به‌شێكی زۆری یانه‌كانی ئه‌وروپا به‌ قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی دارایی تێپه‌ڕده‌بێت و ناچاره‌ له‌ زستان نه‌چێته‌ بازاڕی یاریزانان و پاره‌كانی بۆ هاوینی داهاتوو هه‌ڵبگرێت.

 

 

 

ئەسعەد ئیسماعیل - هەولێر

 

© 2017 Hawler