
تیپی تۆپی باله‌ی یانه‌ی هه‌ولێر، كه له خولی نایابی عێراق به‌شداره، له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می تیپه‌كاندا ركابه‌ریی ده‌كات و یارییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌میش ئه‌نجام داوه، له ئێسته‌دا ئاماده‌كاریی ده‌كه‌ن بۆ قۆناخی دووه‌می یارییه‌كانیان.
سكرتێری یانه‌ی هه‌ولێر و سه‌رپه‌رشتیاری تۆپی باله‌ی یانه‌كه رایگه‌یاند، ئه‌وان گۆڕانكاریی گه‌وره‌یان له تۆپی باله‌ی یانه‌كه‌یان كردووه، هه‌روه‌ها زانیاری له باره‌ی قۆناغی داهاتووی خولی عێراق بۆ رۆژنامه‌ی هه‌ولێر خسته‌ڕوو..
به‌سیم عیسا، سكرتێری یانه‌ی هه‌ولێر، سه‌رپه‌رشتیاری تۆپی باله‌ی یانه‌كه‌یه و له باره‌ی قۆناغی دووه‌می یارییه‌كان بۆ رۆژنامه‌ی هه‌ولێر گوتی: بڕیاره قۆناغی دووه‌می یارییه‌كان له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت، له ماوه‌ی نێوان 20 بۆ 25ـی ئه‌م مانگه یارییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چن.
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می خولی باله‌ی نایابی عێراق له یانه‌كانی (هه‌ولێر، به‌له‌د، جه‌یش، ده‌غاره، به‌حری، حه‌دیسه و گازی باشوور) پێكهاتووه.
به‌سیم روونكردنه‌وه‌ی زیاتری دا و گوتی: "قۆناغی دووه‌م كۆتایی دێت، 4 تیپ له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م و 4 تیپیش له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م، بۆ قۆناغی بژارده سه‌رده‌كه‌ون، كه له‌وێشدا یارییه‌كان به دوو گردبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن.
ئاشكرایكرد، كه له ئێسته‌وه كارمان بۆ ئه‌وه كردووه، یه‌كێك له گردبوونه‌وه‌كانی قۆناغی بژارده له هه‌ولێر بكرێت و ئێمه میوانداریی بكه‌ین، گردبوونهوهیهكهی كۆتاییش له به‌غدا یان به‌سڕه به‌ڕێوه ده‌چێت.
قۆناغی یه‌كه‌می یارییه‌كان له شاری به‌سڕه ئه‌نجام درا و له كۆی 7 تیپ، یانه‌ی هه‌ولێر پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی به‌ركه‌وت، دوای ئه‌وه‌ی 3 یاریی برده‌وه و 3 یارییشی دۆڕاند..
به‌سیم سه‌باره‌ت به‌م ئه‌نجامانه بۆ هه‌ولێر گوتی: "ئێمه له ئاست و ئه‌نجامه‌كانی تیپه‌كه‌مان زۆر رازین، چونكه ته‌واوی یاریزانه‌كانی ئێمه گه‌نجن، گه‌وره‌ترین یاریزانی ئێمه له دایكبووی ساڵی 2000ـه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "به پێی سیستمی خوله‌كه، ده‌بێت هه‌ر یانه‌یه‌ك سێ یاریزانی لاو، كه له‌دایكبووی 2001 بۆ 2003 بن، له تیپهكانیاندا هه‌بێت، به‌ڵام ئێمه زۆربه‌ی یاریزانه‌كانمان له‌و ته‌مه‌نه‌ن و به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌سه‌رماندا بسه‌پێنن، یاریزانه‌كانی ئێمه له‌و ته‌مه‌نه‌ن و داهاتوویه‌كی زۆرباشیان هه‌یه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هیچ یاریزانێكمان له ده‌ره‌وه نه‌هێناوه و هه‌موویان خه‌ڵكی هه‌ولێرن.
سه‌باره‌ت به ركابه‌رییه‌كانی قۆناغی دووه‌م و چانسی یانه‌ی هه‌ولێر، سه‌رپه‌رشتیاری تۆپی باله‌ی هه‌ولێر گوتی: "پێشبینیی ده‌كه‌ین هه‌ر له پله‌ی چواره‌مدا بین، به‌ڵام ئه‌نجامی یارییه‌كان و گێمهكانمان باشتر ببێت، چونكه سێ تیپ له كۆمهڵهكهدان، كه یانه‌كانی گازی باشوور، به‌حری و جهیشن، زۆر به‌هێزن و یاریزانانی پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌سه‌ر ئه‌و سێ یانه‌یه‌دا دابه‌ش بوونه، بۆیه ئێمه له دوای ئه‌وانه‌وه ده‌بین و ده‌گه‌ینه قۆناغی بژارده".
یارییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌م له شاری به‌سڕه‌ی باشووری عێراق، به هۆی رێنوێنییه‌كانی خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌بێ ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌ر به‌ڕێوه‌چوون، سه‌باره‌ت به قۆناغی دووه‌م، كه بڕیاره له هه‌ولێر بكرێت، به‌سیم گوتی: "تا ئێسته بڕیار نییه جه‌ماوه‌ر بگه‌ڕێـته‌وه نێو هۆڵه‌كان و رێنوێنییه‌كان وه‌ك خۆیه‌تی، به‌ڵام تا ئه‌و كات هیوادارین بگه‌ینه ئه‌و قۆناغه‌ی به‌شێكی جه‌ماوه‌ر ئاماده‌بن، به تایبه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی هانی تیپه‌كه‌مان بده‌ن و چێژ به یارییه‌كان ببه‌خشن.
تۆپی باله‌ی یانه‌ی هه‌ولێر یه‌ك جار له وه‌رزی 2008-2009 نازناوی خولی نایابی عێراقی به‌ده‌ست هێناوه، هه‌روه‌ها له وه‌رزی 2007-2008 پله‌ی سێیه‌می بردووه‌ته‌وه و وه‌رزی رابردووش پله‌ی چواره‌می به‌ده‌ست هێنا، تیپه‌كه یه‌ك جاریش به‌شداری له خولی یانه‌كانی عه‌ره‌ب كردووه.
بارزان ئەکرەم - هەولێر