تشرینی دووەم 27, 2020

له جامی عێراقدا هه ولێر و نەوتی میسان به یه ك ده گه ن

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ یاریگه‌ی شەهید فره‌نسۆ هه‌ریری له‌ یارییه‌كانی قۆناخی 32ـی جامی عێراقی هه‌ولێر میوانداری یانه‌ی نه‌وتی میسان ده‌كات، یارییه‌كه‌ش كاتژمێر 2:30  ـی ئێواره‌ به‌بێ ئاماده‌بوونی هانده‌ران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

 

نزیكه‌ی دوو وه‌رزه‌ یارییه‌كانی جامی عێراقی به‌ڕێوه‌ناچێت، به‌ڵام ئه‌م وه‌رزه‌ ده‌سته‌ی كاتی له‌ فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی عێراقی بڕیاری دا یارییه‌كانی جامی عێراقی به‌ڕێوه‌بباته‌وه‌، له‌ ئێسته‌شدا یارییه‌كانی گه‌یشتووه‌ته‌ قۆناخی 32، كه‌ سێ یانه‌ی كوردستانی تێدا به‌شداره‌، ئه‌وانیش یانه‌كانی هه‌ولێر و نه‌ورۆز و زاخۆن.

هه‌ولێر له‌ یاریگه‌ی خۆی میوانداری یانه‌ی نه‌وتی میسان ده‌كات، چه‌ند رۆژێكیشه‌ نه‌فتی میسان له‌ شاری هه‌ولێره‌ و ئاماده‌كاری بۆ یارییه‌كه‌ ده‌كات، یانه‌كان به‌هۆی وه‌ستانی خولی نایابی عێراقی ئه‌م یارییانه‌ به‌ده‌رفه‌ت ده‌زانن و یاریزانه‌ لاوه‌كان به‌شداری پێده‌كه‌ن.

یارییه‌كان به‌ یه‌ك قۆناخ به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌ كاتی كۆتاییهاتنی به‌ هه‌ر ئه‌نجامێكی یه‌كسانبوون راسته‌وخۆ یارییه‌كه‌ ده‌چێته‌ لێدانه‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان، یانه‌ی نه‌ورۆز به‌هۆی كشانه‌وه‌ی یانه‌ی ته‌ڵه‌به‌ راسته‌وخۆ بۆ قۆناخی هه‌شتی خوله‌كه‌ سه‌ركه‌وتووه‌.

زۆرترین كێشه‌ له‌سه‌ر یارییه‌كانی جامی عێراقی رووبه‌ڕووی ده‌سته‌ی كاتی فیدڕاسیۆنی عێراقی بووته‌وه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێك له‌ یانه‌كان یاریگه‌ی تایبه‌ت و گونجاویان نییه‌ تا یارییه‌كان میوانداری بكه‌ن، ناچار ده‌بێت یاریگه‌یه‌كیكه‌ هه‌ڵبژێرن ئه‌مه‌ش هه‌ندێ یانه‌ ره‌تیده‌كه‌نه‌وه‌ به‌هۆی نه‌بوونی خه‌رجی گه‌شت كردن و ئه‌نجامدانی یارییه‌كه‌.

بارزان ئەکرەم - هەولێر

 

© 2017 Hawler