تشرینی دووەم 27, 2020

بارسێلۆنا به هۆی بۆسكێتس داوای قه رهبوو له فیفا ده كاته وه

بارسێلۆنا به‌هۆی بۆسكێتس داوای قه‌ره‌بوو له‌ فیفا ده‌كاته‌وه‌

رۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانی له‌ راپۆرته‌ هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ یانه‌ی بارسێلۆنا به‌هۆی پێكانی سێرخیۆ بۆسكێتسی یاریزانی یانه‌كه‌یان له‌لایه‌ن فیفاوه‌ قه‌ره‌بووی دارایی ده‌كرێته‌وه‌، چونكه‌ به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی فێدراسیۆنه‌كه‌ ئه‌و یاریزانانه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كانیان تووشی پێكان ده‌بن به‌ پاره‌ قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه‌ و زۆرترین ئه‌و قه‌ره‌بووه‌ش كه‌ ده‌درێت به‌ یانه‌كان بڕی حه‌وت ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دۆلاره‌.

بۆسكێتسی ناوه‌راستكاری یانه‌ی بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا تووشی پێكانی ئه‌ژنۆی چه‌پی بووه‌ و ئه‌گه‌ر ئه‌م یاریزانه‌ زیاتر له‌ 28 رۆژ دوور بكه‌وێته‌وه‌ بارسێلۆنا له‌لایه‌ن فیفا قه‌ره‌بووی دارایی ده‌كرێته‌وه

 

ماسكیرانۆ وازهێنانی له‌ یاریكردن راگه‌یاند

ماسكێرانۆ به‌ شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو دوای دۆڕانی یانه‌ی ئیستۆدیانتس به‌رامبه‌ر ئارجێنتینۆس له‌ خولی نێوخۆیی ئه‌رژه‌نتین رایگه‌یاند چیدیكه‌ پێ له‌ تۆپ ناداته‌وه‌ و له‌ ته‌مه‌نی 36 ساڵی وازهێنانی یه‌كجاری له‌ یاریكردن راگه‌یاند.

دوای یاریكردن له‌ ئه‌وروپا و ئاسیا له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ ماسكێرانۆ بڕیاریدا بگه‌ڕێته‌وه‌ خولی وڵاته‌كه‌ی و یاریی بۆ یانه‌ی ئیستۆدیانتس كرد پێش ئه‌وه‌ی بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر چاره‌نووسی بدات.

ماسكێرانۆ له‌ چاره‌نووسیدا یاریی بۆ كۆمه‌ڵێك یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌وروپا كردووه‌ له‌وانه‌ لیڤه‌رپوول و بارسێلۆنا و وێست هام یونایتد.

خافیێر ماسكێرانۆ یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: ده‌مه‌وێت پێتان رابگه‌یه‌نم كه‌ به‌یه‌كجاری واز له‌ یاریكردن ده‌هێنم و چیدیكه‌ من یاریزانێكی پیشه‌گه‌ر نیم، ده‌مه‌وێت سوپاسی یانه‌كه‌م بكه‌م كه‌ ده‌رفه‌تیان پێدام له‌ ئارجێنتینا واز له‌ یاریكردن بهێنم، ماوه‌یه‌كی درێژه‌ یاریی ده‌كه‌م و شانازی به‌ رابردوومه‌وه‌ ده‌كه‌م، پێموایه‌ له‌ كاتێكی گونجاو ئه‌م بڕیاره‌م داوه‌ و ناشزانم له‌ داهاتوو چی ده‌كه‌م.

 

ریال مه‌درید به‌هۆی هازارده‌وه‌ له‌ هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا توڕه‌یه‌

پێگه‌ی دێڤینسا سێنترالی ئیسپانی بڵاویكرده‌وه‌ ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ فێدراسیۆنی تۆپی پێی به‌رازیل گه‌یشتووه‌ته‌ رێككه‌وتن كه‌ بانگهێشتی ئیدێر میلیتاو و كاسێمیرۆ نه‌كات كه‌ تووشی كۆرۆنا بوونه‌، به‌ڵام به‌لجیكا سووره‌ له‌سه‌ر بانگهێشتی ئیدین هازارد بۆ یارییه‌كه‌ی چوارشه‌ممه‌یان به‌رامبه‌ر دانیمارك، كه‌ ئه‌م یاریزانه‌ به‌هۆی كۆرۆناوه‌ به‌رامبه‌ر ئینگڵاند یاریی نه‌كرد.

ئه‌م كاره‌ی تۆپی پێی به‌لجیكا یانه‌ی ریال مه‌دریدی توڕه‌ كردووه‌ و نایانه‌وێت هازارد گه‌شت بكات بۆ ئه‌نجامدانی یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر دانیمارك، به‌و پێیه‌ی ئه‌م یاریزانه‌ له‌وه‌ته‌ی هاتۆته‌ ریال مه‌درید كێشه‌ی پێكان و جه‌سته‌یی هه‌یه‌ و ماوه‌یه‌كه‌ ئاستی جێگیر بووه‌، بۆیه‌ ریال مه‌درید نایه‌وێت چیتر پێكانه‌كانی ئه‌و یاریزانه‌ سه‌رهه‌ڵبداته‌وه‌ و تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بێت.

 

گۆڵپارێزێكی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند كۆچی دوایی كرد

فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگڵاند به‌ فه‌رمی رایگه‌یاند رای كلیمێنس گۆڵپارێزی پێشووی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان له‌ ته‌مه‌نی 72 ساڵی كۆچی دوایی كرد، كه‌ ناوبراو پێشتر یاریی بۆ یانه‌كانی لیڤه‌رپوول و تۆتێنهامیش كردووه‌.

كلێمێنس له‌ چاره‌نووسیدا سێ جامی ئه‌وروپای به‌ده‌ستهێناوه‌ و له‌گه‌ڵ بردنه‌وه‌ی سێ نازناوی خولی ئینگلیزی، له‌سه‌ر ئاستی نێده‌وڵه‌تیش كلیمنس شه‌ست و یه‌ك یاریی پارێزگاری له‌ گۆڵی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگڵاند كردووه‌

ئه‌سعه‌د ئیسماعیل - هەولێر

 

© 2017 Hawler