
هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین به سه‌ركردایه‌تی لیۆنێل مێسی ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ یارییه‌كانی داهاتووی له پاڵاوتنه‌كانی گه‌یشتن به مۆندیالی 2022 ده‌ستپێكرد.
ئه‌رژه‌نتین بۆ پاڵاوتنه‌كانی ئه‌مریكای لاتین بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ر ده‌ستپێكرد، كه بڕیاره به‌ره‌به‌یانی هه‌ینی له گه‌ڕی سێیه‌م رووبه‌ڕووی پاراگوای ببێته‌وه، و چوارشه‌ممه‌ی داهاتووش به‌رامبه‌ر پیرۆ یاریی ه‌كات.
پاوڵۆ دیبالا بۆ یارییه‌كانی داهاتووی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ دوورخرایه‌وه، به‌ڵام مێسی و دی ماریا و لیاندرۆ پارێدیس پێشه‌نگی ئه‌و یاریزانانه بوون كه گه‌یشتنه‌وه ئه‌رژه‌نتین و له‌لایه‌ن كلاودیۆ تابیای سه‌رۆكی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌و وڵاته پێشوازیان لێكرا، دوای گه‌یشتنیشیان سه‌رجه‌م یاریزانان پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنایان بۆ كرا پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به مه‌شقه‌كان بكه‌ن.
به‌شێك له یاریزانانی ریال مه‌درید له دژی زێدان هاتنه ده‌نگ
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌كه ئاشكرای كردووه كه به‌شێك له یاریزانانی ریال مه‌درید نیگه‌رانن له شێوازی یاریكردنی یانه‌كه‌یان و ئه‌و پێكهاته‌یه‌ی كه زیدان له یارییه‌كان پشتی پێده‌به‌ستێت.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی بڵاویكرده‌وه دوای شكسته‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا چه‌ند یاریزانێكی ریال مه‌درید پێیانوایه زیدان دادپهوهرهری له بڕیاره‌كانی ناكات و به‌شێكیان بوونه‌ته قوربانی به‌تایبه‌ت به‌هۆی یاریكردنی مارسێلۆ و ئیسكۆ له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، یاریزانان به رێژه‌یه‌كی زۆر له ژووری جل گۆڕین رێز له زیدان ده‌گرن، به‌ڵام چه‌ند یاریزانێكی یانه‌كه دڵخۆش نین به‌م شێوازه‌ی یاریكردنی یانه‌كه‌یان و ده‌ستنیشانكردنی پێكهاته‌ی یارییه‌كان له‌لایه‌ن زیدانه‌وه، به‌تایبه‌ت به‌هۆی یارینه‌كردنی مێندی و تۆنی كرووس ته‌نانه‌ت بۆ ماوه‌ی یه‌ك خوله‌كیش به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا.
ئه‌مڕۆ كه‌ڵه‌شێره‌كان رووبه‌ڕووی فێنله‌ندا ده‌بێته‌وه
ئه‌مڕۆ فه‌ره‌نسا له یارییه‌كی دۆستانه و ئاماده‌كاریی رووبه‌ڕووی فێنله‌ندا ده‌بێته‌وه، به‌ر له یارییه‌كه دیدییه دیشامپی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند ڤاران له‌م یارییه ئاماده نابێت و به‌رگریش له‌م یاریزانه و له پۆگبا و گریزیمانیش ده‌كات.
له‌مباره‌یه‌وه دیشامپ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ گوتی: پۆل پۆگبا له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر یونایتد له دۆخێكه ناتوانێت دڵخۆش بێت، پۆگبا به ساتێكی باش تێپه‌ڕ نابێت و تووشی زنجیره‌یه‌ك پێكان بوو، ئه‌و پێویستی به‌وه‌یه متمانه‌ی بۆ بگه‌ڕێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئێمه له فه‌ره‌نسا هێنده كێشه‌ی نییه، پۆگبا له یانه‌كه‌ی هه‌ست به ئارامی ناكات به پێچه‌وانه‌وه له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا زۆر دڵخۆشه، ئه‌و باسی هه‌سته‌كانی خۆی بۆ من كردووه، من باش ده‌یناسم.
دیشامپ ده‌شڵێت: جگه له پۆگبا گریزمانیش له بارسێلۆنا دۆخی هێنده باش نییه، ئه‌و به هه‌ندێك شت شۆك بووه، پێویسته دۆخێكی باشتری بۆ بڕه‌خسێنرێت، من هیچ گومانێكم له تواناكانی گریزمان نییه، ئه‌گه‌ر به‌باشی هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ بكرێت یه‌كێكه له باشترین یاریزانه‌كان، ئه‌و كاته‌ی یاریزانان له‌گه‌ڵ یانه‌كانیان به دۆخێكی ئاڵۆز تێپه‌ڕ ده‌بن له یاریكردن و زۆر شتی دیكه شۆك ده‌بن، ئه‌مه‌ش ئاستیان داده‌به‌زێنێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، دیشامپ گوتی: ڤاران بۆ ئه‌م یارییه له‌گه‌ڵمان نابێت، له‌باره‌ی دۆڕانی ریال مه‌درید ڤاران تاكه به‌رپرس نییه له دۆڕانه‌كانی ریال مه‌درید، هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر یه‌ك یاریی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ یاریزانان بكرێت.
رۆژی هه‌ینی دادگه‌ی وه‌رزشی ئیتاڵیا بڕیار ده‌دات
رۆژنامه‌ی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویكرده‌وه دادگه‌ی وه‌رزشیی رۆژی هه‌ینی داهاتوو بڕیاری كۆتایی ده‌دات له‌سه‌ر یارییه‌كه‌ی یوڤێنتۆس و ناپۆلی كه ئه‌م یارییه له چواری مانگی رابردوو ئه‌نجام نه‌درا، چوكه ناپۆلی به‌هۆی تووشبوونی چه‌ند یاریزانێكی به ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاماده‌نه‌بوو گه‌شتی تۆرین بكات و به فه‌رمی داوای دواخستنی یاریه‌كه‌ی كرد، دواتریش ئه‌نجوومه‌نی سێریا ئه‌ی ناپۆلی به دۆڕا و هه‌ژمار كرد و سێ خاڵی به یوڤێنتۆس به‌خشی و ناپۆلیش خاڵێكی له ریزبه‌ندیه‌كه لێ كه‌مكرایه‌وه.
ئێستا ناپۆلی سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه‌كانی پێشكه‌شی دادگه‌ی وه‌رزشی كردووه و سوره له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه.
ئارنۆڵد تووشی پێكان بوو
پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا ئاشكرای كردووه ئالێكسانده‌ر ئارنۆڵدی به‌رگریكاری یانه‌ی لیڤه‌رپوول به‌هۆی ئه‌و پێكانه‌ی له یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر سیتی تووشی بوو تاكو مانگی داهاتوو ناگه‌ڕێته‌وه و له یارییه‌كانی لیڤه‌رپوول به‌رامبه‌ر لیسته‌ر سیتی و ئاتاڵانتا و برایتۆن یاریی ناكات.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه ئه‌گه‌ر ئارنۆڵد له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو نه‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌وا له یارییه‌كانی به‌رامبه‌ر ئا‌یاكس و وڵڤرهامتن و میتیالاندیش داده‌بڕێت.
پێكانی ئارنۆڵد له كاتێكدایه لیڤه‌رپوول كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌رگری هه‌یه به‌تایبه‌ت دوای پێكرانی ڤاێرجیل ڤان دایك و فابینیۆ.
3 یاریزانی یانه‌ی رۆما تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون
رۆژنامه‌ی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشكرای كردووه به‌رگریكارانی رۆما هه‌ریه‌كه له فازیۆ و سانتۆن له‌گه‌ڵ لۆرینزۆ پیلیگرینی ناوه‌راستكار تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه و له یانه‌كه داده‌بڕێن، كه پێشتریش ئیدین دزیكۆ تووشی ئه‌م په‌تایه بوو به‌هۆیه‌وه تا ئێستا له كه‌ره‌نتیندایه.
له‌گه‌ڵ دابڕانی ئه‌م یاریزانانه رۆما تواناكانی چه‌ند یاریزانێكی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه و هه‌ریه‌كه له دیاوارا و كالفیۆری له كۆرۆنا رزگاریان بووه و په‌یوه‌ندی به‌یانه‌كه ده‌كه‌نه‌وه
ئەسعەد ئیسماعیل - هەولێر