
دوێنێ دووشه‌مه له شاری به‌غداد، ده‌سته‌ی كاتی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی عێراقی تیروپشكی جامی عێراقی بۆ یانه بهدشاربووهكانی قۆناخی 32ـی جامه‌كه راكێشا، كه چه‌ند یانه‌یه‌كی كوردستان تێیدا به‌شدارن.
ده‌سته‌ی كاتی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی عێراقی دوای راكێشانی تیروپشكه‌كه خشته‌ی یارییه‌كانی بڵاوكرده‌وه، كه تیایدا یانه‌ی هه‌ولێر له یاریگه‌ی خۆی میوانداری یانه‌ی نه‌فتی میسان ده‌كات، یانه‌ی نه‌ورۆزیش له شاری سلێمانی له یارییه‌كی زه‌حمه‌تدا میوانداری یانه‌ی ته‌ڵه‌به‌ی شاری به‌غداد ده‌كات، زاخۆش له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی ده‌بێته میوانی ئه‌مواج موسڵ، كه ئه‌مه‌ش به‌راورد به یارییه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر و نه‌ورۆز ئه‌ركی زاخۆ ئاسانتر ده‌كات تا بۆ قۆناغی هه‌شته‌می خوله‌كه سه‌ربكه‌وێت.
ئیسسته یارییه‌كانی خولی نایابی عێراقی به‌هۆی هه‌فته‌ی هه‌ڵبژارده‌كانه‌وه وه‌ستاوه، هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیش ئاماده‌كاری ده‌كات تا دوو یاری دۆستانه به‌رانبه‌ر ئوردن و ئۆزبه‌كستان بكات.
بڕیاریشه رۆژی 17-18ئه‌م مانگه یارییه‌كان به‌ڕێوه‌بچن، سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش به‌یه‌ك قۆناخ ده‌بێت و له كاتی یه‌كسانبوونیش راسته‌وخۆ یارییه‌كه ده‌چێته لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه، واتا یارییه‌كان چوون و هاتنی نییه، زۆربه‌ی یانه‌كان ئه‌م یارییانه به‌ده‌رفه‌ت ده‌زانن تا ئاستی ئه‌و یاریزانانه‌ی كه‌م به‌شداری یارییه‌كانی خولی نایابی عێراقیان كردووه به‌شداریان پێبكه‌ن، له پێناوی ئه‌وه‌ی ئه‌زموونی زیاتری یاری كردنیان هه‌بێت.
یارییه‌كانی دیكه‌ی جامی عێراق به‌مشێوه‌یه
ئه‌مانه‌ی به‌غداد- دیوانیه
خالس- شوڕته
جماهیر – مینا
بابل – حدود
ئه‌سیر – نه‌فت
جه‌نائن بابل- زه‌وڕا
سناعات كاره‌با – نه‌فتی ناوه‌ڕاست
مه‌سافی – قوه‌ی جه‌ویه
جۆڵان – نه‌جه‌ف
شه‌رگات – سه‌ماوه
هیندیه - كه‌رخ
شه‌هره‌بان- نه‌فت به‌سڕه
قاسم – كاره‌با
بارزان ئەکرەم - هەولێر