
زیدان من به‌رپرسی یه‌كه‌می شكسته‌كانم
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی ڤالێنسیا له لالیگا به شێوه‌یه‌كی دراماتیكی ریال مه‌دریدی تووشی شكستێكی گه‌وره كرد و به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك شكستی به شایانه‌كان هێنا، ریال مه‌درید بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی لالیگا له یارییه‌ك سێ لێدانی سزای له‌سه‌ر هه‌ژمار كرا و كارلۆس سۆلێری یاریزانی ڤالێنسیاش به پێناڵتی هاتریكی دژی ريال مةدريد تۆمار كرد.
له‌مباره‌یه‌وه زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری ریال مه‌درید گوتی: له نیو كاتژمێری یه‌كه‌م ئاستمان زۆر باش بوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی گۆڵی یه‌كه‌ممان كرد تیپه‌كه‌مان گۆڕا، تا گه‌یشته ئه‌و راده‌یه‌ی سێ لێدانی سزامان له‌سه‌ر گیرا و گۆڵێكیشمان به هه‌ڵه له خۆمان كرد، له یاریكردنی ئه‌مڕۆی تیپه‌كه‌مان تێناگه‌م چونكه به‌باشی ده‌ستمان پێكرد و دۆخه‌كه‌ش زیاتر گۆڕا ئه‌وكاته‌ی گۆڵی یه‌كه‌ممان لێكرا.
زیزۆ گوتیشی: نامه‌وێت قسه له‌سه‌ر ناوبژیوان بكه‌م، ئه‌و كاری خۆی باشتر ده‌زانێت، ده‌رباره‌ی دانانی پێكهاته‌ش نامه‌وێت بڵێم په‌شیمانم چونكه بۆ هه‌ر یارییه‌كه 11 یاریزان له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ده‌بن و ئه‌مڕۆش هه‌ر وامكرد، ئه‌وان یاریزانی ریال مه‌دریدن و ده‌توانن یارییه‌كی باش بكه‌ن، ئه‌مڕۆ یارییه‌كه‌مان ئاڵۆز بوو، من به‌رپرسی دۆڕانه‌كه‌ی ریال مه‌دریدم چونكه له‌سه‌ر منه چاره‌سه‌ری به‌ربه‌سته‌كان بكه‌م.
كۆرتوا: پلانه‌كانم به زیان به سه‌رخۆماندا شكاوه‌ته‌وه
كۆرتوای گۆڵپارێزی ریال مه‌درید كه ئه‌م وه‌رزه له كۆی 8 یاری 9 گۆڵی لێكراوه، له دوایین یاریش چوار گۆڵی لێكرا و به ئه‌نجامێكی گه‌وره به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا تووشی شكست بوون.
كۆرتوای گۆڵپارێزی یانه‌ی ریال مه‌درید له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه شكسته‌كان له ئه‌نجامی هه‌ڵه‌ی یاریزانه‌كانیان رووده‌دات، ده‌شڵێت: ئه‌و هه‌موو فشاره به‌رده‌وامه‌ی یاریزانه‌كان له‌سه‌ر تیپی به‌رامبه‌ر دروستی ده‌كه‌ن به زیان به سه‌رخۆمان دا شكاوه‌ته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه گۆڵپارێزه بهلجیكایهكهی ریال مه‌درید ده‌ڵێت: هه‌ست ده‌كه‌م كێشه‌ی راسته‌قینه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه كه به به‌رده‌وامی هێرش بۆ سه‌ر تیپی به‌رامبه‌ر ده‌به‌ین، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی هێرشی پێچه‌وانه‌مان له‌سه‌ر بكرێت و گۆڵمان لێ بكرێت.
كۆرتوا گوتیشی: له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌موو هێرش و په‌له‌كردنه بۆشایی له هێڵه‌كانی دواوه‌ی ریال مه‌درید دروست ده‌بێت، به‌رامبه‌ر یانه‌كانی هۆیسكا و مان سیتی و كادێز تووشی هه‌مان هه‌ڵه بووین.
كۆرتوا ده‌شڵێت: پێویسته شێوازی یاریكردنمان بگۆڕین و به هه‌مان ئه‌و شێوازه یاری بكه‌ین كه له دوای كه‌ره‌نتین له‌سه‌ری ده‌ڕۆیشتین، چونكه ئه‌وه چه‌ندان یارییه ئێمه به‌هۆی ئه‌و هه‌موو فشاره‌یه‌ی دروستی ده‌كه‌ین تووشی شكست ده‌بین.
كریستیانۆ به پێكانه‌وه ده‌یه‌وێت ریكۆردی عه‌لی دایی بشكێنێت.
گەرچی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یاریی بەرامبەر لازیۆ تووشی پێکان بوو، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای پێكانه‌كه‌شی بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی ریكۆردی عه‌لی دایی بشكێنیت و ببێته یه‌كه‌مین یاریزان كه زۆرترین گۆڵی نێوده‌وڵه‌تی بكات.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی یوڤێنتۆس له دوایین یاری له سێریا ئه‌ی لە خوله‌كی ٧٦ یاریگای بەجێهێشت و لە پاژنەپێی هەستی بە ئازار کرد، بەڵام ئەو هێرشبەرە پۆرتوگاڵییە دەیەوێت پەیوەندیی بە ریزەکانی هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ بکات بۆ ئەنجامدانی 3 یاریی، کە کۆتایی ئەم هەفتەیە بەرامبەر ئاندۆرا یارییەکی دۆستانە دەکەن ئینجا دواتر لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا بەرامبەر فەرەنسا و کرواتیا یاریی دەکەن.
دوای یارییەکەی لازیۆ ئاندریا پێرلۆ، راهێنەری یۆڤێنتۆس ئاشکرایکرد کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە پاژنەپێی هەستی بە ئازار کردووە بۆیە لە یاریگا هێناویەتییە دەرەوە.
بایرن میونشن ئه‌ستێره‌یه‌كی كاریگه‌ری له‌ده‌ستدا
جۆشوا كیمیچ ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بایرن میونشن له یاریی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر بۆرووسیا دۆرتمۆند تووشی پێكان بوو گومان ده‌كرا تووشی پچڕانی به‌سته‌ره‌كانی ئه‌ژنۆی بووبێت، به‌ڵام بایرن میونشن له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند پێكانه‌كه‌ی كیمیچ له ریشاڵه‌كانی رانی راستیه‌تی و به‌هۆیه‌وه نه‌شته‌گه‌رییه‌كی سه‌ركه‌وتووی بۆ كراوه.
بایرن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه تیپی پزیشكی یانه‌كه‌یان پێشبینی ده‌كه‌ن كیمیچ دوو مانگ دوور بكه‌وێته‌وه و له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو بگه‌ڕێته‌وه یاریكردن.
كیمیچ له‌م وه‌رزه به‌شداری 11 یاریی كردووه و 3 گۆڵ و 7 ئه‌سیستی تۆمار كردووه، تاكه به‌رگریكاری ئه‌ڵمانییه له‌م وه‌رزه خاوه‌نی ئه‌و ئاماره بێت.
ساڵی 2020 بۆ ئانسو فاتی كۆتایی
بارسێلۆنا له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی دا رایگه‌یاند كه ئانسۆ فاتی له ئه‌ژنۆی قاچی چه‌پی تووشی پچڕانی ڕیشالهكانی هاتووه و نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ده‌كرێت.
ئانسۆ فاتی هێرشبه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا دوای ئه‌وه‌ی له دوایین یارییان له لالیگا به‌رامبه‌ر ریال بێتیس تووشی پێكان بوو، میدیاكانی ئیسپانیا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه ئانسۆ فاتی ماوه‌ی زیاتر له 2 مانگی بۆ چاكبوونه‌وه له پێكانه‌كه‌ی پێویسته.
ئانسو فاتی ته‌مه‌ن 18 ساڵ، له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌می بارسێلۆنا له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 43 یاری كردووه، 13 گۆڵ و 5 ئاسیستی تۆمار كردووه، بچووكترین یاریزان له مێژووی لالیگا و چامپیۆنزلیگ به درێسی بارسێلۆنا گۆڵی كردووه.
ئەسعەد ئیسماعیل - هەولێر