تشرینی یەکەم 21, 2020

تیروپشكی خولی نایابی كوردستان راكێشرا

یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان، دوێنێ شەممە 17/10/2020، له‌ هۆتێل كوارتز لە هەولێر، به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری یانه‌كان تیروپشكی خولی نایابی كوردستان بۆ وه‌رزی 2020-2021 راكێشرا، یانه‌كانیش به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌ دابه‌شكران، به‌ڵام یانه‌ی زێره‌ڤانی خاوه‌نی چوار ناسناوی خوله‌كه‌ بڕیاری كشانه‌وه‌ی له‌ خوله‌كه‌دا.

 

كۆمه‌ڵه‌كان شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كان

یانه‌كان به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌ دابه‌شكران، كۆمه‌له‌ی یه‌كه‌م پێكهاتووه‌ له‌ یانه‌كانی (سیروانی نوێ، هه‌ولێر، برایه‌تی، سۆران، چه‌مچه‌ماڵ، شێروانه‌، هه‌ڵۆ، زێره‌ڤانی)، بۆیه‌ ناوی زێره‌ڤانی له‌ تیروپشكه‌كه‌ كراوه‌، تا ده‌رفه‌تێك به‌و یانه‌یه‌ بده‌ن.

كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م، پێكهاتوون له‌ یانه‌كانی (ئارارات، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، نه‌ورۆز، دهۆك، زاخۆ، ده‌ربه‌ندیخان، هه‌ندرێن)، یارییه‌كانی به‌ شێوازی چون و هاتن به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

له‌ هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك سێ یانه‌ سه‌رده‌كه‌وێت بۆقۆناخی دووه‌م، كه‌ له‌وێ ده‌بن به‌شه‌ش یانه‌ و به‌ شێوازی چون و هاتن یاریده‌كه‌ن، خاوه‌نی زۆرترین خاڵ ده‌بێته‌ پاڵه‌وانی خوله‌كه‌، له‌ هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌كیش دوو یانه‌ بۆ ریزی پله‌ یه‌كه‌كان داده‌به‌زێت، واتا ئه‌مساڵ چوار یانه‌ داده‌به‌زێت.

 

كاتی به‌ڕێوه‌چونی خوله‌كه‌

رۆژی 26-11-2020، یه‌كه‌م گه‌ڕێ وه‌رزی نوێ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه‌ یارییه‌كانی گه‌ڕی یه‌كه‌م به‌مشێویه‌ ده‌بێت، یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م( برایه‌تی – هه‌ولێر) (شێروانه‌- سۆران) (سیروانی نوێ- چه‌مچه‌ماڵ)( هه‌ڵۆ- زێره‌ڤانی).

یارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م (دهۆك- پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر)(پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی – ئارارات)(ده‌ربه‌ندیخان – هه‌ندرێن)(زاخۆ – نه‌ورۆز).

 

گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌م وه‌زره‌ چین؟

یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بڕیاریدا له‌كاتی یارییه‌كان بۆ پێنج گۆڕانكاری زیادكرا، به‌ڵام ده‌بێت گۆڕانكارییه‌كان به‌ سێ جار ئه‌نجامبدات، هه‌ر یانه‌یه‌ك ده‌توانێ سێ پیشه‌گه‌ر بهێنێته‌ ریزه‌كانی، به‌ڵام له‌ كاتی یاریكردن ته‌نها دوو یاریزانی پیشه‌گه‌ر له‌هه‌ر تیپێك ده‌توانێ له‌ نێو یاریگه‌ بێت، یاریزانێكیش یه‌ده‌گ بێت.

یه‌كێك له‌ بڕیاره‌ گرینگه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بۆ یاریزانه‌كان بوو، كه‌ بڕیاری داوه‌، دوای كۆتایی هاتنی خولی نوێی 2020-2021، سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان ئازاده‌بن، وات ائه‌و كات ئه‌گه‌ر یاریزانێك بۆ یانه‌یه‌كی دیكه‌ بڕوات پێویستی به‌ده‌ستبه‌رداربوون یا ره‌زامه‌ندی وه‌رگرتن له‌ یانه‌كه‌ی پێشووی نابێت

 

بارزان ئەکرەم

© 2017 Hawler