تشرینی یەکەم 21, 2020

یەكەمین راهێنەری گۆڵپارێزانی پیشەگەر بۆندەكەی لەگەڵ یانەی هەولێر نوێ كردەوە

كاوە ئیبراهیم، گۆڵپارێزی پێشووتری یانەی هەولێر و یەكەمین راهێنەری گۆڵپارێزانی پیشەگەری كورد، بۆندەكەی بۆ وەرزی 2020/2021 لەگەڵ یانەی هەولێر نوێ كردەوە.

 

دوێنێ یەكشەممە 4/5/2020، كاوە ئیبراهیم، ئاشكرای كرد، كە بۆندەكەی لەگەڵ یانەی هەولێر بۆ وەرزی نوێی 2020/2021 نوێ كردووەتەوە و لەم وەرزەی خولی تۆپی پێی نایابی عێراق،  لەگەڵ یانەكەیدا بەردەوام دەبێ.

كاوە ئیبراهیم لە دایكبووی ساڵی (1971)ی هەولێرە و گۆڵپارێزی یانەكانی (هەولێر و برایەتی و هێرش) بووە، بە یەكەم راهێنەری گۆڵپارێزانی پیشەگەری كورد دادەنرێ، دوای ئەوەی لە وەرزی 2008-2009 بووە ڕاهێنەری گۆڵپارێزانی یانەی وەحداتی ئوردنی. دواتر و لە وەرزی 2009/2010، بووە راهێنەری گۆڵپارێزانی یانەی تیلالی یەمەنی. هەروەها لەگەڵ هەڵبژاردەی دووەمی عێراق، وەك راهێنەری گۆڵپارێزان بەشداریی پاڵەوانیەتیی شای تایلاند كرد و پلەی دووەمیان ببووە بەش. لە ساڵی 2003 و 2004ـیش راهێنەری گۆڵپارێزانی هەڵبژاردەی كوردستان بوو.

كاوە ئیبراهیم، چی وەك گۆڵپارێز و چی وەك ڕاهێنەری گۆڵپارێزانی ئەو تیپ و یانانەی یاریی بۆ كردوون، ئەنجامی باش و ژمارەیەك ناسناوی بە دەست هێناوە و جێپەنجە و كاریگەریی بەسەر ئەو تیپانەوە دیار بووە.

 

 

 

© 2017 Hawler