تشرینی یەکەم 21, 2020

مــانچستەر سـیتی بەرگریكارێكی پورتوگالی بردە ریزەكانییەوەرۆژنامەی

هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.

 

مانچستەر سیتی بەرگریكارێكی پورتوگالی بردە ریزەكانییەوە

یانەی بەنفیكای پورتوگالی، ڕایگەیاند كە لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی گەییشتوونەتە ڕێككەوتن بۆ ئەوەی بەرگریكار رۆبن دیاز بەرانبەر بڕەپارەی 68 ملیۆن یۆرۆ بچێتە یانە ئینگلیزییەكەوە.

ئەو یانە پورتوگالییە، بڵاوی كردەوە، كە گواستنەوەی دیاز، بە بۆندێكی نیچمەئاڵوگۆڕی و لە بەرانبەردا یاریزانی ئەرژەنتینی نیكۆلاس ئۆتامێندی، بەرگریكاری یانە ئینگلیزییەكە دەچێتە بەنفیكا بەرانبەر 15 ملیۆن یۆرۆ.

رۆیتەرز بڵاوی كردووەتەوە، كە سەرەڕای ئەوەی گەییشتوونەتە ڕێككەوتن، بەڵام هیچ كام لە یاریزانەكان تا ئێستا بۆندەكانیان واژۆ نەكردووە.

دیازی تەمەن 23 ساڵان، لە ماوەی چوار ساڵدا بەشداریی 137 یاریی یانەی بەنفیكای كردووە و لە وەرزی 2018/2019 ناسناوی خولەكەی بردەوە، 19 یاریی نێونەتەوەییشی لەگەڵ هەڵبژاردەی پورتوگالدا كردووە و لەو پێكهاتەیەی وڵاتەكەیدا بوو، كە خولی نەتەوەكانی ئەورووپای لە ساڵی رابردوودا بردەوە.

دیاز، دەبێتە پێنجەمین یاریزان كە لەم هاوینەدا مانچستەر سیتی بۆندیان لەگەڵدا واژۆ دەكات.

 

یەكێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا: بە هەڵە لەگەڵ كەیسەكەی ئۆزیدا مامەڵەمان كرد

یەكێتی تۆپی پێی ئەڵمانی، لە زاری گەورە بەرپرسێكییەوە، دانی بەوەدا نا، كە لە كێشەی مەسعوود ئۆزیل، یاریزانی ئەڵمانیی یانەی ئارسناڵدا، لە بابەتی كێشەی ڕەگەزپەرستیدا دوای یارییەكانی مۆندیالی 2018 بە هەڵە لەگەڵیدا جووڵاونەتەوە.

بابەتەكە ورووژێنرا، دوای دیدارێكی مەسعوود ئۆزیل و گرووپێك لە یاریزانانی بەڕەسەن توركی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا و گرتنی چەند وێنەیەكی یادگاری و بڵاوكردنەوەی، ئەوكاتە دەرگای گومانی لەسەر كرایەوە لە بارەی لاوازبوونی هەست و سۆزی بۆ ئەڵمانیا.

فرێدریك كۆرتیس، سكرتێری گشتی یەكیەتیی تۆپی پێی ئەڵمانیا، لە كاتی كۆبوونەوەیەكدا، وتی: یەكیەتییەكەمان هەندێ هەڵەی لە دۆسیەی تایبەت بە مەسعوود ئۆزیل و ئەو پرسەی وابەستەی ئەو بابەتە بوو كرد.

لە بەشێكی دیكەی گوتەكانیدا، وتی: "بابەتەكە گەورە كرا و چەند لقێكی لێ كرایەوە، لەو كاتەدا تۆمەتی رەگەزپەرستی درایە پاڵی و هەڵە لەگەڵ ئەو كەیسەدا ڕەفتار كرا.

ئەوەشی وت، كە وشەی هەڵەی بەرانبەر بەكار هات و پێویستە بە ڕێزەوە لەگەڵ یەك مامەڵە بكەین.

بۆ بیرهێنانەوە، لە سەروەختی بڵاوبوونەوەی ئۆزیل و هاوڕێ یاریزانە ڕەسەن توركیاییەكانی ئەڵمانیا و چەند شوێنێكی دیكە، ڕەخنەی زۆر لە ئۆزیل گیرا و بە بابەتی ڕەگەزپەرستی تۆمەتبار كرا و ئەوە درایە پاڵی كە سۆزی بۆ ئەڵمانیا كەمە.

 

مامەیارە ئەحمد

دواترین دەستکاریکردن لەسەر سێ شەممە, 29 ئەیلول 2020 07:42
© 2017 Hawler