تشرینی دووەم 27, 2020

ئه‌مشه‌و بارسێلۆنا یه‌كه‌مین یاری فه‌رمی خۆی له‌م وه‌رزه‌ ده‌كات

یانه‌ی بارسێلۆنا یه‌كه‌مین یاری فه‌رمی خۆی له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا ده‌كات، به‌وپێیه‌ی دوو یاری ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌هۆی چامپیۆنزلیگ دواخرا، له‌ به‌رامبه‌ر دیێگۆ سیمیۆنی ئاماده‌بوونی لویس سوارێزی بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ به‌رامبه‌ر گرانادا راگه‌یاند.

 

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، له‌ گه‌ڕی سێیه‌می لالیگا، بارسێلۆنا له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی یه‌كه‌مین یاری له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی رۆناڵد كومان له‌ كاتژمێر 10:00ـی شه‌و به‌رامبه‌ر ڤیاریال ده‌كات.

بارسێلۆنا له‌ ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه‌ گورێكی خراپی به‌ركه‌وت كاتێك به‌هۆی نه‌شته‌رگه‌ری تیر شتیگنی گۆڵپارێزی ئه‌ڵمانی یانه‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه‌ و پێشبینی ده‌كرێت بۆ 7 یاری داهاتووی بارسێلۆنا داببڕێت.

 

رۆناڵد كومان پێش ئه‌م یارییه‌ چی گوت؟

رۆناڵد كومان راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا له‌ پرێس كۆنفرانسێك له‌ باره‌ی یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ هێشتا دوو هه‌فته‌یان له‌به‌رده‌مه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری له‌ پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌یان بكه‌ن، ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر نه‌مانتوانی هیچ هێرشبه‌رێك بگوازینه‌وه‌ ئه‌وا زیاتر پشت به‌ ئانسۆ فاتێ و دێمبلی ده‌به‌ستم.

كومان گوتیشی: كۆتینیۆ گرانبه‌هاترین یاریزانه‌ له‌ مێژووی بارسێلۆنا، ئه‌و ده‌توانێت وه‌كو یاریزانی ژماره‌ 10 له‌ پێشه‌وه‌ رۆڵێكی گه‌وره‌ بگێرێت و گه‌شبینم به‌ ئاستی.

له‌ به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا، رۆناڵد كومان گوتی: هه‌رگیز من نه‌مویستووه‌ ریكی پیوگ بخه‌مه‌ ده‌ره‌وه‌ی پلانه‌كانم، بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بانگهێشتم كردووه‌ و ئاماده‌یه‌، ئه‌وه‌ی له‌ میدیاكان باسكرا راست نه‌بوو، به‌ڵكو بابه‌ته‌كه‌یان له‌ قه‌باره‌ی خۆی گه‌وره‌تر كرد.

كومان خۆشحاڵی خۆشی ده‌ربڕی كه‌ له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا ئه‌م وه‌رزه‌ ركابه‌ری ده‌كات، گوتیشی: من له‌ باشترین یانه‌ی جیهانم هه‌وڵده‌م هه‌موو شتێك بۆ خزمه‌تی ئه‌و یانه‌یه‌ بكه‌م، هه‌رچه‌نده‌ بارودۆخی دارایی تیپه‌كه‌مان خراپه‌.

 

سیمیۆنی: سوارێز به‌ ته‌واوه‌تی ئاماده‌یه‌

پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مڕۆ لویس سوارێز بۆ یه‌كه‌مجار به‌ درێسی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید به‌رامبه‌ر یانه‌ی گرانادا له‌ لالیگا یاری بكات كه‌ بڕیاره‌ یارییه‌كه‌ له‌ كاتژمێر 5:00ـی ئێواره‌ به‌ڕێوه‌ بچێت.

دیێگۆ سیمیۆنی راهێنه‌ری یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له‌ پرێس كۆنفرانسێك پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ گوتی: پێش ئه‌وه‌ی سوارێز بێته‌ مه‌درید له‌ بارسێلۆنا بوو كاتێك قسه‌م له‌گه‌ڵ كرد و داوام لێكرد بێته‌ لای من.

سیمیۆنی ده‌شڵێت: سوارێز هێرشبه‌رێكی نایابه‌ و هێزێكی گه‌وره‌ به‌ هێڵی پێشه‌وه‌ی ئاتڵێتیكۆ ده‌به‌خشیت و بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مرۆش به‌ ته‌واوه‌تی ئاماده‌یه‌.

 

سوارێز: ده‌مه‌وێت ئه‌و هێزه‌ی ماومه‌ بۆ ئاتڵێتكۆ به‌كاری بێنم

لویس سوارێز هێرشبه‌ری ئۆروگوایی ئێواره‌ی هه‌ینی له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بۆ مه‌درید به‌شداریی یه‌كه‌مین مه‌شق و راهێنانی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی دیێگۆ سیمیۆنی كرد و گوتی: هه‌موو كه‌س ده‌زانێت ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، له‌هه‌ر پاڵه‌وانییه‌تیه‌ك به‌شدار بێت به‌ربژێره‌ بۆ سه‌ركه‌وتن و یانه‌یه‌كی به‌هێزی ئه‌وروپایه‌، له‌رابردووش سه‌رسامی شێوازی یاری كردنی ئاتلێتیكۆ مه‌درید بووم، كۆمه‌ڵێك ئه‌ستێره‌ له ‌یانه‌كه‌ یاری ده‌كه‌ن و خاوه‌نی یه‌كێك له‌ راهێنه‌ره‌ باشه‌كانی جیهانه‌، ده‌مه‌وێ ئه‌و هێزو توانایه‌ی ماومه‌ بۆ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید به‌كاری بێنم، هه‌موو هه‌ولێك ده‌ده‌م بتوانم له‌گه‌ل یانه‌كه‌ نازناو به‌ده‌ست بێنێن،

 

ئەسعد ئیسماعیل

© 2017 Hawler