تشرینی دووەم 27, 2020

گواردیۆلا ناوی گرینگترین یاریزانی خۆی ئاشكرا ده‌كات

دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی مان سیتی له‌ دژی ولڤرهامتن، پێپ گواردیۆلا راهێنه‌ری سیتیزن گوتی: فیل فۆدین لە یارییەکە ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد، گەرچی لە نیوەی یەکەم جگە لە گۆڵەکە ئاستی وەکو پێویست نەبوو، بەڵام لە نیوەی دووەم هەموو شتێکی کرد و زۆر نایاب بوو، ئێمە بەهۆی یارییە نێودەوڵەتییەکانەوە سێ یاریزانمان بەهۆی پێکانەوە لەدەست داوە و ئێلکای گۆندۆگانیش تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، هیوادرام دوای ١٠ بۆ ١٥ رۆژی دیکە بگەڕێنەوە راهێنانەکان، بەڵام تەندروستی یاریزانەکانمان لە هەموو شتێک گرنگترە.

 

گواردیۆلا ده‌شڵێـت: وەکو دەستپێکی وەرز ئەم ئەنجامە بۆ ئێمە گرنگ بوو، زۆر گرنگە بە بردنەوە دەست بە وەرزی نوێ بکەیت و دواتریش لەسەری بەردەوام بیت، کێڤن دێ برۆین ئێستا گرنگترین یاریزانی ئێمەیە ئەو لە یارییەکە چەند هەلێکی رەخساند و گۆڵێکی کرد، ئێمە لە یاریی جامی کاراباو زیاتر یاریی بە یاریزانانی دەرچووی ئەکادیمیاکەمان دەکەین، چونکە یاریزانەکانمان ماندوون و ئەم وەرزە ناتوانین یاریی بە یاریزانە سەرەکییەکانمان لەو جامە بکەین.

 

ئەسعد ئیسماعیل

© 2017 Hawler