بارزان ئەكرەم - هەولێر
بژار مه‌هدی یاریزانی لاوای یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، كاپتنی پیشووی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی كوردستان، كه به‌شداری نۆروه‌ی كه‌پی له وڵاتی نه‌رویج كرد، ئاستێكی نایابی پێشكه‌شكرد، له دیمانه‌یه‌كدا بۆ رۆژنامه‌ی هه‌ولێر و خه‌ون و هیوای یاریكردنی خۆی ئاشكرا كرد.
* له ئیسته‌دا مه‌شق ده‌كه‌ی؟
- من هه‌فته‌ی سێ تا چوار رۆژ مه‌شق ده‌كه‌م، هه‌ندێ جار دوو تا سێ یارییش ئه‌نجام ده‌ده‌م، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له توانا جهستهیهكهم بكه‌م.
* پلانت بۆ وه‌رزی نوێ چییه؟
- به‌شیوه‌یه‌كی باش ئاماده‌كاری ده‌كه‌م، تا وه‌رزی داهاتوو له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ببینرێم، له‌م رێگه‌یش جه‌نگی پێشكه‌شكردنی ئاستبه‌رزی ده‌كه‌م تا خه‌ونه‌كه‌م بێته‌دی.
* پێتوایه وه‌رزی نوێ چانسی یاریكردن زیاتر بێت؟
- گومانی تێدانییه حه‌زده‌كه‌م وهزری داهاتوو له پێكهاته‌ی سهرهكیبم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌ره‌كیش نه‌بم به‌هه‌موو توانایه‌كم هه‌وڵده‌ده‌م پاڵنه‌رێكی باشی یانهكهمبم تا ئه‌نجامی باش به‌ده‌ستبهێنێت.
* خه‌ون و ئاواتی وه‌رزشیت چییه؟
- خه‌ونی من یاریكردنه له ریزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دواتریش بتوانم له ده‌ره‌وه‌ی وڵات یاریی بۆ یانه‌یه‌ك بكه‌م.
* به‌كام راهێنه‌ری كوردستان سه‌رسامیت؟
- زۆر سوپاسی هه‌موو ئه‌و راهێنه‌رانه ده‌كه‌م كه یارییم له ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌وان كردووه، به‌ڵام من به هه‌ردوو راهێنه‌ر ئه‌رسه‌لان جه‌لال و سه‌میر بابۆ سه‌رسامم.
* به‌كام یاریزانی ناوه‌خۆ جیهانی سه‌رسامیت؟
- له كوردستان به ئاستی بارزان حه‌یدری یاریزانی یانه‌كه‌م سه‌رسامم، له جیهانی ده‌ره‌وه‌ش به یاریزان و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا لیۆنێل مێسی سه‌رسامم.
پرۆفایل
بژار مه‌هدی ته‌مه‌نی 19 ساڵه و یاریزانی هێلی ناوه‌ڕاستی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێره، له 2018 یاریی بۆ هه‌لبژارده‌ی پارێزگای هه‌ولێر كردووه و پله‌ی دووه‌می سه‌ر ئاستی پارێزگاكانی كوردستانی به‌ده‌ستهێناوه، له 2019 له گه‌ڵ یانه‌كه‌ی پله‌ی یه‌كه‌می خولی نایابی كوردستانی بردووه‌ته‌وه، له هه‌مان ساڵ به‌شداری پاڵه‌وانێتییه‌كی ده‌ره‌وه‌ی له وڵاتی نه‌رویج كردووه و كاپتنی هه‌لبژارده‌ی لاوانی كوردستان بووه، ئه‌م وه‌رزه تا كاتی وه‌ستانی خوله‌ی نایابی كوردستان به‌شێوه‌ی پچڕپچڕ به‌شداری زۆربه‌ی یارییه‌كانی یانه‌كه‌ی كردووه، دوو ئه‌سیستی بۆ یاریزانه‌كانی دروستكردووه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له داهاتوو یه‌كیك بێت له یاریزانه ناوداره‌كانی كوردستان.