ئاب 05, 2020

ئاست و ڕكەبەریی مێسی و بنزیما، دوای پەتای كۆرۆنا

روستەم ڕەسووڵ  - هەولێر 

 

ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگەری گشتی هەبوو لەسەر هەموو سێكتەرەكانی ژیان،هەروەها كاریگەری تایبەتیشی هەبوو لەسەر هەموو چالاكییە وەرزشییەكان بە هەموو جۆرەكانیەوە.
بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم پەتایە، یەكێتیە وەرزشییەكانی ولاتانی ئەوروپا، بڕیاریان دا كە پالەوانیەتە ناوخۆییەكان بەردەوامیان پێبدرێت بە تایبەتی خولەكانی تۆپی پێ كە سەرەتا خولی بۆندس لیگا دەستی پێكرد و دواتریش لالیگا و پاشانیش پرێمەرلیگ، بەمەرجی ئەوەی یاریەكان بێ ئامادەبوونی هاندەر ئەنجام بدرێت، كە ئەمەش كاریگەری دەبێت لەسەر تاموچێژی یاریەكان هەم بۆ بینەرانی شاشەكان لەلایەك و ئاستی یاریزانان لەلایەكی تر.
جیگای سەرنجە كە چەند پاڵەوانییەتییەكی یاری تێنسیش لە ماوەی رابردوودا ئەنجام درا كە مەبەست لێی تەنیا بۆ خوشی و چالاكی بوو و كە لە هەردوو ولاتی سربیا و كرواتیا كرا، بەلام ئەوەی بینرا كە جەماوەر ئامادەی یارییەكان بوون و ڕێكارەكانی خۆپارێزی ئەنجام نەدرا، ئەوەش بووە هۆكاری توشبوونی چەندین یاریزان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كە لە هەموویان ناسراوتر، یاریزانی ڕیزبەندی یەكەمی جیهان جۆكۆڤیج و دیمیترۆڤ و دواتریش زیڤەرێڤ .
بێگومان ئەنجامدانی خولەكانی وڵاتانی ئەورووپا لە یاری تۆپی پێ، بێ ئامەدەبوونی جەماوەر و هاندەر، كاریگەری نێگەتیڤی دەبێت لەسەر ئاستی یاریزانان و شێوازی یاریكردنیان بە تایبەتی ئەو یاریزانە بەناوبانگانەی كە ئاستی هونەریان بەرزە هەر لەبەر ئەم هۆیەش، پێشتر یاریزانی ئەرژەنتینی لیونیل مێسی ڕایگەیاندبوو (یاریكردن لەسەردەمی كۆرۆنا، هەرگیز وەكوو پێشتر نابێت) .
هەرچەندە هەموو هاوڕاین كە بوونی هاندەر تاموچێژی زیاتر بە یارییەكان دەدات،بەڵام لەوانەیە بۆ هەندێك یاریزان وا نەبێت.یەكێك لەو یاریزانانە یاریزانی فەرەنسی و هێرشبەری یانەی مەلەكی (بنزیما) یە، كە لە ساڵانی پێشتر زۆرترین رەخنەی لێگیراوە چ لەلایەن هاندەرانی یانەی ریال مەدرید، چ هەوادارانی یاری تۆپی پێ. هەردەم بنزیمە بەوە وەسف كراوە كە ئەلقەی لاوازی هێرشبەرانی ریال مەدرید بووە و هەردەم ڕاهێنەری فەرەنسی (زینەدین زێدان) ڕەخنەی ئەوەی لێگیراوە، كە چۆن ئەوەندە پشت دەبەستێت بەو یاریزانە هەرچەندە لە زۆربەی یارییەكان ئاستی وەك پێویس نەبووە. ڕەنگە لەلای زۆرێك لە شارەزایانی تۆپی پێ سەیر بێت، كە چۆن دەكرێت بەراورد لە نێوان لیۆنیل مێسی و كەریم بنزیما بكرێت إإ تەنیا ئەوە نەبێت هەردووكیان لە خولی ئیسپانی یاری دەكەن و هێرشبەرن و هەمان تەمەنیان هەیە (1987).
بەڵام ئەوەی دەبینرێت لەو گەڕانەی دوایی خولی ئیسپانیا (سەردەمی پەتای كۆرۆنا)، ئاستی بنزیما زیاتر لە هەڵكشانە لە ڕووی شێوازی یاریكردن و توانای جەستەیی و گۆل تۆماركردن و ئەسیست كە بووەتە هۆی ئەوەی ببێتەوە ئەستێرەكەی جاران و دەورێكی باڵای هەیە بۆ گەڕاندنەوەی تیپی ریال بۆ ریزبەندی یەكەمی خولی ئیسپانی و ئێستا یانەكەیان لە پێش بەرشلۆنەیە، بنزیما ئەم وەرزە بەشداری كردووە لە 24 گۆڵی ریاڵ بە (17 گۆل و 7 ئەسیست) .
بە پێچەوانەی بنزیما،یاریزانی ئەرژەنتینی لیۆنیل مێسی كە بەوە ناسراوە،بە بوونی هاندەر ئاستی زیاتر بەرز دەبێت و حەز دەكات لەژێرپاڵەپەستۆ یاری بكات.لەسەردەمی كۆرۆنا هەست دەكرێت كە ئاستی وەكوو پێویست نییە. مێسی لە وەرزی ئەمسال لەكەل بەرشە ڕۆلی هەبووە لە 39 گۆل (22 گۆل و 17 ئەسیست).مێسی لەم یاریانیەی دوای گەڕی لالیگا،چ لە ڕووی توانای جەستەیی و گۆل تۆماركردن و جوڵانەوەی زۆر سست دەبینرێت، ئەمەش هۆیەكی سەرەكی بوو كە بەرشا پاشەكشە بكات لە ریزبەندی یەكەمی خولی ئیسپانی و ریال پێشەنگ وەربگرێت.
ئەگەر بنزیما بەو ئاستە باشەی بەردەوام بێت و مێسیش نەگەرێتەوە ئاستی جارانی، چاوەروانی دەكرێت كە جیاوازی خالەكانی نێوان ریال و بەرشە زاتر بێت بە( لەدەستدانی خال لەلایەن بەرشە و كۆكرنەوەی خالی زیاتر لە لایەن ریال)، ئەوكاتیش ریال جارێكی تر دەبێتەوە پاڵەوانی خولی ئیسپانی،ئەگەر بەراوردێكیش بكرێت لە گەڕەكانی داهاتوو، ئەركی ریال مەدرید ئاسانتر دەبینرێت بە بەراورد لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە.

© 2017 Hawler